کفری له ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٥٣ کراوەتە ناوەندی سەنجەقی (زەنگاباد)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: سەباح عەلی جاف - مامۆستا لە بەشی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی گەرمیان

311042697 .jpg

بە پێی بەڵگەیەکی عوسمانی لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٥٣ز (١٨ی سەفەری ١٢٧٠ک)دەرچووە ، لەبەر بایەخی پێگەی ناوچەکە و پێکەوەبەستنیان وەک ناوەندێکی گرنگ، کفری کراوەتە ناوەندی سەنجەقی زەنگاباد لە ئەیالەتی شارەزوور، هەریەک لە(کفری، زەنگاباد، قەڕەتەپە، دووزخورماتوو)ی لە خۆگرتووە ، هەر بە پێی ئەو فەرمانەی عوسمانی هەریەک لە ئەندامـی ئەنجوومەنی كەركووك (نەفتـچـى زادە عـومـەر بەگ) بـه مووچە (۳۰۰۰) قـوروش بـه قائیمقام و قەڵەمـی كاتیبـی ئەيالـەت محەمەد ئەفەنـدی بـه مووچەى (٤٥٠) قـوروش و مەحموود ئەفەنـدی بـه مووچەی (350) قـوروش بـه کاتیبی دارایی دامەزراون، هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە کە بـه گـوێرەی پێویست و به شێوەیەکی گونجاو بـه بـڕه مووچەیەکی گونجاویش کاتیبێکـی فارسـی و کاتیبێکـی عەرەبـی دابمەزرێن، هەروەهـا بـۆ كاروباری ئەمنیەت و کۆکردنەوەی داهـات بـه مووچـی ۱۰۰ قـوروش چاوشێك و ۱۸ نەفەرى زەبتيـەی پیـاده بـه مووچـه 50 قـوروش دامەزراون، هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە قـەزای کفـری بكرێتـه ناوەندی لـیوا و بـۆ ئـەمەیش ئەنجوومەنێك دابمەزرێت، وەک دەردەکەوێت بە گوێرەی فەرمانەکە زەنگاباد کراوەتە ناوی ئەم سەنجەقە تازەیە، ناوەندەکەیشی قەزای کفری بووە، ئەم فەرمانە لە لایەن وەزارەتی (نەزارەت)ی دارایی و ئایەلەتی شارەزوورەوە هاتووە و نوسراوکراوە لەلایەن سەدری ئەعزەم لە ئەنجوومەنی باڵا و فەرمانەکەیش لەلایەن سوڵتانەوە جێ بەجێکراوە.

هەر بە پێی بەڵگەنامەکانی عوسمانی لە پاشتردا (صلاحیه)یش بۆ ناوی قەزای کفری بەکارهاتووە، هەر لە بەڵگەنامەکاندا ناوی چەندین شوێن و ناوچەی تری ئاوەدان بەرچاو کەوتوون، لەوانە : سەرقلعە (سەرقەڵا)، شاکەل، شێروانە (کەلار)، میحنتئاباد (میحنەتاوا)، صورخلیل (سەید خەلیل) ...

لە داهاتوویەکی نریکدا توێژینەوەیەکی زانستی لەم ڕووەوە بەردەست دەخەین پشت بە خوا.