ئەقلييەتی بەپیاو سه‌یركردنی هێزی ژن و هه‌وڵدانی ژنان بۆ نەهێشتنی
نووسینی: مژدە عەلی
ئه‌ی پیاوانی جیهان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه زهنی پیاوه شامانه كان وراهیبه كانی سۆمهرتان له خۆتاندا حه شارداوه وره وڕهووڕوهی زهنی ئه‌وان په‌یڕه‌و ده كه‌ن؛كه‌ی دان به ڕاستینه‌ی ژن دا ده‌نێن؛كه‌ی هێزوو بوونی ژنان له نێو ژووره تاریكهكانتاندا ده‌رده‌كه‌ن..!!؟
تاكه‌ی له ژێر ئه قڵییهتی شامانه كاندا جوانی وڕۆح بوونه ژیانییهكهی ژنان ده شارنه‌وه....؟!!
خوێنه‌ری هێژا:مێژووی مرۆڤایه‌تی چه‌نده گرنگه زانینی؛ڕاستینه‌ی ژن وناسنامه هه قیقییه كه‌ی زؤرلهوهگرنگتره چونكه مێژووی ژن واته مێژووی مرۆڤایه‌تی؛ سه رهتای دیرؤكی مرۆڤایه‌تیش هه موو بوونه‌وه‌رێك له ڕه‌گه‌زی مێ وژنه‌وه ده‌رك پێ ده‌كرێت.....به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی هێز+فێڵ+پاوانخوازی له زهنی ره‌گه‌زی نێر (پیاوانی ئه‌م جیهانه جێی خؤی كرده‌وه)بوونیادی بوونی ژن وكۆمهڵگای ڕاستینه‌یان لێك ترازاند ڕاستینه‌ی مرۆڤایه‌تی و ژنیان له پێناو خۆیان وده‌سه ڵاتیان شارده‌وه ؛جوانی راسته قینه ؛خۆشه‌ویستی به مرۆڤ بوون ئه‌خلاق و خۆ به‌ڕێووبه‌ری.....هتد هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری موولك وپاوان خوازی شارده‌وه؛له نێو ڕۆحی فێلاوی وبه بۆ خؤبووندا داگیریان كرد.
له قۆناغی كؤمهڵگای سه ره تایدا وهاوكات له قۆناغی درووست بوونی خێزان وهاوژیانی ئه وه ژن بوو كه له‌درووست كردنی به‌ر هه‌م كۆكردنه‌وه‌و عه‌مباركردن فكراندنی هه‌بووه ؛ئهوهژن بوو جوانییه‌كانی سرووشتی وه‌ك خۆی هیناوه به ئیستاشه‌وه *منداڵی له منداڵدانی ژیان ومرۆڤ بووندا هه‌ڵگرت ودرووست بوونێكی نوێی به به‌ری سرووشتدا كرد*
ئه‌ی نه‌وه‌ی شامانه‌كان چی‌یان كرد ؟ كه تا ئێستاش هه ر به‌رده‌وامن ؛له ئه‌نجامی ڕاوشكار له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تای و كاردردنه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئێستاش وبه مووڵك كردن وزووڵم و دزین و پاوان خوازییه‌كانی قۆناغ به قۆناغ به ڕێی كرد و راستینه‌ی ژنی له ناو خۆیدا شاراوه كرد و بی به های كرد...... به‌ڵی خوێنه‌ری هێژا هه‌روه‌ك چۆن دیرۆكی گه‌ردوون بی كۆتایه و به‌رده‌وام له گه‌وره‌بوون و هه‌ڵكشاندایه ئیده كه‌واته بێگوومان بن له‌وه‌ی دیرۆك و راستینه‌ی ژنیش هه‌روایه و دانه خراوه ؛ناكرێت مرۆڤ به چه‌ند دێڕیك باسی لێوه بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته پیاوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه لی تێبگه ن و بفكرن ئه‌وه‌یه:ژن كۆیله نییه ژن كاربه‌ڕێكه‌ری ویست و خواسته‌كانی ئێوه نییه ژن له ناواخنی زهنی ئێوه دا نییه؛به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری ئه‌و ژیانه‌یه بی ژن ژیان دارێكی بێ به‌ره ؛ كش و ماته وشك وبی ڕه‌گی راسته قینه‌یه ؛كه ی ده رك به‌وه ده‌كرێ ژن ڕۆحییه‌تی خۆشهویستتهیهكی پاك و بێ غرووره؛ ئافرێنه‌ری میهره‌بانییه ؛رۆحی ئازاد ؛ داد په‌روه‌ری خۆراگری راستی له جه‌وهه‌ری ژن دایه.
ئیدی پیاوان تاكه‌ی نایانه‌وێت ڕاستینه‌ی ژن دان پێدا بنێن..؟ بێگوومان مێژووی پێنج هه‌زارساڵه‌ی زهنییه‌تی پیاو سالاری و ده‌سه‌ڵات خوازی و پاوان خوازی وبه مووڵك كردن به سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان و كۆمه‌ڵگای كوردیشدا تا ئێستا زاڵه و قاڵبێكی درووست كراوه ؛بێگومان ئه‌و قاڵبه‌ش وه‌ك بهركهندێكی خۆ پارێزی بنیاتیان ناوه بۆیه ژن به زهنییه‌تێكی ئازاد و هۆشیار و تێگه‌شتوو ده‌توانێت ئه وبه‌ربه‌سته تێكبشكێنێت ڕاستینه‌ی خۆی ده‌ر بكات و ئه‌و ئهقڵییهتهش تێك بشكێنێت كه به پیاو سه‌یركردنی هێزی ژن و فكراندنی خه ریكه ده بێت به نه ریتێكی ئاینی و هاو شێوه‌ی نه‌ریته درووست كراوه‌كانی دی ..؟!!! له سه‌ر ژنان په یڕهودهكرێت..
