٢١٬٨٢٨
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک نووسینی: ماریۆ بارگاس جۆسا وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: '''هێرش سەعید''' زۆرجار تووشی ئەو حاڵەتە بووم، لە پێشانگاکانی کتێبدا، یان لە کتێبفرۆشییەکاندا، پیاوماقووڵێک هاتووە بەرەو ڕووم و داوای واژۆیەکی لێ کردووم و وتوویەتی، "بۆ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢٤: | ھێڵی ٢٤: | ||
من دڵخۆشم بۆ ئەم ژنانە، بەڵام بەداخیشم بۆ پیاوەکان و بۆ ئەو ملیۆنان ئادەمیزادانەی وا توانای خوێندنەوەیان هەیە و کەچی بڕیاری نەخوێندنەوەیان داوە. | من دڵخۆشم بۆ ئەم ژنانە، بەڵام بەداخیشم بۆ پیاوەکان و بۆ ئەو ملیۆنان ئادەمیزادانەی وا توانای خوێندنەوەیان هەیە و کەچی بڕیاری نەخوێندنەوەیان داوە. | ||
بەزەییم پێیاندا دێت، نەک تەنها لەبەرئەوەی ئاگاداری ئەو چێژی خوێندنەوەیە نین وا لەدەستیان داوە، بەڵکو لەبەر ئەوەش کە من لەو قەناعەتەدام کۆمەڵگای دابڕاو لە ئەدەبیات، یاخود کۆمەڵگایەک کە ئەدەبیات تیایدا دوورخراوەتەوە - وەک ئەوەی نەنگییەکی شاراوە بێت - بۆ کەنارەکانی ژیانی کەسی و کۆمەڵایەتی، وە گۆڕدراوە بۆ جۆرێک لە دەستە و توێژی مەزهەبئاسا، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە لە ڕووی ڕۆحییەوە بەر نەفرەتی بەربەری بوون کەوتووە، تەنانەت ئازادییەکەشی لە مەترسیدایە | بەزەییم پێیاندا دێت، نەک تەنها لەبەرئەوەی ئاگاداری ئەو چێژی خوێندنەوەیە نین وا لەدەستیان داوە، بەڵکو لەبەر ئەوەش کە من لەو قەناعەتەدام کۆمەڵگای دابڕاو لە ئەدەبیات، یاخود کۆمەڵگایەک کە ئەدەبیات تیایدا دوورخراوەتەوە - وەک ئەوەی نەنگییەکی شاراوە بێت - بۆ کەنارەکانی ژیانی کەسی و کۆمەڵایەتی، وە گۆڕدراوە بۆ جۆرێک لە دەستە و توێژی مەزهەبئاسا، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە لە ڕووی ڕۆحییەوە بەر نەفرەتی بەربەری بوون کەوتووە، تەنانەت ئازادییەکەشی لە مەترسیدایە. | ||
بۆیە دەخوازم هەندێک ئارگومێنت پێشکەش بکەم لە دژی ئەو بیرۆکەیەی وا ئەدەب وەک بابەتی ڕابواردن و کات بەسەربردن دەبینێت؛ لە بەرژەوەندیی ئەو دیدگایەی کە وەک یەکێک لە سەرەکیترین و پێویستترین وابەستبوونەکانی مێشک دەبینێت. چالاکییەک کە شوێنگرەوەی نییە بۆ ڕێکخستنی هاووڵاتیان لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و دیموکراتدا، کۆمەڵگەیەک کە تاکی ئازاد دەخولقێنێت. | |||
