کۆیە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
3a3d14fca L.jpg

کۆیە یان کۆیسنجق شارێکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە.

کۆیە دەکەوێتە ٧٩ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر و ٧٥ کیلۆمەتر لە شاری کەرکووک دوورە و کەوتووەتە نێوان ھەر دوو چیای سەرکەشی باواجی و هەیبەت سوڵتان و باشوری شارەکەش دەشتێکی گەورەیە و سەنتەری شارەکەش دەکەوێتە ناوچەیەکی نیمچە شاخاوی و ڕوبارێکیش بە لای ڕۆژھەڵاتی شارەکەدا تێ دەپەڕیت کە بە ڕووباری کۆیە دەناسرێ.