داستانی دابان و هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

Shahid2022.jpg

سه‌عات 2-ی شه‌وی 15- 02- 1985 به‌فر سه‌راپا زنجیره‌ چیاکان و سروشتی گرتبوو، دنیا زۆر سارد بوو، چه‌ند پله‌یه‌ک له‌ ژێر سفرا بوو.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی دوو و یه‌ک، به‌ سه‌په‌رشی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به‌ره‌و شوێنی دیاریکراو سه‌رکه‌وتن، ملازم عومه‌ر و هێزه‌که‌ی له‌ گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه‌ به‌ره‌ ئاڕاسته‌ی دابان سه‌رکه‌وتن، قادری حاجی عه‌لی و هێزه‌که‌ی به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی هه‌لاج، چه‌رماوه‌ند سه‌رکه‌وتن.

ماوه‌یه‌ک له‌وبه‌ر نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌که‌یان به‌ پێی شوێنی به‌رزایی ره‌بایه‌کان، سریه‌کان باره‌گای فه‌وجه‌که‌ و جوغرافیای شوێنه‌که‌ و توانای سه‌رکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری دوژمن دیاری کرد بوو.

له‌ سه‌عات 4-ی سفردا:

له‌ هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه‌ هێرشیان کردە‌ سه‌ر ره‌بایه‌کان، توانیان 17 ره‌بایه‌ و 3 سریه‌ له‌ دابان و هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند بگرن، دواتر له‌ به‌رزایی دابانه‌وه‌ ‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ هه‌ڵمه‌تیان بۆ باره‌گای فه‌وجی شه‌ده‌ڵه‌ بردو گرتیان.

هێزێکی سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ دوکان و سلێمانی یه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و سنووره‌ کشان، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سابوراوا و حاجی تانەوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵۆ چه‌مچه‌ماڵی جێگری سه‌رتیپی 23 سورداش، دیوار به‌دیواری ماڵه‌کان، ده‌بابه‌کانیان شکاندبوو. به‌جۆرێک رووبه‌روویان بونه‌وه‌ و نه‌یان هێشت بێنه‌ پێشه‌وه. زیان به‌و پێشمه‌رگانه‌ بگات که‌ له‌ دابان هاتبونه‌ خواره‌وه‌ بۆ شه‌ده‌ڵه‌و هۆمه‌ر قه‌وم.

دواتر پێشمه‌رگه‌کان له‌ شه‌ده‌ڵه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌گه‌ڵو و هه‌ڵه‌دن، سابیر ره‌سوڵ و دۆشکه‌که‌ی عومه‌ر پاڵه‌وان له‌ سه‌ردابان رۆڵی سه‌ره‌کی و گرنگی بینی، بواری نه‌دا هیزه‌کانی سوپای عێراق بێنه‌ پێشه‌وه‌و کۆپته‌ره‌کان زیان به‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌یین له‌ کاتی کشانه‌وه‌ له‌لاپاڵی دابان.

عومه‌ر پاڵه‌وان به‌ جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ گه‌ڵ ئه‌و دۆشکه‌دا کرد، له‌ کاتی ده‌سڕێژدا، په‌رده‌ی گوێی بریندار بوو، خوینی پیا هاته‌ خواره‌وه‌.

له‌م داستانه‌دا

  • 540 سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی کوژران.
  • 198سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی به‌دیل گیران.
  • 18 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدبوون

پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌کی قورس و سوک و که‌ره‌سه‌ی جیاجیای سه‌ربازی دا گرت، 18 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدکران، یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه‌ ی شه‌هید کرابوو خه‌ڵکی گه‌رمیان بوو.

دوو برا بوون به‌یه‌که‌وه‌ هاتبوون بۆ شه‌ڕه‌که ده‌بوایه‌ ئه‌مجاره‌یان برایه‌کیان ته‌رمی براکه‌ی له‌ هه‌ڵه‌دنه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ گه‌رمیان.

پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر ناوی وه‌ستا محه‌مه‌د بوو، له‌ ره‌بایه‌یه‌کی پشتی هه‌ڵه‌دن، له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ره‌بایه‌که‌دا، چه‌ند هه‌نگاوێکی مابوو بگاته‌ ناو ره‌بایه‌که، فیشه‌کێک سه‌رسنگی پێکابوو دواهه‌ناسه‌ی سپارد.

له‌ مزگه‌وتی هه‌ڵه‌دن که‌ جله‌کانیان له‌ به‌رداکه‌ند، بۆئه‌وه‌ی کفنی به‌ به‌ باڵای بپۆشن، ده‌ستیان کرد به‌ گیرفانیا، وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو.

تێبینی/ بۆ به‌یانی 15-02-1985 و رۆژانی داواتر، ده‌یان فه‌رده‌ نان و ناوساجی و ئازوقه‌ی جۆراو جۆرو گۆشتی قوتو، له‌ جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی و رێکخستنه‌ نهێنییه‌کانی ناو شارو خه‌ڵکی گونده‌کان، به‌ تراکتۆرو وڵاخ گه‌یشتنه‌ باره‌گای که‌رتی رێکخستنی دوکان له‌ گوندی هه‌ڵه‌دن و باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌ گوندی سه‌رگه‌ڵ.