چەند تابلۆیەکی زەهرە دۆغان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

چەند تابلۆیەکی (زەهرە دۆغان) زەهرە لە 14-04-1989 لە ئامەد لە دایکبووە.

107416982 .jpg

لە شووباتی ٢٠١٦، زەھرا دەچێتە شارۆچکەی نسێبین و لەوێ ڕاپۆرت دەنووسێت لەبارەی ڕووداوەکان و ڕووخاندنی ناوچەکە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦، لەیەکێک لە کافێیەکانی شارۆچکەکە دەستبسەردەکرێت، لەڕۆژی ٢٣ی تەممووز دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئامەد.

ڕۆژی ٢ی ئازاری ٢٠١٧، بڕیاری دادگای بەسەردا دەسەپێنرێت کەبەھۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە سۆشیال میدیاوە تۆمەتی لایەنگیری بۆ کۆمەڵێکی نایاسایی دەخرێتە پاڵ. زەھرا بۆئەوە زیندانی دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ، نۆ مانگ و ٢٢ ڕۆژ.دوابەدوای زیندانیکردنی زەھرا لە توویتەرەکەی نووسی «من دوو ساڵ و دە ماننگ دەستگیرکرام تەنیا لەبەرئەوەی وێنەی ئاڵای تورکیام کێشا بەسەر باڵەخانە ڕووخاوەکان. ئەمەش لەوکاتەی ئەوان (حکومەتی تورکیا) ھۆکاری ئەم شتەن. ئەوا من تەنیا تابلۆیەکم کێشاوە. زەهرە دامەزرێنەر و سەرنووسەری میدیای ژینھا بوو، کە دەزگایەکبوو تەواوی ستافەکەی لەڕەگەزی مێ بوون. زەھرا زیاتر لە دوو ساڵ و نۆ مانگ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەتۆمەتی «پڕووپاگەندە بۆ تیرۆریستان» زیندانیکرا بەھۆی بڵاوکراوەکانی دەزگاکەی وەھەروەھا وێنەیەکی کێشراوی لە سۆشیال میدیاکانی. وێنەکەی زەھرا باسی لەوێرانکاری دەسەڵاتی تورک دەکرد لە شارۆچکەی نسێبین لە ماردین دەکرد. لە ٢٤ی شووباتی ٢٠١٩، لە زیندانییەکەی لەشاری تارسوس ئازادکرا.

106495031.jpg
106673055.jpg
106794623 .jpg
107104024 .jpg
106666645 .jpg
106740934 .jpg