٥٠١
دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک|هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەندی ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەب...»ەوە) |
|||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:2023-01-15 191751.jpg|وێنۆک|هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف]] | |||
شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەند و ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە [[سلێمانی]] لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەبووە کە بەرگرتێگرتنەوەی کتێب و نووسراوەکان بووە، خۆشی ساڵانێکی زۆر لە دووکانەکەی باوکیدا کاریکردووە. | |||
هونەرمەند قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە شاری [[سلێمانی]] تەواو کردووە و دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ تیپی پێشڕەو بووە و دواتر لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنی و کورتەفیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە و لەبواری میدیاشدا کاری کردووە. | |||
[[پەڕگە:2023-01-15 191251.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:2023-01-15 191251.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | ||
نازناوی سەحاف: | |||
'''نازناوی سەحاف:''' | |||
باوباپیرانیان لەسەردەمی برایم پاشای باباندا خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتنی بووە، سەحاف لە (مصحف)ەوە ھاتووە، کە بە خزمەتی کتێبەوە خەریک بوون و کتێبێک ئەو دەمە بە پیرۆزیی قورئانەوە بە (مصحف) ناوبراوە، ئەویش بووە بە صحاف. دوای خۆیشیان نەوە دوای نەوە ھەر خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتن بوون بە ئێستاشەوە. باوباپیرانیان و ناوبراویش چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویییان لەفەوتان پاراستووە بەهۆی ئەم پیشەیەیانەوە. | باوباپیرانیان لەسەردەمی برایم پاشای باباندا خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتنی بووە، سەحاف لە (مصحف)ەوە ھاتووە، کە بە خزمەتی کتێبەوە خەریک بوون و کتێبێک ئەو دەمە بە پیرۆزیی قورئانەوە بە (مصحف) ناوبراوە، ئەویش بووە بە صحاف. دوای خۆیشیان نەوە دوای نەوە ھەر خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتن بوون بە ئێستاشەوە. باوباپیرانیان و ناوبراویش چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویییان لەفەوتان پاراستووە بەهۆی ئەم پیشەیەیانەوە. | ||
[[پەڕگە:2023-01-15 191017.jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
[[پەڕگە:2023-01-15 190538.jpg|وێنۆک|چەپ|هونەرمەند لە کاتی پیشەی بەرگ تێگرتنی کتێبدا]] | |||
[[پەڕگە:2023-01-15 191111.jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
شادمان عەزیز لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندان کاری شانۆییدا کردووە، جگە لەوەش لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوە. هەروەها کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بووە، لە بەشی راگەیەندن - رادیۆی ترافیک. | شادمان عەزیز لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندان کاری شانۆییدا کردووە، جگە لەوەش لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوە. هەروەها کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بووە، لە بەشی راگەیەندن - رادیۆی ترافیک. | ||
[[پەڕگە:2023-01-15 185533.jpg|وێنۆک|چەپ|هونەرمەند لە کاتی دەوامی فەرمیی خۆی لە رادیۆی ترافیک]] | |||
'''کۆچیدوایی:''' | |||
شادمان مەلا عەزیز ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندبوو توانای جوڵەی لەدەستداوە. ڕۆژی یەکشەممە 15-01-2023 ، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە تەمەنی 64 ساڵیدا، کۆچی دواییکرد. | شادمان مەلا عەزیز ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندبوو توانای جوڵەی لەدەستداوە. ڕۆژی یەکشەممە 15-01-2023 ، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە تەمەنی 64 ساڵیدا، کۆچی دواییکرد. | ||
[[پەڕگە:1519062697403 n.jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق | ئامادەکردنی: [[دلێر ڕەفیق]] | ||
[[پۆل: کەسایەتی]] [[پۆل: ئەکتەر]] [[پۆل: سلێمانی]] | [[پۆل: کەسایەتی]] [[پۆل: ئەکتەر]] [[پۆل: سلێمانی]] |
دەستکاری