تایبەتمەندبوون بەرەو نەمانی تێگەشتنی کۆمەڵایەتی دەڕوات، بەرەو دابەشبوونی مرۆڤەکانمان دەبات بەسەر گەڕەکی تەکنیککارەکان و تایبەتمەندەکاندا. لەکاتێکدا کە زانیاریی تا دێت زیاتر و زیاتر تایبەتمەند و پەڕگیر دەبێت. تایبەتمەندبوونی زانینیش پێویستی بە زمانی تایبەتکراو و بە کۆدی ئاڵۆز و تەمومژاوی دەبێت. ئەمەش ئەو تایبەتگەرایی و دابەشکارییەیە کە پەندێکی کۆن ئاگادارمان دەکاتەوە لێی: هێندە داڵغەت لای لق و گەڵا نەبێت کە لەیادت بچێت ئەوانە بەشەکانی درەختێکن، یان هێندە سەرنجت لای درەخت نەبێت کە لەیادت بچێت ئەو بەشێکە لە دارستانێک. | ئێمە ئێستا لە سەردەمی تایبەتمەندبوونی زانیندا دەژین، سوپاس بۆ ئەو گەشەسەندنە پڕتاوەی زانست و تەکنۆلۆجیا، بۆ ئەو پارچە پارچەبوون و دابەشبوونەی زانین بەسەر پاکەت و زەرفی پێچراوەی بچووک بچووکدا! ئەم وەرچەرخانە کولتوورییە، وا دیارە بەگوڕتریش دەبێت لە ساڵانی دادێت. | ||
ڕاستە تایبەتمەندبوون سودی زۆر لەگەڵ خۆیدا دێنێت، ڕێدەدات بە پشکنینی قووڵ و تاقیکردنەوەی مەزنتری شتەکان؛ وە تاکە بزوێنەری پێشکەوتنە. لەگەڵ ئەوەش دەرئەنجامی نەرێنیی هەیە. چونکە ئەو خەسڵەتە کلتووری و ڕۆشنگەرییە هاوبەشەی نێوان مرۆڤەکان دەسڕێتەوە کە سەرچاوەی پێکەوەژیان و تێکەڵاوبوونە، سەرچاوەی هاوسۆزی و وابەستەبوونە. | |||
تایبەتمەندبوون بەرەو نەمانی تێگەشتنی کۆمەڵایەتی دەڕوات، بەرەو دابەشبوونی مرۆڤەکانمان دەبات بەسەر گەڕەکی تەکنیککارەکان و تایبەتمەندەکاندا. لەکاتێکدا کە زانیاریی تا دێت زیاتر و زیاتر تایبەتمەند و پەڕگیر دەبێت. تایبەتمەندبوونی زانینیش پێویستی بە زمانی تایبەتکراو و بە کۆدی ئاڵۆز و تەمومژاوی دەبێت. | |||
ئەمەش ئەو تایبەتگەرایی و دابەشکارییەیە کە پەندێکی کۆن ئاگادارمان دەکاتەوە لێی: هێندە داڵغەت لای لق و گەڵا نەبێت کە لەیادت بچێت ئەوانە بەشەکانی درەختێکن، یان هێندە سەرنجت لای درەخت نەبێت کە لەیادت بچێت ئەو بەشێکە لە دارستانێک. | |||
ئاگایی لە بوونی دارستان هەستی گشتێتی دروست دەکات، هەستی ئەوەی هەموومان سەر بە یەکین، ئەمەش کۆمەڵگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕێ لە کەرتبوونی دەگرێت بۆ بەشە دوورەپەرێز و پەڕگیرە جوداخوازەکان. پەڕگیریی نەتەوەکان و تاکەکان پارانۆیا و شڵەژاوی و شێواندنی واقیع دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە بزوێنەری کینە و شەڕ و تەنانەت جینۆساید. | ئاگایی لە بوونی دارستان هەستی گشتێتی دروست دەکات، هەستی ئەوەی هەموومان سەر بە یەکین، ئەمەش کۆمەڵگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕێ لە کەرتبوونی دەگرێت بۆ بەشە دوورەپەرێز و پەڕگیرە جوداخوازەکان. پەڕگیریی نەتەوەکان و تاکەکان پارانۆیا و شڵەژاوی و شێواندنی واقیع دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە بزوێنەری کینە و شەڕ و تەنانەت جینۆساید. | ||
