٢١٬٠٥٨
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.]]''' | ||
لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە. | |||
[[پەڕگە:10308191 .jpg|وێنۆک]] | |||
'''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]''' | |||
لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە: | |||
'''چووزەرەی چیرۆکی کوردی''' | |||
ھەموو دیاردەیەکی سروشت سەرەتایەکی تایبەتی ھەیە کە بەندە بە چەند یاسایەکی گۆڕان و گەشەکردنەوە . ئەمەیش بەڵگەنە ویستەو ھەوێنی فەلسەفەیێکی تاقیکراوەیە. ئەدەبیش بەھەموو بەشەکانیەوە سەرەتاو کاتێکی دیاریکراوی ھەیەو لە خۆیەوە ئەم پلەو دۆخەی ئێستای وەرنەگرتووە ، بەڵام گەر قەڵەمی لێکۆڵینەوەو وردکردنەوەیێکی زانستیانە بژەنینە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردی و تاوتووی بابەتەکانی بکەین و لەڕوانگەی ھەڵسەنگاندن و توێژینەوەی پڕاوپڕی زانستیانەوە بۆی بڕوانین دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەرھەمی ئەدەبیمان تاکۆتای جەنگی یەکەمی جیھانی تێکڕا برێتیبووە لە شیعر و بابەتەکانی و بە چەشنی کاڵایێک بەباڵایا بڕابوو، ئەم سیمایەش وەنەبێ تەنھا مۆرکێکی تایبەتی بێ و بەئەدەبی کوردییەوە لکابێ، بەڵکو ئەدەبی عەرەبیش لە عێراقدا ھەمان دیاردە رووی تێ کردبوو. لەم بارەیەشەوە((چیرۆک نووسی عەرەب زەنون ئەیوب لەوباوەڕەدایە کە چیرۆکی نووسراوی عەرەبی لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دەرکەوت و بەجۆرێکی رەخساو لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەو گۆڤارەکان کەوتە روو چونکە چیرۆک بە پێچەوانەی بەشەکانی تری ئەدەبەوە زیاتر لەناو ئەوگەلانەدا بایەخی پێدراوە کە زووتر دۆستایەتییان پەیداکرد لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار و ھونەری چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ھەرنەتەوەیەکیش چاپەمەنی لەناویا گەشەی نەکردبێ و مەودای رۆشنبیرێتی ڕێگایێکی نەبڕیبێ ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە چیرۆک بە ساوایی لەناویدا ژیاوەو پێشکەوتنی بەدەست نەھێناوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ھونەرەکە خۆی، چونکە چیرۆکی ھونەری وەک شیعر لەبەر ناکرێ و خولیاو تاسەیێکی دەروونی پێ نادرکێنرێ و سەرتاپا پێویستی بە نووسین و بڵاوکردنەوە ھەیە، جائەو نەتەوانەی کە درەنگ رویان کردووەتە چاپەمەنی و بایەخ پێدانی، ھەر بەو ڕەوشتەش چیرۆک لەگەڵ کاروانی ئەدەبدا بەرێ کەوتوە. | |||
[[ | |||
[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.|درێژەی بابەت]] |