چەند ئامارێکی جیاواز لە چەند رێکەوتێکی جیاوازدا سەبارەت بە شاری سلێمانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
282319.jpg

میستەر هارت لە پەڕاوەکەی خۆیدا ئەلێت لە ساڵی 1820 واتا دوای تەواوبوونی شاری سلێمانی بە 36 ساڵ خۆ ئەگەر ساڵی دروستکردنی شاری سلێمانی دورست و راست بێت و لە 1784 دروستکرابێ بەو پێیە ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی (10) هەزار کەسێک بووە و ژمارەی ماڵەکانیش (2144) ماڵ بووە کە 130 مالی جوولەکە و (9) ماڵی کلدانی و (5) مالێ ئەرمەنی بووە.

هەروەها میستەر لیک لاما (Lych Lama) لەساڵی 1868 ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی بە 6000 ماڵی کوردو 30 ماڵی کلدانی و 15 ماڵی جوولەکە خەمڵاندووە.

کۆنترین گەرەکی شاری سلێمانی (مەڵکەندی) بووە کە پێش دروستکردنی شاری سلێمانی گوندێک بووە هەندێک لەسەرچاوەکانی دەلێن (مەلیک کەندی) بووە هەندێکش دەلێن (مەلیک هندی) و ئەمین زەکی بەگ دەلێت رەنگە (ملک گوندی) بێ دواجار گۆڕاوەو بۆتە مەڵکەندی, منیش وەک مانو بەرزنجی ئەڵیم (ماڵ کەندی) یان (ماڵ لە کەندی) بووە کە دیارە ناوچەکە کەندی زۆر بووە کەند یان (کەند دڕ) واتا چاڵکردنی خاک بەڵام لەچاڵ قۆڵتر و دڕێژتر پانتایی و قۆرت دواجاریش لە (ماڵ لە کەندی)یەوە بووە بە مەڵکەندی.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ئاماری شاری سلێمانی دەلێت

ڕێژەی مردن لە پارێزگای سلێمانی لە ئاستێکی نزمدایە، لە هەزار کەس 6 کەس دەمرێت، ئەمەش بەپێی ستانداردی جیهانییە. کەمترین منداڵی سفر بۆ 1 ساڵ دەمرێت.

هەروەها کەمترین منداڵی 1 بۆ 5 ساڵ دەمرێت. مردنی دایک بەسەر منداڵەوە لە ئاستێکی نزمدایە بەهۆی بوونی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی. هاوکات خەڵکی سلێمانی زۆرترین تەمەن دەژین و تێکڕای تەمەن 72 ساڵە، ژمارەی دانیشتوانمان بۆ ساڵی 2016 بریتیە لە 2 ملیۆن 210 هەزار و 879 کەس. ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی سلێمانی 2.8% ە.

هەرەمی نیشتەجێبوون لە ئاستی جیهانیدایە. هەر بەپێی ئامارەکان، دانیشتوانی سلێمانی زۆرینەی گەنجە و دەستی کارمان لە ئاستێکی باشدایە، پێشبینی دەکەین تا 50 ساڵی تریش هیچ کەموکورتیەک نەبێت لە دەستی کاردا. جگە لەوە ڕێژەی پیر 4.6%ی ژمارەی دانیشتوان پێکدێنێت. ڕێژەی ڕەگەزی مێ (102) ە بەرامبەر بە (100)ی نێر.

بەڵام ژمارەی شارنشینمان زۆرە کە 83.2% یە و ڕێژەی گوندنشین 17%ی دانیشتوانە. ژمارەی خێزان لە پارێزگای سلێمانی 446 هەزار و 234 خێزانە و لەسەر ڕووبەری 21 هەزار و 450 کیلۆمەتر دەژین.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماری سلێمانی


سەرچاوە: شاری سلێمانی (ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەش)

سەراچاوە: تاریخی سلێمانی و وڵاتی بەغدا 1939 لا 89 محەمەد ئەمین زەکی بەگ

سەرچاوەی وێنەکان نەزانراوە!!

مانو بەرزنجی