لەم سەردەمەی ئێمەدا، زانست و تەکنەلۆجیا ناتوانن ڕۆڵێکی هەمەکی و گشتگیر ببینن، بەتایبەت لەبەر دەوڵەمەندی و بێسنووریی زانست و خێرایی گەشەکردنی کە بووەتە هۆی تایبەتمەندبوون و ئاڵۆزی، بەڵام ئەدەب یەکێک بووە، وە یەکێک دەبێت -تا ئەوکاتەی هەبێت- لەو ئەزموونە هاوبەشانەی ئادەمیزاد کە لەوانەیە بەهۆیەوە مرۆڤەکان خۆیانی تێدا بناسنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ یەکدا بکەن. ئیتر گرنگ نییە چەندە پیشەکانیان، پلانی ژیانیان، شوێنی جوگرافی و کلتوورییان، بارودۆخی کەسێتییان لێک جیاواز بێت. ئەدەب هەمیشە ئەو توانایەی بە تاکەکان بەخشیوە -بە هەموو جیاوازیی و تایبەتمەندێتییەکانیانەوە- کە مێژوو تێپەڕێنن: ئێمە وەک خوێنەرانی سێرڤانتس، شەیکسپیر، دانتی و تۆڵستۆی، لە یەکدی تێدەگەین لەودیوی کات و شوێنەوە، هەروەها وەک ئەندامانی یەک چەشنی بوونەوەر هەست بە خۆمان دەکەین و لە خۆمان دەڕوانین، چونکە لە کارەکانی ئەو نووسەرانەدا فێری ئەوە دەبین وەک زادەی مرۆڤ چی شتێکی هاوبەش کۆماندەکاتەوە، چی شتێک بە هاوبەشی لەنێوانماندا دەمێنێتەوە لەژێر ئەو مەودا بەرینەی جیاوازیدا کە لێکمان جیادەکاتەوە. | لەم سەردەمەی ئێمەدا، زانست و تەکنەلۆجیا ناتوانن ڕۆڵێکی هەمەکی و گشتگیر ببینن، بەتایبەت لەبەر دەوڵەمەندی و بێسنووریی زانست و خێرایی گەشەکردنی کە بووەتە هۆی تایبەتمەندبوون و ئاڵۆزی، بەڵام ئەدەب یەکێک بووە، وە یەکێک دەبێت -تا ئەوکاتەی هەبێت- لەو ئەزموونە هاوبەشانەی ئادەمیزاد کە لەوانەیە بەهۆیەوە مرۆڤەکان خۆیانی تێدا بناسنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ یەکدا بکەن. ئیتر گرنگ نییە چەندە پیشەکانیان، پلانی ژیانیان، شوێنی جوگرافی و کلتوورییان، بارودۆخی کەسێتییان لێک جیاواز بێت. | ||
ئەدەب هەمیشە ئەو توانایەی بە تاکەکان بەخشیوە -بە هەموو جیاوازیی و تایبەتمەندێتییەکانیانەوە- کە مێژوو تێپەڕێنن: ئێمە وەک خوێنەرانی سێرڤانتس، شەیکسپیر، دانتی و تۆڵستۆی، لە یەکدی تێدەگەین لەودیوی کات و شوێنەوە، هەروەها وەک ئەندامانی یەک چەشنی بوونەوەر هەست بە خۆمان دەکەین و لە خۆمان دەڕوانین، چونکە لە کارەکانی ئەو نووسەرانەدا فێری ئەوە دەبین وەک زادەی مرۆڤ چی شتێکی هاوبەش کۆماندەکاتەوە، چی شتێک بە هاوبەشی لەنێوانماندا دەمێنێتەوە لەژێر ئەو مەودا بەرینەی جیاوازیدا کە لێکمان جیادەکاتەوە. | |||
هیچ شتێک نییە هێندە بەباشی مرۆڤێک بپارێزێت لە دژی گەمژەییەکانی لەخۆبایی بوون، نەژادپەرستی، هەڵاوێردی ئاینی یان سیاسی و جیاکاریی نەتەوەیی، هێندەی ئەو ڕاستییەی کە هەمیشە لە ئەدەبی مەزندا دەردەکەوێت: ئەوەی کە پیاوان و ژنانی سەرجەم شوێن و نەتەوەکان لە جەوهەردا یەکسانن، وە ئەوە تەنها نادادییە کە تۆوی هەڵاوێرکردن و ترس و چەوسانەوەیان تێدا دەچێنێت. | هیچ شتێک نییە هێندە بەباشی مرۆڤێک بپارێزێت لە دژی گەمژەییەکانی لەخۆبایی بوون، نەژادپەرستی، هەڵاوێردی ئاینی یان سیاسی و جیاکاریی نەتەوەیی، هێندەی ئەو ڕاستییەی کە هەمیشە لە ئەدەبی مەزندا دەردەکەوێت: ئەوەی کە پیاوان و ژنانی سەرجەم شوێن و نەتەوەکان لە جەوهەردا یەکسانن، وە ئەوە تەنها نادادییە کە تۆوی هەڵاوێرکردن و ترس و چەوسانەوەیان تێدا دەچێنێت. | ||
