دەستپێک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٢٬٥٨٦ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٧٬١٣٠

کوردکۆلێکت: لە خانەقین تا لاچین لە کرماشان تا عەفرین،،،، لە باشوور تا باکوور لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا ئەرشیفی نەتەوەیەک تۆمار دەکات.!

چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی
053a8022.jpg

چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی.

عەباس کەمەندی ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ساڵی 1952 لە شاری سنە لەدایکبووە.

عەباس کەمەندی، لە شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: «کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە» و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە.

لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو. کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.<ref>سەرچاوە:چنور عەباس کەمەند

86618127.jpg
F4a715a1.jpg
841a7bed.jpg


درێژەی بابەت
سۆزان حەمەتاتە
119371.jpg

لەڕێکەوتی 11-02-1968 لە گەرەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

کچی شەهید حەمە تاتەیە جگە لە باوکی چوار لە براکانی شەهید بوون.

لەساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بە رێکخستنەکانی حیزبی سۆسیالستی کوردسانەوە تا ساتەوەختی ڕاپەرین.

لەساڵی 1994 فەرمانبەر بووە لە بەشی ژمێریاری لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی،هەروەها بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیالست بووە.

لەکۆنگرەی یەکەمی حیزبی سۆسیالستی کوردستان وەک ئەندامی یەدەگی سەرکردایەی هەڵبژیردراوە،پاشان دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی.

لەنێوان ساڵی 2006 تا 2010 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بووە.

لەساڵی 2010 کۆتایی بە کاری سیاسی لەگەڵ حیزبی سۆسیالستی کوردستان دەهێنیت.

هەروەها ئەندامی کۆڕی ڕۆشنبیری کورد و ئەندامی ڕێکخراوە جیهانێکان بووە لەگەڵ رێکخراوی فەرەنسی (فرانس لیبرتی) کاری کردووە کە تایبەت بە کەیسی تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی بەرامبەر بە ژنانی کورد لە زیندانی کرابوون.

ناوبراو ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدییە، هەروەها ئەندامی ژنانی سۆسیال دیموکراتە.

سۆزان حەمە تاتە نوسەری پەرتوکێکە بە ناوی (تراژیدیای خێزانێکی شۆڕشگێڕ) کە لەساڵی 2013 چاپکراوە.





درێژەی بابەت
حۆری غەمیان
Origamyan.jpg

حۆری غەمیان هۆزانەوان و فۆتۆگرافەر لە شاری سنە لەدایکبووە، هەر لەویش ژیاوە تا ساڵی 1992 پاشان کۆچی کردووە بەرەوە تاراوگە و لە ئێستادا لە بەریتانیا دەژی.

حۆری غەمیان خاوەنی هۆنراوەی (فەرەنجی پۆش)ە کە لەرێگەی هاورێیەکی خۆیەوە بە ناوی (ش.هەورامی) پێداچوونەوە بۆ دەقەکە دەکات و پاشان لە رێگەی نامەیەکی زۆر بچکۆلانەوە دەێنێرێت بۆ هاورێکانی (هاورێ ئارام)ی برای.

وەک خۆی دەڵیت شاعیر نەبووم بەڵکو لە مەرگی هاورێ ئارامدا ئەم دەقە لە دایکبوو.

پاشان لەلایەن هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی ئاوازی بۆ دادەنرێت و دەکرێت بە گۆرانی، کاتێک گۆرانێکە بڵاو دەبێتەوە حوری غەمیان خۆی لە زیندان دەبێت لەژووری تاکە کەسیدا گوێی لە گۆرانێکە دەبێتە کەسێک دەیخوێنیت.

یەک لە زیندانێکان پێ دەڵێت ئەو گۆرانیە مەڵی با ئازارد نەدەن لە وەڵامدا کەسە زیندانێکە دەڵێت خۆم لەسەر ئەو گۆرانیە زیندانی کراوم.

هەڵبەت حۆری غەمیان هیچیانی نەبینیوە وەهای بۆ (مانو بەرزنجی) گێرایەوە حوری غەمیام دایکی کوڕێکە بەناوی ( ئاران).

ئەسعەد غەمیان ناسراو بە (هاورێ ئارام) لە ساڵی 1327ی هەتاوی کە دەکاتە 1948 لە شاری سنە لە دایکبووە.

ئەسعەد غەمیان لە شارۆچکەی (ئارمێردە) لەگەڵ هاورێکانی دەکەوێتە بۆسەی پاسدارانەوە ، هێزەکەیان پەرتەوازە دەبێت بەرەبەیانی هەمان شەو بە شەهیدی لە یەک لە گۆڕستانی شارۆچکەی (ئارمێردە) دەیدۆزنەوە خەڵکی شارۆشکەکە تەرمەکەی دەگەرێنەوە بۆ ناو هێزەکانی کۆمەڵە.

