جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جەلال میرزا کەریم»

Jump to navigation Jump to search
٢٬٧٨٤ بایت زیاد کرا ،  ‏١٠:٣٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە «جەلال میرزا کەریم ساڵی ١٩٣٥ لە شاری سلێمانی و خێزانێکی دیاری ئەو شارە لەدایکبووە....»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
جەلال میرزا کەریم ساڵی ١٩٣٥ لە شاری سلێمانی و خێزانێکی دیاری ئەو شارە لەدایکبووە.
جەلال میرزا کەریم ساڵی ١٩٣٥ لە شاری سلێمانی و خێزانێکی دیاری ئەو شارە لەدایکبووە.


قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شارەکەی خۆی خوێندووە. سەرەتای خەباتی ڕامیاریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥، کە بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتیی قوتابیان و ھەر لەو قۆناغەدا دەستیداوەتە ھۆنراوە ھۆنینەوە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شارەکەی خۆی خوێندووە.  
 
سەرەتای خەباتی ڕامیاریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥، کە بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتیی قوتابیان و ھەر لەو قۆناغەدا دەستیداوەتە ھۆنراوە ھۆنینەوە.


لە سەرەتادا کەوتبووە ژێر کاریگەریی ھۆنراوەکانی مامۆستا گۆران، بەڵام دواتر کە ئەزموونی ھونەری دەوڵەمەند دەبێت، دەبێتە خاوەن دەنگ و ستایلی تایبەتی خۆی و لە کاروانی خەباتی ڕامیاریشدا پتر تێھەڵچووە.   
لە سەرەتادا کەوتبووە ژێر کاریگەریی ھۆنراوەکانی مامۆستا گۆران، بەڵام دواتر کە ئەزموونی ھونەری دەوڵەمەند دەبێت، دەبێتە خاوەن دەنگ و ستایلی تایبەتی خۆی و لە کاروانی خەباتی ڕامیاریشدا پتر تێھەڵچووە.   
ھێڵی ٣٢: ھێڵی ٣٤:


رۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ بە نەخۆشی دڵ لە نەخۆشخانەی کۆماری ھەولێر کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی براوەتەوە سلێمانی، وە لە ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردرا.
رۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ بە نەخۆشی دڵ لە نەخۆشخانەی کۆماری ھەولێر کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی براوەتەوە سلێمانی، وە لە ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردرا.
بەرھەمەکان
جەلالی میرزا کەریم لە ماوەی ژیانی ٥٨ ساڵیدا، ئەم بەرھەمانەی بەچاپ گەیاندووە:
کۆمەڵە ھۆنراوەیەک بەزمانی عەرەبی بەناوی الولادە لە ساڵی ١٩٨٢دا لە ئەمریکا چاپکراوە.
شانۆنامەی سەنگەر لە ھەمان ساڵداو ھەر لە ئەمریکا چاپکراوە.
نامیلکەی چرپەی ژانێکی نقووم بووی ھەر لە ئەمریکا ساڵی ١٩٩١ چاپکراوە.
دیوانی ڕێگا دوورەکانی چاومانی دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لەساڵی ١٩٩٢دا چاپکراوە.
چەند نموونەیەک ھۆنراوەکانی:
شاعیری نوێکار لە ھۆنراوەیەکیدا بەناوی «ڕوانینەکانی چاوی شەقام»، کە ساڵی ١٩٧٠ نووسیویەتی و لە ژمارەی ٤ی ھەمان ساڵی گۆڤاری بەیاندا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت:
ھۆن ھۆن نیگای ئاگری
باڵی کاروانمان
بەسەر باخی مەرگی بەھاری
ئاسۆدا ئەبارێنێ
ھۆنراوەی زام
تەڵ.. تەڵ چڵی خوێنی وشەی
سەر بڕاومانە
لەرێژنەو ئاوی ھەناسەی
ژاڵەو بیی-دا دا ئەچێنێ!
لێوی گەڵا
تریفەی بزەی ھەورامان
بەناو ناخی ڕێگای قوڕپێوان و
شیندا ئەوەرێنێ!!
پاشان لە بەشێکی تری ھۆنراوەکەیدا دەڵێت:
دیواری خوێن خۆی لە
فرمێسک
ھەڵئەکێشا
سەنگەری خەم چیای قورسی
ڕێی نۆ ساڵەی
تەنیا خواستێکی ئەکێشا
گۆرانی لەناو گەروودا
ئەخنکێنرێ
گۆرانی لەناو سەنگەردا ئەسووتێنرێ!
کەچی ھێشتا.. ھێشتا
سەنگەر
نازانم بۆ
بۆ لەئاگری ناو گەرووی
خۆی ناپرسی؟!
شاعیر لە ھۆنراوەیەکی دیکەیدا بەناوی "یادو... یاقووت و .. نەھەنگ"، کە دوای ڕێککەوتننامەکەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ نووسیویەتی لە ڕەوشی کوردو ڕژیمی بەغدا دەدوێت، پێشبینی ئەوە دەکات کە ڕژێمی بەعس لەو ئاستەدا نییە مافی نەتەوەیی کورد دەستەبەربکات، لەدوا بڕگەی ھۆنراوەکەیدا بەئاشکرا دەڵێت:
ئەی کوردستانی پێشمەرگە
ڕاستە دڵی چیاکانت
چاوی گەشی منداڵانت
ئەمساڵ پڕ شایی و ئاھەنگە
بەڵام قسە
ھێشتا ڕەنگە
خواست و مەرام یاقووتێکی شەوچراغی
ناو گەرووی تاری نەھەنگە!

مێنۆی ڕێدۆزی