ھێڵی ٣٨: | ھێڵی ٤٦: | ||
هیچ شتێک باشتر لە ئەدەب فێری ئەوەمان ناکات، بەم جیاوازییە ئیتنی و کولتوورییانەی نێوانمانەوە، دەوڵەمەندیی میراتی مرۆڤایەتیمان ببینین، وە ئەو جیاوازییانەمان وەک دەرکەوتەیەکی فرەڕەهەندی داهێنەرانەی مرۆڤایەتی بەرز بنرخێنین. بێگومان، خوێندنەوەی ئەدەبی چاک ئەزموونێکی چێژبەخشە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەزموونی فێربوونی ئەوەشە کە ئێمە چین و چۆنین، لە دروستیی و باڵایی مرۆڤبوون و لە پاشڤەڕۆیی و ناکامڵیی مرۆڤانەماندا، لە کار و کردەوەکانماندا، لە دنیای خەون و خێوەکانماندا، لە تەنیاییماندا و لەو پەیوەندییانەی دەمانبەستێتەوە بەوانی ترەوە، لە وێنە جەماوەرییەکەمان و لە کەلێنە پەنهانەکانی ویژدانماندا. | هیچ شتێک باشتر لە ئەدەب فێری ئەوەمان ناکات، بەم جیاوازییە ئیتنی و کولتوورییانەی نێوانمانەوە، دەوڵەمەندیی میراتی مرۆڤایەتیمان ببینین، وە ئەو جیاوازییانەمان وەک دەرکەوتەیەکی فرەڕەهەندی داهێنەرانەی مرۆڤایەتی بەرز بنرخێنین. بێگومان، خوێندنەوەی ئەدەبی چاک ئەزموونێکی چێژبەخشە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەزموونی فێربوونی ئەوەشە کە ئێمە چین و چۆنین، لە دروستیی و باڵایی مرۆڤبوون و لە پاشڤەڕۆیی و ناکامڵیی مرۆڤانەماندا، لە کار و کردەوەکانماندا، لە دنیای خەون و خێوەکانماندا، لە تەنیاییماندا و لەو پەیوەندییانەی دەمانبەستێتەوە بەوانی ترەوە، لە وێنە جەماوەرییەکەمان و لە کەلێنە پەنهانەکانی ویژدانماندا. | ||
ئەم گڵۆڵە ئاڵۆزەی ڕاستییە دژیەکانە - وەک ئایزایا بەرلین ناوی دێنێت - مادەی بنچینەیی ڕەوشی مرۆڤبوونمان پێکدەهێنێت. لەمڕۆی جیهاندا، ئەم مەعریفە هەمەکی و گشتگیر و زیندووەی مرۆڤبوونە ڕەنگە تەنها لە ئەدەبدا دەست بکەوێت. تەنانەت لە بەشەکانی تری زانستە مرۆییەکانیشدا نییە - نە فەلسەفە، مێژوو، هونەر، وە بێگومان نە زانستە کۆمەڵایەتیەکانیش - هیچیان توانای ئەوەیان نییە ئەم دیدە یەکانگیر و هەمەکییە، ئەم گوتارە جیهانییە بپارێزن. لەبەرئەوەی، زانستە مرۆییەکانیش، تەسلیمی ئەم دابەشبوون و دابەشتربوونە سەرەتانییەی زانین بوون، بەردەوام تا دێت خۆیان پەڕگیر دەکەن بۆ کەرت و سێکتەری تەکنیکی ئەوتۆ کە بیرۆکە و واژەکانیان دەکەونە ئەودیو سنووری دەستڕاگەشتنی ژنان و پیاوانی ئاساییەوە. | ئەم گڵۆڵە ئاڵۆزەی ڕاستییە دژیەکانە - وەک ئایزایا بەرلین ناوی دێنێت - مادەی بنچینەیی ڕەوشی مرۆڤبوونمان پێکدەهێنێت. لەمڕۆی جیهاندا، ئەم مەعریفە هەمەکی و گشتگیر و زیندووەی مرۆڤبوونە ڕەنگە تەنها لە ئەدەبدا دەست بکەوێت. تەنانەت لە بەشەکانی تری زانستە مرۆییەکانیشدا نییە - نە فەلسەفە، مێژوو، هونەر، وە بێگومان نە زانستە کۆمەڵایەتیەکانیش - هیچیان توانای ئەوەیان نییە ئەم دیدە یەکانگیر و هەمەکییە، ئەم گوتارە جیهانییە بپارێزن. | ||