گه‌ر ڕوونتر بڵێین:كاتێك ژن هه‌ست به ڕاستینه‌ی خۆی ده‌كات گه‌ڕان به دوای بوونی خۆیدا دواجار كۆت و به‌ندی شامان و نه‌وه‌كانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ونابێته چه‌كی ده‌ستی پیاو سالاری .پیاوان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ ناڕه‌خسێت هه‌ربۆیه پێی ده‌ڵین *ئه‌و ژنه چه‌نده زیره‌كه ڕێك وه‌ك پیاوه ؛مه‌رده ؛به ڕه‌وشته .......هتد*زۆر سه‌یره وه‌ك بڵیی زیره‌كی ئافراندن؛ڕه‌وشت ؛مه‌ردایه‌تی ......هتد ئه‌مانه هه‌مووی له پیاودا هه‌بێت ژنی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن ؛ئه‌ی بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕاستینه‌ی مرۆڤایه‌تی وئافراندنی وئازایه‌تی دایكه خوداوه‌ند و نه‌وه‌كانی ببینن كه ژنێكی ئازاد له زهن ؛وریا له رفتار ؛هوشیار له راستینه‌ی مرۆڤایه‌تی؛پێگه‌شتوو له بوون له مانا دان به شته‌كان له خۆشو‌یستنێكی راستینه و بێ ماسكی پییاوان بۆ سروشت بۆ كۆمه ڵگه بۆ مرۆڤایه‌تیی...
ئه‌ی خودایه چه‌نده سه‌یره!!.به‌راستی پیاوانی ئه م كۆمه‌ڵگایه به نموونه و هاوشێوه‌ی ئه وپیاوه شامانانهن كه زۆر به جوانی له راهیبه كانی دروست بوونی ده‌وڵه‌ت شار و سۆمه‌ردا ده‌بینرێ؛كه ده‌وری خوداوه‌ندیان ده‌گێرا هه‌موو شتێك به هی خۆیان دزانی ته نانهت بوون ؛هێز؛توانا؛ئافراندن ؛مرۆڤه‌كان و ژنیش به هی خۆیان دزانی..........ئێستاش هه روا به‌چه‌ند گۆڕانێكی جوداو زۆر سه‌یر تر!!؟... پێویسته چیدی ژن ئه‌وه قبووڵ نه‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێ ئه‌مه‌ك دارییه زهن و فكراندن و توانا‌و خۆ ڕاگرییی و به‌رخودان و كهدهكا نی به هی پیاو؛ وه‌ك پیاو ته‌ماشا بكرێت ؛به‌ڵكو به بونی ڕاستینه‌ی خۆی سه‌یر بكرێت؛ ئه وبوونه ڕاستیقینه‌ی كه له نێو ماسكی بوون به پیاودا ناوی ده به‌ن به جهوهه ری ژن بوون ناوی ببرێت.
پێویسته ژنان و كچانی ئه م كۆمهڵگیه ئه و سێ تیره‌ی كه‌له بوونی ژن دراوه ده‌ری بهینن؛نه‌هێڵن چیدی بوونی ڕاستینه‌ی هێزووتوانای ژن له نێو جه‌سته‌ی پیاو ناو ببرێت ؛ژنان خۆیان هێزی وهرگرهوهی ئه‌و ڕاستییه‌ن نه ك پیاو ..! پێویسته ئه و زهنه چه‌ق به‌ستوه پیاوسالارییه شامان ئاساییانه بشكێنن به به كارهێنانی راستینه‌ی دزراوی خۆیان ؛چیدی هێزوو توانای ژن به پیاو تماشا نه‌كرێت . ده‌بێ ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌رك بهوهبكهن هه‌ر ئه‌و ئه‌قڵیتی به پیاو تماشاكردنهیه ڕۆلی ژنانی په‌ك خستوه له كۆمه‌ڵگادا ناهێڵێت راستینه‌ی ببینرێت.
ده بێ ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه باش بزانن ئه‌وان نه‌وه‌ی ئه‌و دایكه خوداوهندهن كه هه‌میشه به گژ زوڵم و زۆر و ناعه‌داله‌تییه‌كانی پیاوه ئه‌قڵییه‌ت شامانهكاندا چونه‌ته‌وه ؛ئیدی ده‌بی باش تێبفكرین ئێمه‌ی ژنان و كچانی كورد نه‌وه‌ی دایكه ئیلیلیتین ؛نه‌وه‌ی ئه‌و ژنه پرچ درێژانهین كه هیچ كا ت و ساتێك هیچ ده‌مێكی مێژوو چۆكیان بۆ دوژمنانی ئه‌م نه‌ته‌وه دانه‌نواندوه بێڕێزی و نابووتییهكانی پیاوی كلاسیك و به‌رهه‌م هاتووی سسسته‌می سه‌رمایه‌دارییان قبووڵ نه‌كردووه .
ئیدی چۆن ده‌بێت ئهوهقبووڵ بكرێت كه **هێزی خۆ ڕاكری و نهێنی ئه‌فسوناوی سه‌ركه‌وتنه‌كان وه پرشكی چاوی روون و ژیان درووست كه‌ری فیزیك ئاسا به پیاو تماشا بكرێت به هی پیاو بزانرێت .** بۆیه وه‌ك ژنێكی گه‌نج وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی دایكه ئیلیلیت پێتان ده ڵێم ئه‌وه هێزی ڕاستینه‌ی ژنه هی ئه قڵێته وه‌ستاوه‌كانی ڕاهیب ه شامانه‌كانی رابردوو ئێستا‌و داهاتووش نیییییه