شەیدا قەوامی
شەیدا قەوامی لە شاری سنە لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست لە دایکبوو.
هەر لە سەرەتای منداڵیەوە حەزی لە هونەر بە تایبەت شانۆگەری و مۆسیقا بووە.
لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا زۆرێک لە ئاواز و مەقامەکانی ئێرانی بەنهێنی فێربووە.
بەهۆکاری قەدەکردن و وتنی گۆرانی لەلایەن ژنانەوە و گوشارەکانی کۆمەڵگا بەناچار دەستی لێ هەڵگرتووە.
لە ٢٠١٣دا بۆ درێژەدان بە هونەرەکەی و لەبەر ئەوەی چالاکوانی مافی ژنان بووە بە ناچار ئێرانی بەجێدەهێڵت و ڕوو دەکاتە وڵاتی تورکیا.
لە وڵاتی تورکیا دووبارە دەست دەکاتەوە بەکارە هونەرەییەکانی و یەکەمین گۆرانی خۆی بە ناوی "شیرینم" لەگەڵ هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) تۆمار کردووە، و ئەم گورانییەی پێشکەش کردووە بە هەموو ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی ئێران و لە سێدارەدراون.
لە ٢٠١٤دا چۆتە ئاڵمانیا و تا ئەمڕۆ لەسەر کاری هونەری بەردوامە و هەندێ کۆنسرتی لە وڵاتانی ئەوروپا و باشوری کوردستان پێشکەش بە خەڵکی کورد کردووە.