کارەساتی سینەما شەهرەزاد لە ئامودا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
256626053 .jpg

پان عەرەب بەزیندوویی سووتانی زیاتر لە 300 منداڵی کورد .

کارەساتی سینەماکەی ئامودا 13-11-1960 کە تێدا 300 منداڵی کورد بوونە قوربانی هەندێک لە رۆژنامەکان و بەتایبەت رۆژنامەی ئاخر دەقیقەی میسری دەلێت 200 منداڵ و 450 بریندار هەروەها گۆڤاری ئەلمسەوەری میسری ئەلێت 180 منداڵ سوتاوە و 200 کەسیش بریندار بووە.

بەڵام ئەوەی راستیە لەو ساڵەدا ماڵیک نەبووە لە ئامودا منداڵیک دوانی لەو کارەساتەدا نەسووتابێت.

256353957 4821392757905746 5707155221670086029 n.jpg

ئەمرۆ رێکەوتی 13-11-2021 نزیکەی 61 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێ دەپەرێت کە زیاتر لە 500 منداڵی کوردیان کۆکردبۆوە، بەبیانووی بینینی فیلمی میسری لەناکاو سینەما گڕ دەگرێت تەنیا دوو دەرگاری دەرباز بوون لە سینەماکەدا دەبێت.

611965573636456308 n.jpg

کاتێک منداڵەکان ڕادەکەن بۆ دەرگاکە دەرگا داخراوە دەرگاکەی تریش لەبەر زۆری منداڵ و ترسی سووتان کە تەنیا یەک مەتر پانی بووە بەزەحمەت هەنێکیان دەرباز دەبن.

12943980012367 n.jpg

لەدەرەوەی سینەماکەش پۆلیسی و ئەمنی سوری رێگە نادەن بە دایک و باوکی منداڵەکان تا بچنە ژورێ رزگاریان بکەن بە بیانووی مەترسی ئابەم شێوەیە پان عەرەبەکانی ساڵی 1960 منداڵی کوردیان بە

زیندووێتی سوتاندووە تەنیا لەبەر ئەوەی دیمۆگرافی کورد لە شارەکەدا کەم بکەنەوە هەندێک لەوێنەی قوربانێکانی ساڵی 1960ن و هەندێک لەوێنەی ئەوانەن کەدەرباز بوون لە کارەساتەکەدا ئێستا تەمەنیان نزیکە

70 ساڵ دەبێت بەهیوام هەرگیز شتێکی وا بەسەر منداڵی کوردا دووبارە نەبێتەوە.

25532383886733 n.jpg
256007 n.jpg

مانو بەرزنجی