داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سارا بەکر مەعروف (سارا نامۆ)

سارا نامۆ
سارا نامۆ

سارا نامۆ لە رێکەوتی 01-01-1975 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

بڕوانامە : شەشی ئامادەیی - وێژەیی

شوێنی کار :

فەرمانگەی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی

ناونیشانی کار : بەڕێوەبەری پێشکەوتوو

بەشی داتا - داتا ئینتری

بەرپرسی ناوچەکانی گەرمیان


بەرهەمی هونەری :

دیوانی شیعری بەنای( نامۆ) ساڵی 2005 لە سەر ئەرکی خۆی، دیوانی شیعر بەناوی (پایز) ئامادەکراو بۆ چاپ.

هونەری فۆتۆگرافی:

بەرپرسی خانمان لە رێکخراوی کوردستان فۆتۆ، هەروەها ئەندامە لە یەکێتی وێنەگرانی سلێمانی.

پێشانگای فۆتۆگرافی :


۱. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی بەناوی( ڕەنگەکانی من) ساڵی 2017 لەسەر ئەرکی خۆی. ۲. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆ و شیعر بەناوی ( ئاوێزانی ووشەو ڕەنگ ) بەهاووبەشی لەگەڵ شاعیری بەئەزموون ( قوبای جەلیزادە ) لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە ساڵی 2018

بەژداری چەندین پێشانگای هاوبەشیی کردووە .

یەکێک بووە لەو بەهرەمەندە تایبەتانەی هەڵبژێردراوە بۆ ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خەڵاتی پێ بەخشراوە.


درێژەی بابەت