ڕۆستەم خامۆش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
423455029 .jpg

شاعیر و نووسەری بواری ئەدەبی منداڵان.

ناوی تەواوی "ڕۆستەم جەلیل ئیبراهیم مه‌حمود" ناسراو بە ڕۆستەم خامۆش.

لە ساڵی (1980)ی زایینی لە گوندی (کانی کوردە)ی سەر بە ناحیه‌ی ئاشتی، قەزای کۆیە، پارێزگای هەولێر، لە دایکبووە.

ئاستی خوێندن: قۆناغی ئامادەیی - بەشی وێژەیی.

ڕۆستەم خامۆش، بەشێکی تەمەنی منداڵیی لە گوندی (کانی کوردە) بووە و هەر لەوێ خراوەتە بەرخوێندن، دواتر ماڵیان چۆتە قەزای کۆیە و پاشان ئۆردوگای (تۆبزاوە)، کە ئێستا بووە بە ناحیەی (ڕزگاری) لە سنووری قەزای خەبات، دواجار چوونەتە شاری هەولێر و زۆربەی تەمەن و ژیانی هەر لە شاری هەولێر بەسەر بردووە و ئێستاش لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.

لە قۆناغی سەرەتاییدا خوێندکارێکی زیرەک بووە، بۆیە لە پۆلەکانی: (یەکەم و دووەمی) سەرەتاییدا بە یەکەم دەرچووە.

لەگەڵ خوێندنی قوتابخانەدا هەمیشە کاری کردووە بۆ بژێوی ژیان.

جگە لە کتێبەکانی خوێندنی قوتابخانە، هەر لە تەمەنی منداڵیی و مێرمنداڵییدا، ئاشنا و خولیای کتێب خوێندنەوە بووە، بە تایبەتی کتێبە ئەدەبییەکان.

345928093 .jpg

دوای زیاتر له‌ ساڵ و نیوێک، له‌ نه‌خۆش كه‌وتنی باوکی، له‌ ڕێكکه‌وتی 17ی١٠ی ١٩٩٤، باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، كه‌ ئه‌و كات "ڕۆستەم خامۆش" ته‌مه‌نی ته‌نها (١٤) ساڵ بووه‌، بە هۆی مردنی باوكی، زیاتر هه‌ستی به‌ تاڵیی و سه‌ختیی ژیان كردووه‌ و شانی داوه‌ته‌‌ به‌ر‌ ئیش و كار بۆ بژێوی ژیانی خانه‌وا‌ده‌كه‌یان، هێشتا هه‌ر منداڵ بووه‌، كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ گران و قورسه‌ی كه‌وتووەته‌ ئه‌ستۆ.

لە ساڵی(1996)ی زایینیدا، هەستی به‌ بوونی‌ بەهرەی شيعریی کردووە له ‌خۆیدا و هەر لەو ساڵەدا دەستی بە شیعر نووسین کردووە.

لە تەمەنی (٢٠)ساڵیدا و لە ساڵی (٢٠٠٠)ی زایینی، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و چوار منداڵی هەیە، کە دوو کوڕ و دوو کچن.

لە ساڵی (٢٠٠٠)ی زایینیدا، زیاتر ڕووی لە ئەدەبی منداڵان کردووە و یەکەم شیعری بەناونیشانی (باڵندەیەکی بەندکراو)بوو، کە هەر لە ساڵی (2000)دا بۆ منداڵانی نووسیوە و لە کتێبی (گوڵی ئاوات)دا بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو کتێبە لە ساڵی (٢٠١٩)دا چاپکراوە.

لە زۆر بوار شیعر دەنووسێ، بەڵام زیاتر گرنگی بە ئەدەبیاتی منداڵان داوە و هەر لەو بوارەدا چالاکتر دەنووسێ و بڵاودەکاتەوه‌.

جگه‌ له‌ شیعر نووسین، چه‌ندین چیرۆک و وتاری لەبارەی ئه‌ده‌بی منداڵان نووسیوه‌ و له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هەروەها چەندین دیمانەی لەگەڵ شاعیران و نووسەران و شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان ساز کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە.

یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ گەورە ساڵان:

یەکەم شیعری بە ناونیشانی (ئەی موحەممەد) لە ژمارە (٦٨٥)ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی 15ی٤ی ٢٠٠٨.

یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ منداڵان:

یەکەم شیعری بۆ منداڵە چاوگەشه‌كانی کوردستان، بەناوی (بەرەو خوێندنگا) لە ژمارە (٩٠٦)ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی ١٠ی ٩ی ٢٠١٢، کە ئەو ڕۆژە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن لەو ساڵەدا.

95189925 .jpg

یەکەم شیعری بڵاوکراوە بۆ منداڵان له‌ گۆڤاری كه‌كۆن:

یەکەم شیعری بڵاوكراوه‌ بۆ منداڵان له‌ گۆڤاری كه‌كۆن، شیعرێكی ڕۆسته‌م خامۆش بوو به‌ناوی (قوتابخانه‌)، كه‌ له‌ ژماره‌ (٤٤)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦.

بڵاوکردنەوەی شیعر و بابەتەکانی:

تا ئێستا لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شیعر و بابەتەکانی بڵاوکراونەتەوە، کە بریتین، لە:


(١٧ ڕۆژنامە و ٣7 گۆڤار و ٣6 ماڵپەڕ و ٨ بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی).

١- ڕۆژنامەکان: بریتین لە: (یەکگرتوو، باسک، هەڵەبجە نیوز، کوردستانی نوێ، خەبات، وشە، ئاژانس، سیروان، لە کەرکووک، سیروان، لە سنە، ڕۆژان، لە سنە، زەمەن، زاری کرمانجی، پردێی ئازاد، ڕێگای کوردستان، هەولێر، ئەڤرۆ، کوردستانی گەورە).

