٢٠٬٨٦٥
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[خولە پیزە (مەحمود محەمەد ئەمین)]]''' | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:0002 (254).jpg|وێنۆک]] | ||
خولە پیزە وەک باس دەکرێت لە بنە رەتدا خەڵکی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیک گوندی نۆڕک و دەورو بەری وڵیاوا. | |||
لە خێزانکی هەژارو دەست کورت بوون و ژیانێکی کوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە کشت و کاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریک بوون. | |||
بەو جۆرەش وازیان لێ نەهێناوە کە بە هۆی مردنی باوکیەوە ئەرکی بەخێو کردنی خێزانەکەیانی لە ئەستۆدا بووە. | |||
کاتێک مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە دەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا کەوتنی خزمەتی سەربازیی بۆ رژێمێک کە پەیوەندی بە کوردەوە نەبووە، خۆی دەشارێتەوە لە ماڵەکەیان و دایکییشی کەناوی پیزەیە بە قورئانێکەوە دەچێتە پێشوازی پۆلیسەکان و داوایان لێ دەکات واز لە خولەی کوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز چونکە کەسیان نیە بە خێویان بکات. پۆلیسەکانیش زۆر بێ رێزی پێ دەکەن و پاڵی پێوە دەنێن و قورئانەکەی لە دەست دەپەڕێت. | |||
کاتێک خولە پیزە ئەو بێ رێزیە دەبینێت کە بەرامبەر بە دیکی و قورئانەکە کراوە خۆی پێ ناگیرێت بەو تفەنگە کۆنەی کە هەیان بووە کە ئەوسا زۆرتر تفەنگی (ماهێڕ) و (سێ تیر) و (یانزە تیر) بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەکەیەوە تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و سەردەستەکەیان کە ئازاری دایکی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەکوژرێت و ئەوانی تریش وەک کۆمەڵەی گزگل لە ترسا رادەکەن و خولە پیزەش قاچاغ دەبێت و دەچێتە شاخ و هەمیشە کۆمەڵێک خەڵکی ئازای لەگەڵ بووە کەناو بەناو کەم و زیادیان کردووە. | |||
[[ | [[خولە پیزە (مەحمود محەمەد ئەمین)|درێژەی بابەت]] |