٢٠٬٩٧٩
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە: | '''[[بۆچی ئەدەب؟]]''' | ||
[[پەڕگە:Hereeesh.jpg|وێنۆک]] | |||
نووسینی: ماریۆ بارگاس جۆسا | |||
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: '''[[هێرش سەعید]]''' | |||
زۆرجار تووشی ئەو حاڵەتە بووم، لە پێشانگاکانی کتێبدا، یان لە کتێبفرۆشییەکاندا، پیاوماقووڵێک هاتووە بەرەو ڕووم و داوای واژۆیەکی لێ کردووم و وتوویەتی، "بۆ ژنەکەمە، بۆ کچەکەمە، یان بۆ دایکمە." منیش یەکسەر لێم پرسیوە: "ئەی خۆت چی؟ تۆ حەزت لە خوێندنەوە نییە؟" وەڵامەکەش هەمیشە تەقریبەن هەمان شت بووە، "بێگومان حەزم لە خوێندنەوەیە، بەڵام من کەسێکی زۆر سەرقاڵم." | |||
دەیان جار ئەم جۆرە وەڵامانەم بیستووە، ئەم پیاوانە و هەزارانی وەک ئەمانە، زۆر کاری گرنگیان هەیە کە ئەنجامی بدەن، لە ژیاندا ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی زۆریان لەسەر شانە، کە ناتوانن بۆ ماوەی چەندین سەعات کاتە بەنرخەکانیان لە خوێندنەوەی ڕۆمانێک، کتێبێکی شیعری، یان وتارێکی ئەدەبیدا بەفیڕۆ بدەن. | |||
جا بەگوێرەی ئەم تێگەشتنە باوە بێت، ئەدەبیات چالاکییەکی ئەوتۆ نییە کە شوێنگرەوەی نەبێت، هەڵبەتە گومانیان لەوە نییە کە گرنگی و بایەخی خۆی هەیە بۆ چاندنی بەهەستی و ڕەوشت بەرزی لە کەسەکاندا، بەڵام لە بنەڕەتدا هەر بابەتی خۆشی وەرگرتنە، زینەت و جوانییەکە کە تەنها ئەو کەسانە لێی سوودمەند دەبن وا کاتیان هەیە بۆ ڕابواردن. | |||
شتێکە دەشێت بخرێتە بۆشایی نێوان وەرزشەکان، فیلمەکان، یاریی کۆنکەن و شەترەنجەوە؛ وە دەکرێت بەبێ هیچ دوودڵییەک بکرێتە قوربانی، ئەو کاتەی کەسێک لە کێشمەکێشی ژیاندا ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی سەر شانی گرنگتر و پڕ بایەختر دەبینێت. | |||
[[ | وا دیارە کە ئەدەب زیاتر و زیاتر بووەتە چالاکییەکی ئافرەتانە. | ||
[[بۆچی ئەدەب؟|درێژەی بابەت]] |