جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بۆچی ئەدەب؟»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
 
ھێڵی ٥٣: ھێڵی ٥٣:

  سەرباری ئەمەش، ناوبردنی ئەدەب بە ئاشوبگێڕ لەبەرئەوەی ئاگایی خوێنەر دەبزوێنێت بۆ ناکامڵیی جیهان - وەک ئەوەی کەنیسە و حوکمەتەکان بیری لێدەکەنەوە ئەوکاتەی سانسۆر دەخەنە سەری  - مانای ئەوە نییە کە دەقە ئەدەبیییەکان دەستبەجێ دنەی شۆڕش و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی دەدەن، یاخود هەڵگیرسانی شۆڕشەکان پێشدەخەن. کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی شیعرێک، شانۆیەک، یان ڕۆمانێک پێشبینی ناکرێت، لەبەرئەوەی جڤاکییانە دروست ناکرێن و جڤاکییانە ئەزموون ناکرێن. لەلایەن تاکەکانەوە دروست دەکرێن و لەلایەن تاکەکانیشەوە دەخوێنرێنەوە، کە تەواو جیاوازن لە یەکتر سەبارەت بەو دەرئەنجامانەی لە نووسین و خوێندنەوەکانیانەوە هەڵی دەهێنجێنن. لەبەر ئەم هۆکارە، دژوارە و تەنانەت ئەستەمیشە، هێڵکارییەکی ڕێکیان لێوە دابڕێژین. هەروەتر، بەرئەنجامە کۆمەڵایەتیەکانی کارێکی ئەدەبی ڕەنگە هێندە پەیوەندیی بە جۆرایەتییە جوانناسییەکەیەوە نەبێت. وا دەردەکەوێت ڕۆمانێکی ئاسایی هارێت بیچەر ستۆو ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینیوە لە بەرزبوونەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی سەبارەت بە تۆقێنەریی کۆیلایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ئەو ڕاستییەی کە دەستنیشانکردنی کاریگەریی ئەدەب لەسەر تاکەکان دژوارە، دەلالەت لەوە ناکات بوونی نییە. خاڵە گرنگەکە ئەوەیە ئەو کاریگەرییانە لەلایەن کردەی هاوڵاتییانێکەوە هاتوونەتە ئاراوە کە وا کەسایەتییان بەشێکی بەهۆی کتێبەکانەوە شکڵی گرتووە.  

ئەدەبی چاک، لەکاتێکدا بە شێوەیەکی کاتی ناڕازیبوونی مرۆڤ دەڕەوێنێتەوە، لە ڕاستیدا ناڕازیبوونی زیاد دەکات، لەڕێی برەودان بە هەڵسوکەوتێکی ڕەخنەیی و ناتەبایی بەرانبەر ژیان. تەنانەت دەشێت بووترێت ئەدەب وا لە ئادەمیزاد دەکات زۆرتر لە کەسێکی ناشاد بکات. ژیان بە ناڕازیبوون و شەڕکردنەوە لەگەڵ وجوود، سۆراخی شتانێکە کە ڕەنگە پەیدا نەبن، سەرکۆنەکردنی خودە بۆ چوونە ناو جەنگێکی بێهوودە، وەک ئەو جەنگەی کۆڵۆنێڵ ئۆرلیانۆ بۆیندیا هەڵیگیرساند لە سەد ساڵ تەنیایی دا، سووریش دەیزانی هەموویان دەدۆڕێنێت. دەشێت هەموو ئەمانە ڕاست بن، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە بەبێ یاخیبوون لە دژی ژیانی ئاسایی و نەهامەتیەکانی ژیان، ئێمە هەر لە ڕەوشێکی سەرەتاییدا دەژیاین و مێژووش ئێستا وەستابوو. تاکی سەربەخۆ دروست نەدەبوو، زانست و تەکنەلۆجیا گەشەیان نەدەکرد، مافەکانی مرۆڤ نەدەناسران، ئازادی وجودی نەدەبوو. تەواوی ئەم شتانە لە ئاکامی ناشادییەوە وەدیهاتوون، لە ئاکامی کردەی بەرەنگاریی دژ بەو ژیانەی وا پێویستیەکانی مرۆڤی پڕ نەکردۆتەوە و شیاوی تێدا هەڵکردن و بەرگەگرتن نییە. بۆ ڕۆحیەتێکی وەها کە ڕقی لە ژیان دەبێتەوە بەو شێوەیەی هەیە – وە لەگەڵ سەرشێتییەکانی دۆن کیخۆت دا دەکەوێتە گەڕان، کە شێتبوونەکەی لە خوێندنەوەی ڕۆمانی سوارچاکانەوە سەریهەڵداوە – ئەدەب وەک پاڵنەرێکی مەزن ڕاژەی کردووە.  

مێنۆی ڕێدۆزی