پاشان لە گوندی (.......) لە نێوان سنوری دەستکردی رۆژ هەڵات و باشوور بە خاک دەسپێردێت ئێستاش گۆڕەکەی لە هەمان گوندە.

حۆری غەمیان خۆشکی شەهید ئەسعەد غەمیان (هاورێ ئارام)ە کە لە ناو ریزەکانی کۆمەڵەدا بە هاورێ ئارام ناسراوە.

ئەوەش دەقی شیعرەکەیە کە بۆ (هاورێ ئارام) نووسراوە.

فەرەنجی پۆش,كەڵپۆس لەكۆڵ.

بۆ تۆ گەڕام دۆل بەدۆڵ

هەرداو هەردم كرد دەشت وكۆ



درێژەی بابەت
جامانە/ نەخشەی جوگرافیا و هێمای پرسی دیكە...

نووسینی: نەبەز گۆران

437546982 .jpg

جامانە/ نەخشەی جوگرافیا و هێمای پرسی دیكە...

دێرینەكانی میزۆپۆتامیا، بە زاگرۆس نشین و خواروی میزۆپۆتامیا، سەرنجڕاكێشن. بانگمان دەكەن بۆناو جیهانێكی پڕ لە هێما، ئەگەر هوشیارییەكی بنەڕەتیمان لەسەر ئەو كێڵگەیە نەبێت ئەوان چاندیان، كەمێك سەخت دەكەوێتەوە بۆمان، بزانین چیان بۆ جێهێشتووین و بە هێما سازییەكانیان، چیمان پیشان دەدەن.

جامانە، وشەیەكی دێرینە و ڕیشەكەی لەناو زمانی هۆریاییدایە.(هۆریاییەكان بناغەی كولتوور و شارستانییەتی زاگرۆس نشینن، بۆئەوەی ڕیشە كولتوورییەكانی خۆمان بناسین، دەبێت هۆریاییەكان وەك بنەوان بناسین.) هێشتا وشەكە، دوای حەوت هەزارساڵ، لەناو لقە زمانی هەورامی و لوڕیدا، ئامادەیی هەیە. واتا ڕاستەقینەكەی ئەمەیە: "شوێنی ئێمە! كەوایە ناوەكە بانگمان دەكات بۆ شوێن، جوگرافیا، بۆ ئەوەی بزانین جوگرافیای نیشتەجێبوونی ئێمە كوێیە، دەتوانین لەسەر نەخشەی جامانەیەك بۆی بگەڕێین، بەڵام بە زمانی هێماسازی.(تێبینی: ساڵانی پێشوو بە كورتی لەمبارەیەوە سەرنجێكم نووسی، لە كتێبی ڕیشەمێژووییەكانی گوتاری مانەوەدا، لەسەر كۆمەڵێك هێمای گرێدراو بە مانەوە لەسەریان وەستاوم و خوێنەر دەتوانێت لەو كتێبەدا زیاتر بخوێنێتەوە، لێرەدا لەسەر شرۆڤەی نەخشەی ناو جامانە دەوەستم.)

جامانە، ئیشی دایكە/ ژن. پڕە لە وردەكاری، چنین بە شێوە گشتییەكەی، بەرهەمی ماڵە، واتە: قۆناغی نیشتەجێبوونی گوند و لە سەردەمی خوداوەندە دایك بناغەكەی داڕێژراوە. یەكێك لە ئیشەكانی ئەو مرۆڤە پڕ لە هێمایە_دایك_ چنینە. جامانەش وردەكارییەكانی ئەم مرۆڤەیە، هەوری و شاڵ و جاجم و مشكی و هتد، سەر بەو قۆناغە كولتوورییەن لە گوندنشینی زاگرۆسەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو شارستانییەتی شارنشینی. بۆئەوەی ئەم نەخشەیە شرۆڤە بكەین، تێبنییەكە دەكەین بە دوو بەشەوە تاكو لای خوێنەر ڕوونبێت.(دوو وێنەی جیاوازیش دادەنێین، بۆ زیاتر تێگەیشتن.)

یەكەم/

_جامانەی زاگرۆس نشینی...

هێماكانی جیاوازن، ئێمەی كورد دەبێت هوشیاربین بەوەی ئەم فۆڕمە لە جامانە بەكاربهێنین، چونكە كۆی هێماكانی ئاماژەی ڕوونن بۆ جوگرافیای شوێنەكەمان و، هەزاران ساڵ پێش ئێستا، دایكەكانی بناری زاگرۆس پێیان گوتین: بەم شێوە جامانەیەدا بزانن ئێوە كێن و خاكەكەتان كوێیە و ڕیشەكەتان چییە.



