جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:Penjam»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[حەسەن هەیاس]]'''
'''[[حەسەن هەیاس]]'''
هونەرمەند و گۆرانیبێژ حەسەن هەیاس ناوی تەواوی (حەسەن هەیاس محەمەد عەلی)، لە 09-02-1963 لە شاری [[خانەقین]] لە دایک بووە.
هونەرمەند و گۆرانیبێژ حەسەن هەیاس ناوی تەواوی (حەسەن هەیاس محەمەد عەلی)، لە 09-02-1963 لە شاری [[خانەقین]] لە دایک بووە.
[[پەڕگە:279902172Hasanhayas.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:279902172Hasanhayas.jpg|وێنۆک]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٥٨، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢

حەسەن هەیاس

هونەرمەند و گۆرانیبێژ حەسەن هەیاس ناوی تەواوی (حەسەن هەیاس محەمەد عەلی)، لە 09-02-1963 لە شاری خانەقین لە دایک بووە.

279902172Hasanhayas.jpg

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو شارە خوێندووە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1983 لە فێستیڤاڵی خوێندنگەکانی دیالە بە گۆرانییەکی هونەرمەند (حەسەن زیرەک) لەگەڵ گرووپە هونەرییەکانی خوێندنگەکانی خانەقین بە سەرپەرشتی م. ئیسماعیل غوڵام بەشداری کردووە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

یەکەمین گۆرانی کە تۆماری کرد (گۆرانی هەی یار بوو) ئەویش لە دوای سەرکەوتنی لە لیژنەی تاقیکردنەوەی مەقامات و گۆرانی و تێستی میوزیک، کە ئەو کات لە هونەرمەندان (شەوکەت ڕەشید) و (قادر مەردان) و حوسێن بەهائەدین) پێکهاتبوو. دواتریش لە لایەن دەرهێنەر (لیبرۆن سیمۆن) لە ناو ستۆدیۆ وێنە گیرا و لە ساڵی 1987 پەخش کرا. ساڵی 1989 گۆرانی (چاوشین) و (چەکردی) بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا تۆمار دەکات و دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت.

حەسەن هەیاس پاش ئەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان چەندین پارچە شیعر بڵاو دەکاتەوە، ساڵی 1998 دەبێتە ئەندام لە (یەکێتیی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق) بە سیفەتی شاعیر.



درێژەی بابەت