چەمچەماڵ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
21106504 .jpg

چەمچەماڵ ، شارۆچکەیەکە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی سەر بە ئیدارەی بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان.

ئەم شارۆچکەیە پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکووک بووە ، بەیەکێک لە ناوچە جێناکۆکەکانی ئێراق دادەنرێت.

مێژوو

شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت و نزیکی ١٠ کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە.

ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە ڕاستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان.

قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی ١٨٥١ ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەی بازیان جارێکی ترو لە ساڵی ١٩٢٢ سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە.

ناوی شارۆچکەکە

81442019 5.jpg

سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و ھەر ماڵێک لە سەر ڕەز و باخی خۆی بووە پاشان بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی ڕەز و باخەکان لافاو ڕای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.

چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی ١٨٥١ کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک، لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٥ دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی

81442019 1.jpg

دەڵێن کەسێک ھەبووە لە چەمچەماڵ ناوی جەماڵ بوە باخێکی ھەبووە لە گەڵ چەمە ئاوێک بە ناوی ئەو نراوە کە ووتویانە چەمی جەماڵ بە مرووری زەمان کراوە بە چەمچەماڵ.

گوایە ووشەی چەمچەماڵ لە سێ بڕگە پێکھاتووە (چەم و چەم و ماڵ) کە شروشتی ناوجەکەش وەھایە کە چەم و شیوی زۆری تیادایە. بەواتای خانوویەک لەسەر چەمێکی بچوک، لەئێستادا چەمێکی بچوک بەناو شارۆچکەکەدا تێپەڕ دەبێت.