کەجەکە یادی 10 زیندانیی سیاسی کردەوە کە لە بەندیخانەی ئامەد کوژرابوون

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پەیامی کەجەکە:

93915.jpg

(24ی ئەیلوولی 1996، کە ڕۆژی دیدەنیی زیندانییان بوو، زیندانییەکان خرانە ڕێڕەوەکانی زیندان، سەرباز و پاسەوانەکان بە تەختەی بزمارڕێژکراو و پارچەئاسن هێرشیان کرد و 10 زیندانیی شۆڕشگێڕیان کوشت و دەیانی دیکەشیان بریندار کرد.

بەشێک له و زیندانییانە کەمئەندەم بوون و لە هەموو ژیانیاندا ڕووبەڕووی نەخۆشیی قورس بوونەتەوە.

ساڵی 1996 هەروەها سەردەمێکی وەها بوو کە هێرشەکانی سەر بزووتنەوەی ئازادیی کورد زیادیان کردبوو.

ئه و ساڵانە هێرش، ئەشکەنجە و زەخت لەسەر زیندانییانی پەکەکە و زیندانییانی شۆڕشگێڕی تورکیا زیاد بووبوون.

کۆمەڵکوژیی 1996 لە زیندانی ئامەد دەریخستووە کە هێزە فاشیستە قڕکەرەکان دەتوانن چی بکەن.

کۆمەڵکوژیی زیندانەکە لە 24ی ئەیلوولی 1996 بووە هەنگاوی سەرەتا بۆ کۆمەڵکوژیی 19ی کانوونی یەکەمی 2000 لە زیندانەکانی تورکیا.

ئەوانەی کە کۆمەڵکوژیی 24ی ئەیلوولی 1996 و 19ی کانوونی یەکەمی 2000یان کرد، سزا نەدران و ئەوانەی سزای سووکیشیان بۆ بڕایەوە نەخرانە زیندانەکان.

بەپێچەوانەوە، ئه و کەسانەی ئەم کۆمەڵکوژییانەیان کردووە ئەرکی گەورەیان پێدرا و خەڵات کران.

فاشیزمی 12ی ئەیلوولی 1980 و سیاسەتە شەڕخوازییە چەپەڵەکانی ساڵانی 1990 لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان، ئەمڕۆش لە لایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەوە بەردەوامی پێدەدرێت.

هێرش بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەی تاکەکەسیی ئیمڕاڵی، کاراکتەری فاشیستی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دەردەخات. ئەم هێرشە هەروەها هێرشە لەسەر گەلی کورد، گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتییەکان. هەر وەک چۆن هەموو زیندانەکان بوونەتە ناوەندی زوڵم، تورکیا و کوردستان بۆ گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان بوونەتە زیندانی سەرکراوە. کردەوە هەڕەمەکییەکان لە زیندانەکان، لە کوردستان و هەموو تورکیا بەردەوامن.

ئەوانەی کە 24ی ئەیلوول سەری زیندانییانیان بە تەختەی بزمارڕێژ پارچە کرد و 19ی کانوونی یەکەم زیندانییەکانیان بە ساخی سووتاندن، ئەمڕۆ لە لایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەوە نوێنەرایەتییان دەکرێت. ئەوانەی دەیانویست له و ساڵانەدا بە زۆرداری تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیی گەلی کورد و گەلانی تورکیا بچەوسێننەوە، ئەمڕۆش لەسەر هەمان ڕێگەن.

لە زیندانی ئامەد، نە ساڵانی 1980 و نە ساڵی 1990یش زیندانییان تەسلیمی ئەم فاشیزمە نەبوون. بە بەرخۆدان، لەپێناو تێکۆشانی گەل و گەریلا بوونەتە بەهای سەرەکی و ورە. ئەمڕۆ بەرخۆدانەکان لە هەموو زیندانەکان، هێزی سەرەکیی ورەی گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکانن.

ئێمە هەرگیز هاوڕێیانی خۆمانمان لەبیر نەکردووە کە لە 24ی ئەیلوول بە دڕندانەترین شێوە شەهید کران، بریندار بوون و کەمئەندام بوون. ئەوان لە تێکۆشانی ئازادیی ئێمەدا دەژین کە لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین گەش دەبێت. ئەوان کاتێک شەهید بوون کە باوەڕیان بە کوردستانی ئازاد هێنا، ئەمڕۆ ئەمە بووەتە ئامانجێک کە بەدیهێنانی نزیکە. بە ئیرادەی بەرخۆدان و بە باوەڕی ئه و هەڤاڵانە بەدڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەشکێنرێت و کوردستانی ئازاد بەدڵنیاییەوە بەدی دەهێنرێت.)[١]

  1. سەرچاوە: ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 25-09-2018