ڕاگەیەندراوی کەجەدەکە-ئە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا:

98082.jpg

تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە 4ی نیساندا دەبێتە 73 ساڵ.

ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا. 4ی نیسان لەسەر بناغەی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردە و پێویستە ببێتە هۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. راستی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا بە واتای ڕاستی بەها مرۆییەکان دێت. لەبەرئەوەش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی پیرۆز دەبینرێت و بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت.

ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری، لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بۆ زایینێکی گەورە گۆڕی.

کۆمەڵگا و ژنی لەسەرنوێ هەڵسەنگاند و ڕێنماییەکی تێکۆشانی پێشکەشی تەڤگەری ئازادی کرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی ژنان و گەلان بۆ ئازادی.

ئێمە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپۆ وەک زایینی سروشت و ئازادی سروشت دەبینین و ڕۆژبوونی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.


سەرچاوە: ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-04-2022