ئازاد مستەفا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Azad01.jpg

محەمەد مستەفا ناسراو بە (ئازاد مستەفا) ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی بارزان لەدایک بووە، كە ئەوكات باوكی لەوێ پۆلیس بووە، بنەماڵەی ئازاد مستەفا خەڵكی گوندی شیلەخانی بناری پیرەمەگروونن لە نزیك سلێمانی.

لە ساڵی ١٩٦٤ ماوەیەك دەبێتە ئەندامی باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی كە ئەوكات بە جەلالی ناسرابوو، بەڵام پاشان خۆی لە كۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەكێتی كورد (كاژیك)دا دەبینێتەوە و دەچێتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوولەوە.

كاتێك شۆڕشی ئەیلول تووشی هەرەس دێت، ئازاد مستەفا و چەند هاوبیرێكی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرەس لە ١١ی ئەیلولی ١٩٧٥ لە شاری كەركووك پارتێكی نەتەوەیی دادەمەزرێنن بەناوی پارتی سۆسیالیستی كورد (پاسۆك).

Azad02.jpg
275913158 .jpg

پاسۆك كوردستانێكی ئازاد و گەلێكی یەكسانی دەکاتە دروشمی خۆی.

لە شاڵاوی گرتنی ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە شاری سلێمانی، بەهۆی ئەوەی کە ئازاد مستەفاش لەو كاتەدا لەگەڵ هەندێ لە ئەندامان و سەركردەكانی كۆمەڵە ئاشنایەتی دەبێت، لە ساڵی ١٩٧٧ بەعس چواردەوری شوێنی کارەکەی دەگرن لەکاتی کار کردنیدا لە تاقیگەی ناوەندیی سلێمانی دەیگرن.

ئازاد مستەفا سەركردە و نووسەرێكی بە ورە و نهێنی پارێز بووە، هیچ كاتێك باسی ئەوەی بۆ خێزانەكەی نەدەكرد كە خەریكی كاری سیاسییە.

هەر بۆیە بەرگەی ئەشكەنجەی زیندانەكانی بەعس دەگرێت.

Azad03.jpg

ساڵی ١٩٧٩ بەلێبووردنی گشتی لەزیندان ئازاددەکرێت، دوای ئازادكردنی لە زیندان ماوەیەك دەچێتە شاری هەولێر بۆ خۆ گومکردن لە هێزە ئەمنییەکانی بەعس.

دوای شەهیدبوونی فەرهاد خەفاف، ئازاد مستەفا بڕیار دەدات بچێتە شاخ.

كاتێك ئازاد مستەفا دەبێتە سكرتێری پاسۆك، وەك سەرنووسەری رۆژنامەی (سەربەخۆیی) ئۆرگانی پاسۆك و سەرنووسەری (ئاڵای سووری كوردایەتی) ئۆرگانی هێزی پێشمەرگەی پاسۆك، ملدەداتە بەر كاری رۆژنامەگەریی شاخ.

كاك ئازاد دەیویست قوتابخانەیەكی بیری نەتەوەیی دامەزرێنێ، ئەو پێیوابوو كە هێزی چەكداری پاسۆك تەنیا بۆ پارێزگاری ئەوانەیە كە لەناو شارەكاندا جێگایان پێ لێژ دەبێت و ناچاردەبن بێنە دەرەوە.

دوای ژیانێكی سەختی پێشمەرگایەتی، نەخۆشی شێرپەنجە هەراسانی دەکات، لە ١٩ی ٣ی ١٩٨٨ لە سوێد دڵی لە لێدان دەکوێت.

Azad04.jpg

تەرمەکەی دەبەنەوە بۆ كوردستان و لە گوندی زەڵێ بەخاكی دەسپێرن، لە دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ گۆڕەکەی لە گوندی(زەڵێ)وە دەگوێزنەوە بۆ گۆڕستانی گردی سەیوان لە شاری سلێمانی.

یەکێک لە دروشمەکانی کاک ئازاد.

"لەبەینی خۆت و پاسۆكدا، پاسۆك هەڵبژێرە، بەڵام لەبەینی كورد و پاسۆكدا كورد هەڵبژێرە"

سەرچاوە

تۆماری تایبەت بۆ مانومیدیا (خاڵۆ وەسمان)