درێژەی بابەت
سلێمانی و گەنجینەی مرۆیی

نووسینی: جەبار جەمال غەریب

15a1100921.jpg

سلێمانی و گەنجینەی مرۆیی شار هەرچەند گەورە بێ، كە سامانی مرۆیی، یان چالاكی سامانی مرۆیی بچووك و كەم بێ، نابێتە شارێك لە مێژوودا، هەر وەك شارێك لە جوگرافیادا دەمێنێتەوە. شاری ناو جوگرافیاش تەنیا ئەو كاتە بوونی هەیە، كە لەسەر نەخشە بەدوایدا دەگەڕێی.

دەوڵەمەندیی سلێمانی لە سامان یان جوانتر بڵێین گەنجینەی مرۆیی و كارێكتەری داهێنەردا سنوورەكانی بڕیوە و بەردەوامیش لە برەودایە.

داهێنەرەكانی شاری سلێمانی لە بواری ئەدەب و نووسیندا هیچیان كەمتر نییە، لە دامەزرێنەر و دروستكەرەكانی و تەواو لە ئاستی ئەوان یان بەرزتریشدا بوون.

نالی تا كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدە بەوپەڕی شكۆوە ڕاستەوخۆ سەركردایەتیی وشە و داهێنان و شیعری كرد، هەر لە كۆتاییەكانی ئەو سەدەیەش و سەرەتای سەدەی بیستدا كۆمەڵێك بیرمەندی گەورە لەدایك بوون كە ئاڵای داهێنانیان بۆ ماوەیەكی زۆر بەدەسەتەوە گرت، گرینترینیان:

- مستەفا پاشای یامولكی (٢٥\١\ ١٨٦٦-- ٢٥ ئایاری ١٩٣٦ز)

- پیرەمێر (١٨٦٧ ---- ١\٥\١٩٥٠ز)

- ئەمین زەكی بەگ (١٨٨٠--٩\٧\١٩٤٨ز)

- تۆفیق وەهبی(١٨٩١ --١٩٨٤ز) و چەندانی دیكە.

لەپای ئەو ناوهێنانە، دەبێ لێرەوە تا قیامەت داوای لێبوردن لەو گەورە نووسەرانەی دیكە بكەم كە ناویانم نەهێناوە، ئاخر ناكرێ ناوی نەجمەدین مەلا نەهێنم و ویژدانیشم ئاسوودە بێ..

- هەر یەكێك لەو زاتانە جوانییەكی دیكەی بەو شارە بەخشیوە.

درێژەی بابەت
خالید زامدار

خالید محەمەد ئەمین بە (خالید زامدار) ناسراوە، ساڵی 1945 لەگەڕەكی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.

14889889 .jpg

خالید زامدار هەر لەقۆناغی خوێندنی سەرەتاییەوە خولیای هونەرەكانی خۆشنووسی‌و نیگاركێشان بووە، لەسەردەمی خوێندكاری لە ساڵی 1968 زیاتر بایەخی بەهونەری وێنەكێشان داوە.

مامۆستای هونەر‌و كاری قوتابخانەكەی،هەستی بەخولیا‌و توانای هونەریی خالید كردووە‌و گرنگی پێداوە‌و بۆ نێو جیهانی رەنگینی هونەر كێشی كردووە.

مامۆستا‌و هونەرمەندی شێوەكار (فەرەج محەمەد سێوە)، یەكەم مامۆستای خالید بووە كە خۆشەویستی هونەری نیگاركێشانی لەدڵ‌و دەروونیدا چاندووە‌و هاوكاری بووە.

دواتر مامۆستا( شێخ مستەفا بەرزنجی)ی شێوەكار‌و مۆمیاكار زیاتر ئەو هونەرەی لاخۆشەویست كردووە‌و وای لێكردووە لەدوای وازهێنانیشی لەخوێندن، لەهونەر بەردەوام بێ‌.

دوای دووركەوتنەوەی لەخوێندن، خالید زامدار دوكانێكی بۆ نیگار كێشان‌ و خۆشنووسی لەگەڕەكی ئەزمڕ دانا، هەڵبەست و پەندی لە دیوارێکی بەرانبەر دوکانەکەی دەنووسی، بەهۆیەوە زۆرجار تووشی لێپرسینەوە و سووکایەتی پێکردن دەبووەوە لەلایەن پیاوانی بەعسەوە.

درێژەی بابەت