وێنەییەکی دەگمەنی پێشەوا قازی محەمەد
(ڕەوانەکراوە لە وێنەیەکی دەگمەنی پێشەوا قازی محەمەدەوە)
Jump to navigation
Jump to search
وێنەیەکی دەگمەن و پێ نەزاندراوی پێشەوا قازی محەمەد
١١-ی بانەمەڕی ١٢٧٩ی هەتاوی (01-05-1900) ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەمەدە کە ناوی بۆ هەمیشە لە مێژووی سیاسی هەموو کوردستان دا ئاستە کراوە.
بەو بۆنەوەیە ئەم وێنە نەبیندراوەی پێشەوا و تاقە کوڕەکەی عەلیی هومام قازی (کوڕی ڕەش) بڵاو دەکەینەوە.وێنەکە لە ئاڵبۆمی شەخسی ڕەحمەتی حەسەن فەتتاحی قازی دابووە کە یەکێک لە کوڕەکانی بێژەن قازی لە تۆڕی فەیس بووک دا بڵاوی کردووەتەوە بێ ئەوەی کەسەکانی ناو وێنەکەی ناسیبێتەوە.
سپاس کاک بیژەن بۆ ئەو کارە گەورەیە.
لە ڕاستەوە: ١- میرزا قاسم مەجیدی قازی (میرزا قاسمی بادام) ،٢- مەلا محەمەدی دربکەی (لاهیجانی)، ٣ و ٤ - پێشەوا قازی محەمەد و کوڕەکەی عەلی، ٥- مەلا محەمەد سدیقی سیدقی.[١]
- ↑ سەرچاوە: حەسەن قازی- وێنەی کۆماری کوردستان