ساکینە جانسز

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
000147.jpg

ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی 1957 لەشاری دێرسیم لەدایکبووە. لەدوای کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لە 12 ئاداری ساڵی 1971 دەچێتە ریزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ. پاشان لەناو ریزی شۆڕشگێڕانی کورددا دەمێنێتەوە.

ساکینە جانسز لەو کاتەدا لەناو گروپی ئاپۆچیاندا درێژە بەخەبات دەدات کە لەشۆڕشگێڕانی کوردستانی و تورک پێکهاتبون و لەلایەن رێبەری بەندکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.

1717.jpg


پاشان لەشاری ئەلعەزیز لەدژی چەتەکانی ئەو شارە چالاکانە تێدەکۆشێت، لەوێ لەگەڕەکەکانی (فەوزی چاکماک، یڵماز باغڵەر) کە زۆربەی کوردی عەلەوین خەبات دەکات و گرنگی نەتەوەیی کورد بەبنەما دەگرێتو رۆڵێکی چالاکانەی دەبێت لەرێکخستنکردنی لاوانی کورددا.

ساکینە جانسز لەساڵی 1978دا خەباتی رێکخستنی گەنجان بەڕێوەدەبات. لەشاری دێرسیم و دەوروبەری بەشداری خەباتی رێکخستن دەکات. هاوکات لە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وەکو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئەرکەکانی رادەپەڕێنێت.

ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز لە 27 تشرینی دووەمی ساڵی 1978 دا بەشداری یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK دەبێتو لەساڵی 1979 دا لەشاری ئەلعەزیز دەچێت ریزی هەڤاڵەکانیەوە.

000707.jpg

لە کودەتای 12 ئەیلولی ساڵی 1980دا لەزیندانی ئامەد لەدژی هەموو ئەشکەنجە و گوشارەکانی ناو زیندان سازش لە ناسنامەی ئاپۆچێتیو PKK بوونی خۆی ناکات. لە بەندیخانەکانی ئەلعەزیز، ماڵاتیا، ئامەد، بورسا، چەناککه، ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لەساڵی 1991دا لەزیندان ئازاد دەکرێت.

پاش ئەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ریزی تێکۆشەرانی کورد دەبێت.

000101.jpg

دەچێتە ئەکادیمای مەعسوم کۆرکماز و پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی دەبینێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی PKKەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هەر لەوێ بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی دەبێت. ماوەیەک لە فەڵەستین، سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە. پاشان دەچێتە چیاکانی کوردستان و بەشداری تێکۆشینی گەریلایەتی دەبێت و لە کۆنگرە و کۆنفرانسی تەڤگەری گەنجان و PKKدا بەشدار دەبێت و دواتر دەچێتە ئەوروپاو کارو خەباتی رێکخستنی لەوڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات.

ژنە تێکۆشەری خەباتی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK ساکینە جانسز لەگەڵ دوو هەڤاڵیدا بەناوەکانی (فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز) لە 09-01-2013 لە پاریس لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا شەهید کرا.