لەبەرئەوەی، زانستە مرۆییەکانیش، تەسلیمی ئەم دابەشبوون و دابەشتربوونە سەرەتانییەی زانین بوون، بەردەوام تا دێت خۆیان پەڕگیر دەکەن بۆ کەرت و سێکتەری تەکنیکی ئەوتۆ کە بیرۆکە و واژەکانیان دەکەونە ئەودیو سنووری دەستڕاگەشتنی ژنان و پیاوانی ئاساییەوە. | |||
تەنانەت هەندێک ڕەخنەگر و تیۆرزانیش حەزدەکەن ئەدەب بگۆڕن بۆ یەکێک لە زانستەکان. بەڵام ئەمە هەرگیز ڕوونادات، چونکە ئەدەب بۆ ئەوە دروست نەبووە کە تەنها لە ئەزموونێکی چوارچێوەدار بکۆڵێتەوە. بەڵکو بۆ ئەوە دروست بووە لەڕێی هێزی خەیاڵەوە تەواوکۆیی ژیانی مرۆیی دەوڵەمەند بکات، بە شێوەیەک کە لەتلەت و پەلوپۆ ناکرێت، یان کورت ناکرێتەوە بۆ چەند هێڵکاری و هاوکێشەیەک کە ئیتر هیچی لێ نەمێنێتەوە. ئەمەیە واتای سەرنجدانەکەی مارسێل پروست، "ژیانی ڕاستەقینە، تاقە ژیانێک کە دواجار بە ڕۆشنی و پەردەهەڵماڵراوی و بە پڕی تیایدا ژیابین، ئەدەبیاتە." ئەو زیادەڕۆیی نەکردووە لەو قسەیەدا، ئەوەش نییە کە بڵێی تەنها بەهۆی عەشقی خۆیەوەتی بۆ پیشەکەی وا دەڵێت. | |||
ئەو پێشنیارێکی خستۆتە بەردەممان کە لە سایەی ئەدەبدا ژیان باشتر دەبێتە مایەی تێگەشتن و باشتر ئەزموون دەکرێت؛ ئەوەی کە ژیانێک پڕتر بەسەر ببەین، لەڕێی هاوبەشی کردن و پێکەوە ژیانەوە دەستمان دەکەوێت. | |||
ئەو بەستەرە برایەتیەی ئەدەب لەنێوان ئادەمیزادەکاندا دەیڕەخسێنێت، هانیان دەدات بۆ چوونە ناو گفتوگۆوە و هۆشیاریان دەکاتەوە سەبارەت بە ڕیشەی هاوبەش و ئامانجی هاوبەشیان، هەروەها گشت بەربەستە زەمەنییەکان دەبڕێت | ئەو بەستەرە برایەتیەی ئەدەب لەنێوان ئادەمیزادەکاندا دەیڕەخسێنێت، هانیان دەدات بۆ چوونە ناو گفتوگۆوە و هۆشیاریان دەکاتەوە سەبارەت بە ڕیشەی هاوبەش و ئامانجی هاوبەشیان، هەروەها گشت بەربەستە زەمەنییەکان دەبڕێت. | ||
پرسیاری ئەوەی کە "سوودی ئەدەب چییە؟" هەمیشە بۆرخیسی سەغڵەت دەکرد، بە لایەوە پرسیارێکی گەمژانە بوو، کە وەڵامەکەی بەم شێوەیە دەدایەوە: "هیچ کەسێک پرسیاری ئەوە ناکات سوودی جریوەی کەناری، یان زەردەپەڕی خۆرئاوابوون چییە." ئەگەر ئەم شتە جوانانە هەبن، وە ئەگەر بەهۆی ئەمانەوە، ژیان بۆ ساتێکیش بێت کەمتر ناشیرن و کەمتر خەمگین بێت، ئایا سۆراخی بەهانەی کردەییان نابەجێ نییە؟" بەڵام خۆی لەڕاستیدا پرسیارێکی چاکە، چونکە ڕۆمان و شیعر وەک دەنگی خوێندنی باڵندە و دیمەنی نوقم بوونی خۆر لە ئاسۆدا نین، لەبەرئەوەی شیعر و ڕۆمان بە هەڵکەوت یاخود بەهۆی یاساکانی سروشتەوە دروست نەبوون. | ئەدەب، لە ڕێی ئەو دەقانەوە وا گەیشتوون پێمان، دەمانگوێزێتەوە بۆ ڕابردوو و دەمانبەستێتەوە بەو مرۆڤانەی وا لە سەردەمە تێپەڕیوەکاندا پلانیان داناوە، خۆشییان وەرگرتووە و خەونیان بینیوە. ئەم هەستی ئەندامبوونە لەو ئەزموونەی کۆمەڵگەی مرۆییدا بەدرێژایی چاخەکان و شوێنەکان، بەرزترین دەستکەوتی کولتوورییە، وە هیچ شتێک هێندەی ئەدەب لە هەر نەسلێکدا بەشداریی نوێبوونەوەی ناکات. | ||
