حەمەی نێرگز
ھونەرمەند محەمەد ساڵح شەریف ناسراو (حەمەی نێرگز) لەگەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و بە حوكمی ئەوەیكە باوكی نابینا بووە و ئەركی بەخێو كردن و پێگەیاندنی كاک محەمەد و خوشک و براكانی لەئەستۆی (نێرگز) خانی دایكیان بووە، هەر بەو هۆیەشەوە نازناوی (حەمەی نێرگز)یان پێداوە.
حەمەی نێرگز وەك یەكێك لە سیمبولەكانی شاری سلێمانی ناسراوە و دەنگ و رەنگ و بەرهەمە هوونەرییەكانی لە نەستی خەلكدا هەمیشە بەردەوامە.
ئەو جگە لەوەی وەك گۆرانیبێژیكی ناسراوی ئەو شارە ناسراوە و سیمایەكی تایبەتی هەبووە لە بە گۆرانی كردنی شاعیرە ناسراوە كانی كورد، هاوكات وەك یەكێك لە كەسایەتییە قسە خۆشەكان و ناسراوی شاری سلێمانی دەركەوتووە.
گوزارشتی شیعریی و بە میلۆدی كردنی وشەكان یەكێك بووە لە هێزی ئەم هونەرمەندە و گۆرانییەكانی بەوە ناسراون كە زۆر جوان و لە ئاستێكی بەرز وێنای شیعری و وشەكاریی كردووە.