٢٠٬٩٧٩
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (←خوێندن) |
||
ھێڵی ٤: | ھێڵی ٤: | ||
= خوێندن = | = خوێندن = | ||
قەناتی کوردۆ لەساڵی 1928دا خوێندنی سەرەتایی لەو قوتابخانە تایبەتیە تەواوکرد و لەکۆلیژی کارگەران لەشاری لینینگراد وەرگیراو لەساڵی 1931دا ئەو کۆلیژەی تەواو کرد، کەبەرامبەر قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بووەو لەکۆتایی ئەو ساڵەدا قەنات و دوو هاوڕێی کوردی کۆلیژی زمانەوانەی زانکۆی لینینگراد وەرگیران و لەساڵی 1936دا خوێندنی تەواو کرد و بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرت و هەر ئەو ساڵەلەبەشی دکتۆرا وەرگیراو لە ساڵی 1941دا خوێندنی باڵای تەواو کرد و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت و لەپەیمانگای ئەسنۆگرافیای ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دامەزراوه، دوای ماوەیەکی کەم نێردایە فابریکەی شەفەقی سوو تا مانگی شوباتی 1942. | |||
دکتۆر قەناتی کوردۆ لەساڵی 1945دا بووە ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی رووسیا و لەپاش جەنگ بوو بەمامۆستای زمانی کوردی بەخوێندکارانی بەشی ئێرانی دەگوتەوه. | |||
لە ساڵی 1947ەوە تاکو 1960 سکرتێری لیژنەی ناوچەی پارتی کۆمۆنیستی پەیمانگەی رۆژهەڵاتناس بووە لەو شارەی لینینگراد دا تاکو ساڵی 1958 قەناتی کوردۆ و ئیسحاق تسوکەرمان و مارگریت رودینکۆ خەریکی کوردناسی بوون لەبەشی ئێرانی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی و لەساڵی 1958دا بەشی کوردی بەیارمەتی یوسف ئۆربێلی سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتناس جیاکرایەوە و بووەبەشێکی سەربەخۆ. | |||
لەسەرەتادا ئۆربێلی خۆی بووەسەرۆکی، بەڵام لەدواییدا دکتۆر قەناتی کوردۆ بەسەرۆکی بەشەکە هەڵبژێردرا. ئەوەی شایانی گوتنیشە دکتۆر قەنات لەساڵی 1968دا بڕوانامەی دکتۆرای ناووک واتە دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و پلەی زانستی بووەتە پڕۆفیسۆر. | |||
تاکو رۆژی کۆچی دوایی لە 1985-10-31دا وەک سەرۆکی بەشی کوردی و زانایەکی مەزنی کورد و کوردناسێکی دڵسۆز و لێهاتووی نەتەوەکەی خزمەتی زمان و وێژەی و مێژووی کوردی کرد. | |||
= هەندێک لە بەرهەمەکانی = | = هەندێک لە بەرهەمەکانی = |