پرسیاری ئەوەی کە "سوودی ئەدەب چییە؟" هەمیشە بۆرخیسی سەغڵەت دەکرد، بە لایەوە پرسیارێکی گەمژانە بوو، کە وەڵامەکەی بەم شێوەیە دەدایەوە: "هیچ کەسێک پرسیاری ئەوە ناکات سوودی جریوەی کەناری، یان زەردەپەڕی خۆرئاوابوون چییە." | |||
ئەگەر ئەم شتە جوانانە هەبن، وە ئەگەر بەهۆی ئەمانەوە، ژیان بۆ ساتێکیش بێت کەمتر ناشیرن و کەمتر خەمگین بێت، ئایا سۆراخی بەهانەی کردەییان نابەجێ نییە؟" بەڵام خۆی لەڕاستیدا پرسیارێکی چاکە، چونکە ڕۆمان و شیعر وەک دەنگی خوێندنی باڵندە و دیمەنی نوقم بوونی خۆر لە ئاسۆدا نین، لەبەرئەوەی شیعر و ڕۆمان بە هەڵکەوت یاخود بەهۆی یاساکانی سروشتەوە دروست نەبوون. | |||
ئەوانە دەستکردی مرۆڤن، بۆیە شتێکی ڕەوایە مرۆڤ بپرسێت چۆن و بۆچی هاتوونەتە دنیاوە و مەبەست لە بوونیان چییە، وە بۆچی ڕەوتی مانەوەیان هێندە درێژخایەنە. | ئەوانە دەستکردی مرۆڤن، بۆیە شتێکی ڕەوایە مرۆڤ بپرسێت چۆن و بۆچی هاتوونەتە دنیاوە و مەبەست لە بوونیان چییە، وە بۆچی ڕەوتی مانەوەیان هێندە درێژخایەنە. | ||
ھێڵی ٦٢: | ھێڵی ٧٨: | ||
کەسێک کە ناخوێنێتەوە، یان کەم دەخوێنێتەوە، یاخود تەنها شتی بێکەڵک و پڕوپووچ دەخوێنێتەوە، کەسێکی بەربەستکراوە، دەتوانێت قسەی زۆر بکات، بەڵام کەم دەڵێت (کە واتای هەبێت)، لەبەرئەوەی فەرهەنگی وشەکانی کورت دەهێنێت کاتێ دەیەوێت گوزارشت لە خۆی بکات. | کەسێک کە ناخوێنێتەوە، یان کەم دەخوێنێتەوە، یاخود تەنها شتی بێکەڵک و پڕوپووچ دەخوێنێتەوە، کەسێکی بەربەستکراوە، دەتوانێت قسەی زۆر بکات، بەڵام کەم دەڵێت (کە واتای هەبێت)، لەبەرئەوەی فەرهەنگی وشەکانی کورت دەهێنێت کاتێ دەیەوێت گوزارشت لە خۆی بکات. | ||
ئەمە تەنها سنووردارییەکی زارەکیی نییە، بەڵکو گوزارشت لە سنوورداریی ئەو دەکات لە ڕووی بیر و خەیاڵەوە. ئەمە هەژاریی بیرکردنەوەیە، لەبەر هۆیەکی سادە کە ئایدیا و بیرۆکەکان، ئەو چەمکانەی بەهۆیانەوە لە نهێنییەکانی بارودۆخمان دەگەین، هیچ بوونێکی سەربەخۆیان نییە لە دەرەوەی وشەکان. ئێمە تەنها لەڕێی ئەدەبەوە، تەنها لەڕێی ئەدەبێکی باڵاوە فێری ئەوە دەبین چۆن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست قسەبکەین – هەروەها بە قووڵی و بە دیقەت و بەوپەڕی ناسکیی و پێکانی مەبەستەوە. هیچ ڕشتەیەکی تر یان بوارێکی تری هونەرەکان ناتوانێت شوێنی ئەدەب بگرێتەوە، لە ڕازاندنەوەی ئەو زمانەی خەڵکان پێویستیانە بۆ گفتوگۆ و پەیوەندیکردن. | ئەمە تەنها سنووردارییەکی زارەکیی نییە، بەڵکو گوزارشت لە سنوورداریی ئەو دەکات لە ڕووی بیر و خەیاڵەوە. ئەمە هەژاریی بیرکردنەوەیە، لەبەر هۆیەکی سادە کە ئایدیا و بیرۆکەکان، ئەو چەمکانەی بەهۆیانەوە لە نهێنییەکانی بارودۆخمان دەگەین، هیچ بوونێکی سەربەخۆیان نییە لە دەرەوەی وشەکان. | ||
