خوداداد عه‌لی
خوداداد عه‌لی، ساڵی 1912 ز، له‌گه‌ڕه‌کی ئاغا و خه‌لیفه‌ی شاری خانه‌قین، له‌خێزانێکی هه‌ژار له‌دایك بووه.
باوکی خوداداد هۆره‌چڕ بووه‌و مه‌قامه‌کانی ئای ئای و قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی وتووه، به‌ڵام هه‌ژار و ده‌ستکورت بووه، حهزیکردووهکوڕهکهی خوێندنی قورئان ته‌واو بکات و ببێتهمهلا بۆ دابیینکرنی بژێوی ژیانی خێزانه‌که‌یان.
له سه‌ر خواستی باوکی و له‌به‌ر نه‌بوونی قوتابخانه‌ش له‌و ناوچه‌یه، ناچار خوداداد دهچێتهحوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز.
پاش ته‌واوکردنی خوێندنی ئایینی و فهقێیتتی، به‌هۆی زیره‌کی و لێهاتووی، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، وه‌ك مامۆستا، له‌مزگه‌وت و حوجره‌کاندا وانه‌ی ئایینی به مناڵان ده‌ڵێته‌وه.
(خوداداد) هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشی پێوه‌دیار بووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان و خانه‌قینیش لهکۆنهوهلانهی زۆر جۆرهمهقامی کوردی ڕه‌سه‌ن بووه ، ئه‌مه‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوداداد دروستکردووه.
له هه‌ره‌تی گه‌نجیدا توانای ووتنی مه‌قامی هه‌بووه، له ده‌نگخۆشان و شاره‌زایانی مه‌قام نزیک بۆته‌وه‌و به‌ووردی گوێی بۆ شلکردوون تا زیاتر فێری مه‌قامه‌کانی قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی و خورشیدی، ئای ئای، خاوکه‌ر ببێت .
کاتێکیش به‌مه‌به‌ستی کارکردن و هۆڕهچڕین، سه‌ردانی دێهاته‌کانی ده‌وروپشتی خانه‌قین و ئێرانی کردووه ده‌نگخۆشانی تری ئه‌و ناوچانه‌ی ناسیووه.
كاری هونه‌ری له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانه‌وه ده‌ست پێكردووه‌و له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و جه‌ژنه ئاینیه‌كاندا گۆرانی ووتوه.، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ئیمام عه‌باس و عه‌له‌مدار و باوه مه‌حمود و خدر زنه.
له ساڵی 1947 چوه رادیۆی كوردی به‌غداو به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ گۆرانی پێشكه‌شی گوێ‌گران ده‌كرد یه‌كه‌م گۆرانیش مه‌قامی ئای ئای ناوچه‌ی گه‌رمیان بوو.
له‌سه‌ره‌تادا هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به راسته‌وخۆ گۆرانی ده‌وت، تا ساڵی 1953 رادیۆ ده‌ستی كرد به تۆماركردنی بهرههكان و هونه‌رمه‌ند له ژیانی هونه‌ری خۆیدا چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی تۆمار كرد‌و خاوه‌نی توانایه‌كی ناوازه بوو له مه‌قامدا به تایبه‌ت مه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ده‌توانین ئاماژه به مه‌قامی "ئه‌ڵوه‌ن ئای" بكه‌ین، به‌هۆی شاره‌زای له مه‌قامدا مه‌قامه‌كانی قه‌تار و ئه‌ڵاوه‌یسی و خاوكهریشی به‌جوانی ووتوه..
به‌رهه‌مه‌كانی خوداداد عه‌لی زۆرن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان تۆماركراون له رادیۆی كوردی به‌غداد بوون كه زیاتر له 153 گۆرانیه.
هونه‌رمه‌ند له 19 شوباتی ساڵی 1987 كۆچی دوایی كرد‌و له گوندی عه‌له‌مداری شوێنی له‌دایك بونی به‌خاكسپێردرا.