٢٬٠٩٤
دەستکاری
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری '''هەولێر''' و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە '''هەولێر''' تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چ...»ەوە) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٢: | ھێڵی ١٢: | ||
دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری '''[[هەولێر]]''' لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠١٠/١٠/٢٥ دا کۆچی دوایی کرد. | دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری '''[[هەولێر]]''' لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠١٠/١٠/٢٥ دا کۆچی دوایی کرد. | ||
مارف خەزنەدار | |||
وتار | |||
وتووێژ | |||
خوێندنەوە | |||
دەستکاری | |||
مێژوو | |||
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە | |||
مارف خەزنەدار (بە عەرەبی: معروف خزندار، ١٩٣٠ - ٢٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠) مامۆستای زانکۆ و نووسەرێکی ناوداری کورد بوو. | |||
پەڕگە:مارف خەزنەدار .jpg | |||
مارف خەزنەدار | |||
ژیان | |||
لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چووەتە یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەست هێناوە. پاشان گەڕایەوە و بووە مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی ئەدەبیاتی بەغدا و ھەروەھا بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی عەننابی جەزائیر و بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر. خەزنەدار ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد بوو. سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر نامەی زانکۆیی ماستەر و دکتۆرای کردووە. | |||
دکتۆر مارف خەزنەدار یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤارەکەیان، نووسەری کورد بووە، ھەروەھا چەند ژمارەیەکی گۆڤاری دەفتەری کوردەواریی دەرکردووە و لە گۆڤاری رۆژی کوردستان- شمس کوردستان دەستەی نووسەران و لە گۆڤاری کاروان ڕاوێژکاری ئەدەبی و رۆشنبیری بووە. خەزنەدار بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ دا ڕۆژی بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان واتە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دیاریکرد. | |||
مامۆستا مارف ماڵەکەی کردۆتە مەڵبەندی رووناکی بۆ پاراستنی تێکست و دەستنووس و ئەرشیفی ئەدەبی کوردی و ھەردەم دەرگای ماڵەکەی بۆ قوتابیان کراوەبووە و گەلێک قوتابی سوودیان لەکتێبخانە گەورەکەی وەرگرتووە. | |||
دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری هەولێر لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠١٠/١٠/٢٥ دا کۆچی دوایی کرد. | |||
'''بەرهەم و چاپکراوەکانی''' | |||
مارف خەزنەدار ھەر لە ٥٠کانەوە دەستی بە نووسین کردووە و وتاری بڵاوکردۆتەوە. یادداشتە ڕۆژانەکانی خۆی لە ساڵی ١٩٣٠ ھەتا ساڵی ١٩٩١ لە دووتوێی ٧ بەرگدا نووسیوەتەوە بەناوی دیجلەی ھزرم. دوا بەرھەمیشی بریتییە لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی، کە لە ٧ بەرگدا چاپی کردووە. دکتۆر مارف خەزنەدار، خاوەنی نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپکراوە، لەوانە: | |||
'''بە کوردی:''' | |||
* کێش و قافیە لەشیعری کوردیدا، بەغدا، ١٩٦٢. | |||
* کورد، تێبینی و تێڕوانین، ڤلادمیر مینۆرسکی، وەرگێڕان و پێشکەشکردن و لێکۆڵینەوە، بەغدا، ١٩٦٧. | |||
* بووکە شووشە، چیرۆکی کوردی، بەغدا، ١٩٦٩. | |||
* ئەڵەمان و چەند چیرۆکێکی تری کوردی، بەغدا، ١٩٦٩. | |||
* عەبدوڵا بەگی میسباحولدیوان، بەغدا، ١٩٧٠. | |||
* زمان و ئەدەبی کوردی، بەغدا، ١٩٧١. | |||
* دیوانی نالی و فەرھەنگی نالی، بەغدا، ١٩٧٧. | |||
* نالی لەدەفتەری نەمریدا، بەغدا، ١٩٨١. | |||
* لەبابەت مێژووی ئەدەبی کوردیەوە، بەغدا، ١٩٨٤. | |||
* کوردیادە، لەندەن، ١٩٨٥. | |||
* گەشتێک بۆ ئەرەزڕوم، وەگێڕان لەڕوسیەوە، سوید، ١٩٩٥. | |||
* ئەدەبی کوردی و کێشەی پاسترناک، ھەولێر، ١٩٩٥. | |||
* کوردی تورکمانستان، ھەولێر، ١٩٩٥. | |||
'''بە عەرەبی:''' | |||
* العدل الاجتماعي، بەغدا، ١٩٤٥ | |||
* ھغانی کوردستان، بەغدا، ١٩٥٦ | |||
* الأكراد، نووسینی: مينورسكی، وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە بۆ عەرەبی، بەغدا ١٩٦٨ | |||
* مخطوطات فريدة ومطبوعات نادرة، بەغدا، ١٩٧٨ | |||
* تاریخ الاستشراق، بغداد، ١٩٨٠ | |||
* الرحالة الروس في الشرق الأوسط، نووسینی: ب.م.دانتسيغ، وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە بۆ عەرەبی، بیروت، ١٩٨١ | |||
'''بە ڕووسی:''' | |||
* دوانزە سوارەی مەریوان و پازدە چیرۆکی تری کوردی، مۆسکۆ، ١٩٦٨ | |||
* میژووی ئەدەبی کوردی نوێ، مۆسکۆ، ١٩٧٦. | |||