٢- گۆڤارەکان: بریتین لە: (جگەرگۆشەکان، گوڵەکان، خەندە، جۆلانێ، ژیار، بەرات، هیوای تۆ، پەیامی ڕاستی، نەوەی نوێ، کەکۆن، زەنگ و بەنگ، پەپوولە، سڤۆرە، ڕامان، دیوان، بڕیار، نواڵەی نوێ، خازر، بەیان، مەهاباد، گڕوگاڵی نوێ، شاخی ڕەش، ئایندەی ژینگە، کەرکوکمان، پێنووسەکەم، یادما، ئایندە، ئاوزین، نامۆ، شارباژێڕ، کانی، هەنگ، کوردجینیەس- بۆ گەورەساڵان، کوردجینیەس- بۆ منداڵان، بەرنامەگە هـ، نەهری، هەڵمەت).

3- بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی:

- تاکوو ئێستا لە (٨) بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی، چەندین شیعر و بابەت و دیمانەکانی بڵاو کراونەتەوە.

سروود و گۆرانی:

چەندین شیعری، کە بۆ گەوره‌ساڵان و منداڵان نووسیون، ئاوازیان بۆ دانراوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە سروود و گۆرانی.

شیعر لە پڕۆگرامی خوێندن:

شیعرێکی ڕۆستەم خامۆش بەناونیشانی (وارێ مە)، کە بە زاراوەی کرمانجی سەروو(بادینی) نووسیویەتی، لە کتێبی خوێندنی کوردی- قۆناغی بنەڕەتی- پۆلی دووەم- وەرزی یەکەم، دانراوە و دەخوێندرێ.

کتێبە چاپکراوەکانی:

تا ئێستا (٨) کتێبی چاپکردووە، کە بریتین لە:

چاوپێکەوتن و لێدوان:

0001 9998.jpg

تا ئێستا چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ سازکراوە، لە: ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی و ئاسمانیی و سۆشیالمیدیا، کە تاکوو ئێستا سەرجەمیان دەکاتە: (59) چاوپێکەوتن، لەگەڵ (٩) لێدوان لەبارەی ئەدەبی منداڵان و لەسەر پرس و بابەتی جۆراوجۆر بۆ میدیاکان.

کۆڕی شیعریی و چالاکییەکان:

لە سێ کۆڕی شیعر خوێندنەوە بەشدار بووە، كە یەکیان تایبەت بە خۆی بووە و ئەوانی تریش بە هاوبەشیی لەگەڵ چەند شاعیرێکی دیکە بۆیان ساز کراوە.

  • 1- ساڵی 2015، لەلایەن گۆڤاری گوڵەکان لە چەمچەماڵ، بە هاوبەشی.
  • 2- ساڵی 2016، لەلایەن گۆڤاری پەیامی ڕاستی لە هەولێر، بە هاوبەشی.
  • 3- ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن ڕێکخراوی خوێنەری کارا لە هەولێر، دوو ڕۆژ لەسەر یەک کۆڕی شیعر خوێندنەوەی بۆ ساز کراوە.

لە ڕێککەوتی ٤ی 9ی ٢٠٢٢، بە توێژینەوەیەک، بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا) بەشداری لە دیداری ئەدەبی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.

لە ڕێککەوتی ١٥ی١٠ی ٢٠٢٢، بە پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی (١٥) خاڵیی بەشداری لە یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی و ئەدەبی هاچەرخی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.

خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامه‌:

  • - لەپای نووسینی بۆ منداڵان بە تایبەتیی و بە گشتی، وەک شاعیر و نووسەر، یان وەک هاوکاریکردنی گۆڤارەکان بە نووسینەکانی، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پێ بەخشراوە، کە بریتین لە:
  • - گۆڤاری (گوڵەکان)، ساڵی 2015
  • - گۆڤاری (ژیار) چوار جار، ساڵه‌كانی 2016، 2018، 2019، 2022
08887+9.jpg
  • - ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ساڵی 2018
  • - کۆمەڵەی شاعیرانی کورد، ساڵی 2018
  • - دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2019
  • - کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، ساڵی 2019
  • - ڕێكخراوی به‌هره‌مه‌ند بۆ هۆشیاری منداڵان، ساڵی 2020
  • - ڕێكخراوی هاوڕێیه‌تی منداڵانی كورد- ئه‌مریكی، ساڵی 2020
  • - ڕێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگه‌، ساڵی 2020
  • - گۆڤاری (په‌یامی ڕاستی)، ساڵه‌كانی 2020، 2021
  • - ڕێكخراوی ڕێباز فاوه‌نده‌یشن و ده‌زگای میدیایی ڕاچڵه‌كین، ساڵی 2021
  • - ڕێكخراوی ئاینده‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌، ساڵی 2021
  • - كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردجینیه‌س، ساڵی 2021
  • - ڕۆژنامه‌ی (سیروان) لە کەرکووک، ساڵی 2021
  • - گۆڤاری (زەنگ و بەنگ) لە دهۆک، ساڵی 2021
  • - یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی، ساڵی 2022
  • - خەڵاتی شەماڵ موفتی بۆ ژینگەپارێزی، ساڵی ٢٠٢٣
  • - کتێبخانەی گشتی هەولێر، ساڵی ٢٠٢٣
  • - تەلەفزیۆنی پێلیستانک، ساڵی ٢٠٢٣