ئێمە تەنها لەڕێی ئەدەبەوە، تەنها لەڕێی ئەدەبێکی باڵاوە فێری ئەوە دەبین چۆن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست قسەبکەین – هەروەها بە قووڵی و بە دیقەت و بەوپەڕی ناسکیی و پێکانی مەبەستەوە. هیچ ڕشتەیەکی تر یان بوارێکی تری هونەرەکان ناتوانێت شوێنی ئەدەب بگرێتەوە، لە ڕازاندنەوەی ئەو زمانەی خەڵکان پێویستیانە بۆ گفتوگۆ و پەیوەندیکردن. | |||
بۆئەوەی بەباشی قسە بکەین، بۆئەوەی لە هەنبانەی کەسێکدا زمانێکی زەنگین و ڕەنگینمان هەبێت، بۆئەوەی بتوانین بۆ هەر بیرۆکەیەک، هەر هەست و سۆزێک کە نیازی گەیاندنیمان هەیە، دەربڕینێکی گونجاو بدۆزینەوە، دەبێ باشتر خۆمان ئامادە بکەین بۆ بیرکردنەوە، بۆ فێرکردن، بۆ فێربوون، بۆ ئاخاوتن، هەروەها بۆ خەیاڵکردنەوە و خەوبینین و هەستکردنیش. | بۆئەوەی بەباشی قسە بکەین، بۆئەوەی لە هەنبانەی کەسێکدا زمانێکی زەنگین و ڕەنگینمان هەبێت، بۆئەوەی بتوانین بۆ هەر بیرۆکەیەک، هەر هەست و سۆزێک کە نیازی گەیاندنیمان هەیە، دەربڕینێکی گونجاو بدۆزینەوە، دەبێ باشتر خۆمان ئامادە بکەین بۆ بیرکردنەوە، بۆ فێرکردن، بۆ فێربوون، بۆ ئاخاوتن، هەروەها بۆ خەیاڵکردنەوە و خەوبینین و هەستکردنیش. | ||
ھێڵی ٧٢: | ھێڵی ٩٠: | ||
میدیا دەنگوڕەنگییەکانیش هێندە پڕچەک نین شوێنی ئەدەبیات بگرنەوە، و بتوانن لە ئەرکی فێرکردنی مرۆڤەکاندا بەوپەڕی دڵنیایی و شارەزاییەوە شوێنی ئەو ئیمکانیەتە بێشومار زەنگینە بگرنەوە وا زمان دەیتەنێتەوە. بە پێچەوانەوە، میدیا دەنگوڕەنگییەکان وشەکان دادەبەزێنن بۆ ئاستێکی لاوەکی و پلەدوو لەچاو وێنەکاندا، کە زمانی ئەزەلیی میدیایە، وە زمان بەرتەسک دەکەنەوە بۆ دەربڕینی زارەکی، بۆ ئاستە نزم و سەرەتاییەکەی، دوور لە ڕەهەندە نووسراوەکەی. کاتێک فیلمێک یان بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ناو دەبرێت بە "ئەدەبی" ئەوە شێوەیەکی زەریفانەیە بۆ وتنی ئەوەی کە شتەکە بێزارکەرە. | میدیا دەنگوڕەنگییەکانیش هێندە پڕچەک نین شوێنی ئەدەبیات بگرنەوە، و بتوانن لە ئەرکی فێرکردنی مرۆڤەکاندا بەوپەڕی دڵنیایی و شارەزاییەوە شوێنی ئەو ئیمکانیەتە بێشومار زەنگینە بگرنەوە وا زمان دەیتەنێتەوە. بە پێچەوانەوە، میدیا دەنگوڕەنگییەکان وشەکان دادەبەزێنن بۆ ئاستێکی لاوەکی و پلەدوو لەچاو وێنەکاندا، کە زمانی ئەزەلیی میدیایە، وە زمان بەرتەسک دەکەنەوە بۆ دەربڕینی زارەکی، بۆ ئاستە نزم و سەرەتاییەکەی، دوور لە ڕەهەندە نووسراوەکەی. کاتێک فیلمێک یان بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ناو دەبرێت بە "ئەدەبی" ئەوە شێوەیەکی زەریفانەیە بۆ وتنی ئەوەی کە شتەکە بێزارکەرە. | ||
