|
|
ھێڵی ١: |
ھێڵی ١: |
| '''[[ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم]]''' | | '''[[گۆڤاری دڵانپار]]''' |
| | گۆڤارێک بوو لە فینڵاند لەلایەن رەهبەر جەلالەوە دەردەچوو. |
| | [[پەڕگە:176734147 .jpg|وێنۆک]] |
| | لە ساڵی 1986 لە ڕووسیا یەکەم ژمارەی دەرکرد، پاشان خولێکی نوێیی لە فینڵاند دەستپێکردەوە و ژمارە 1ی لە 25-03-1993دا دەرچوو، بە کۆچی دوایی '''[[رەهبەر جەلال]]'''، گۆڤارەکەش وەستا. |
|
| |
|
| نووسینی: '''[[عوسمانی ئەحمەدی]]'''
| | [[گۆڤاری دڵانپار|درێژەی بابەت]] |
| | |
| [[پەڕگە:RB-8-01-p-1.jpg|وێنۆک]]
| |
| | |
| لە بەسەرهاتە جۆربەجۆرەکانی سەردەمی مامۆستاییم لە مەریواندا بڕێ کارەساتی سەرنج ڕاکێشم بۆ گێڕانەوە، ئێستەش لەسەری ئەچم و درێژەی پێ ئەدەم.
| |
| بەڵێ، بووم بە مامۆستای باشماخ، کە دێیەکی بیست سی ماڵی بوو، لە سنوری ئێران نێزیکی شاری [[پێنجوێن]]. ئەم دێیە، بە پێچەوانەی باقی دێیەکان، خان و دەرەبەگی نەبوو وە خەڵکەکە بۆ خۆیان لێ ئەبڕان مناڵەکانیان بەرخوێندن بنێن.
| |
| | |
| لەسەرەتاوە باوکەکان هاتن وە لەگەڵیان کەوتمە دوان و ڕاوێژکردن و گوێم ڕاگرت بۆ گیروگرفتەکانیان. وتیان مودیر گیان پێش ئەوەی جەنابت بیتە مودیر، کەسێکیتر بوو، گوێ ڕایەڵی کاروباری ئێمە نەبوو و پێی لە کەوشێ کردبوو کە وەکوو قوتابیانی ناوشار، لە سەر سەعات مناڵەکان ئەبێ بێن بۆ قوتابخانە. ئێمە زۆربەمان ئەوکارەمان پێ ناکرێ. مناڵەکانی ئێمە کارئەکان. یارمەتیمان ئەدەن کە نەختێ لە بارسایی باری ژیانمان لە کۆڵ کەوێ.
| |
| | |
| وتم برادەرینە گوێ ڕاگرن با پێتان بڵێم من نەهاتووم ببمە سەرباری ئێوە و ژیانتان لێ سەخڵەت تر بکەم. هاتووم مناڵەکانتان خوێنەوار بکەم وە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لە سەر ئەم بیروباوەڕەم کە قوتابخانە و دایک و باوک لە سەریان پێویستە دەستی یەکتر بگرن و بۆ مسۆگەر کردنی ئەم ئامانجە تێ بکۆشن. ئێستە بۆم ڕوون بکەنەوە بزانم مناڵەکانتان لە ڕۆژا چەن سەعات ئەتوانن بێن بۆ قوتابخانە. وتیان نازانین، ئێمە شت و مەک، وەکو دار و خەڵوز، ئەبەین بۆ پێنجوێن بۆ فرۆش. بڕێ ڕۆژ زوو ئەفرۆشرێ بڕێ ڕۆژ نا. وتم من لێرەم وە شەو و ڕۆژ لەم دێیە ئەژیم. لاشم گرنگ نیە کەی و چۆن ئەتوانن مناڵەکانتان بنێرن بۆ قوتابخانە. ئەمەوێ هەر کە کارتان تەواو بوو، مناڵەکانتان بنێرن. وتیان باشە.
| |
| | |
| [[ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم|درێژەی بابەت]]
| |