ئەحمەد مەحمود ئەمین
ئەحمەد مەحمود ئەمین بەڕێوەبەری کەناڵی خاک تیڤی
ساڵی ۱۹۷۲ لە سلێمانی دایك بووە .
خاوەنی بروانامەی دبلۆم لە پەیمانگای تەکنیکی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی.
لە ناوەراستی ساڵانی هەشتاکان دەستی بە کاری هونەری کردوە لە بواری شانۆ ، لە چەندین کاری شانۆی شاکار بەشداری کردوە( گوڵ عومەر ، هێرۆسترات لە یادکەن،ووڵاتەکەم ).
لەسەرەتای ساڵانی نەوەتەکان دەستی بە کاری تی ڤی کردوە و ماوەی ۲٠ ساڵ وەک مۆنتێر و دەرهێنەر لە تیڤییە بەناوبانگەکانی کوردستان کاری کردوە ( گەلی كوردستان، خاک،کوردسات، ئێن ئار تی )
لە سینەمادا لە چەند فیلمێکی بڵند و کورتدا وەک مۆنتاژ و دەرهێنان و کاری پۆست پرۆدەکشن بەشدار بووە ( بەهەشتێکی سوتاو ، ژانی گەل).
بەشداری چەندین فێستڤاڵی جیهانی و ناوخۆیی کردووە دیارترینیان (فێستڤاڵی کان ، فیگرا ، فەجر) و چەند فێستڤاڵێکی عەرەبی وخاوەنی چەندین خەڵاتە لەبوارەکانی مۆنتاژ و دەرهێنان،
کاری دەرهێنانی بۆ چەند فیلمێکی دۆکۆمێنتاری کردوە لەوانە (ئومێد ، حەپسە، تارا جاف ) کە هەندێک لەم فیلمانە لە فیستڤاڵی ( فیگرا و جەزیرەی دۆکیومێنتاری) بەشدارییانپێکراوە.