سمکۆ ئەحمەد
Jump to navigation
Jump to search
سمکۆ ئەحمەد ھونەرمەندێکی کوردە، لە شاری سلێمانی ساڵی 1972 لەدایکبووە، خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری شارستانییە لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٠،
لەپاش تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی خوێندنگاکەی خواستی لەسەر خوێندنی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانە، بەڵام لەژێر فشاری چواردەور و مامۆستاکانی دەچێتە کۆلێژی ئەندازیاری و تەواوی دەکات، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٦ دوای خەونەکەی دەکەوێت و کۆلێژی ھونەرەجوانەکان لە وڵاتی یابان دەخوێنێت لەزانکۆی تۆکیۆ.