لەبەر ئەم هۆکارەیە بەرنامە ئەدەبیەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکان بە دەگمەن سەرنجی جەماوەر ڕادەکێشن. تا ئێستا، هێندەی ئاگادار بم، تاکە ئاوارتەیەک بۆ ئەم یاسایە بەرنامە فەرەنسییەکەی بێرنارد پیڤۆتە، "ئەپۆسترۆفییەکان". ئەمەش دەمگەیەنێتە ئەوەی وا بیربکەمەوە ئەدەب نەک هەر بابەتێکی پێویست و جەوهەرییە بۆ زانینێکی تەواوەتی و کارامەیی بەسەر زماندا، بەڵکو چارەنووسیشی وابەستە و جیانەکراوەیە لە چارەنووسی کتێب، ئەو بەرهەمە پیشەسازییەی وا زۆر کەس جاڕی بەسەرچوونی دەدەن. | لەبەر ئەم هۆکارەیە بەرنامە ئەدەبیەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکان بە دەگمەن سەرنجی جەماوەر ڕادەکێشن. | ||
تا ئێستا، هێندەی ئاگادار بم، تاکە ئاوارتەیەک بۆ ئەم یاسایە بەرنامە فەرەنسییەکەی بێرنارد پیڤۆتە، "ئەپۆسترۆفییەکان". ئەمەش دەمگەیەنێتە ئەوەی وا بیربکەمەوە ئەدەب نەک هەر بابەتێکی پێویست و جەوهەرییە بۆ زانینێکی تەواوەتی و کارامەیی بەسەر زماندا، بەڵکو چارەنووسیشی وابەستە و جیانەکراوەیە لە چارەنووسی کتێب، ئەو بەرهەمە پیشەسازییەی وا زۆر کەس جاڕی بەسەرچوونی دەدەن. | |||
ئەم باسەش دەمبات بۆ لای بیڵ گەیتس. ئەو ماوەیەک لەمەوپێش لە مەدرید بوو، سەردانی ئەکادیمیای شاهانەی ئیسپانیای کرد، لە گەشتێکی سەرکێشانەی هاوبەشدا بوو لەگەڵ مایکرۆسۆفت. | ئەم باسەش دەمبات بۆ لای بیڵ گەیتس. ئەو ماوەیەک لەمەوپێش لە مەدرید بوو، سەردانی ئەکادیمیای شاهانەی ئیسپانیای کرد، لە گەشتێکی سەرکێشانەی هاوبەشدا بوو لەگەڵ مایکرۆسۆفت. | ||
ھێڵی ١١٧: | ھێڵی ١٣٧: | ||
سەرباری ئەمەش، ناوبردنی ئەدەب بە ئاشوبگێڕ لەبەرئەوەی ئاگایی خوێنەر دەبزوێنێت بۆ ناکامڵیی جیهان - وەک ئەوەی کەنیسە و حوکمەتەکان بیری لێدەکەنەوە ئەوکاتەی سانسۆر دەخەنە سەری - مانای ئەوە نییە کە دەقە ئەدەبیییەکان دەستبەجێ دنەی شۆڕش و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی دەدەن، یاخود هەڵگیرسانی شۆڕشەکان پێشدەخەن. کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی شیعرێک، شانۆیەک، یان ڕۆمانێک پێشبینی ناکرێت، لەبەرئەوەی جڤاکییانە دروست ناکرێن و جڤاکییانە ئەزموون ناکرێن. | |||
لەلایەن تاکەکانەوە دروست دەکرێن و لەلایەن تاکەکانیشەوە دەخوێنرێنەوە، کە تەواو جیاوازن لە یەکتر سەبارەت بەو دەرئەنجامانەی لە نووسین و خوێندنەوەکانیانەوە هەڵی دەهێنجێنن. | لەلایەن تاکەکانەوە دروست دەکرێن و لەلایەن تاکەکانیشەوە دەخوێنرێنەوە، کە تەواو جیاوازن لە یەکتر سەبارەت بەو دەرئەنجامانەی لە نووسین و خوێندنەوەکانیانەوە هەڵی دەهێنجێنن. |