عەتا چاوشین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەتا چاوشین، یەكێك بوو لە ھونەرمەندە میللەكانی سلێمانی و كوردستان. لە 22/6/2020 بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

Please222.jpg


عەتا چاوشین لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە و لە سەقز بوە، جگە لە بەستە و مەقام، شارەزایی زۆری لە بەندبێژێکیدا هەیە.

زیاتر لە 35 ساڵی دەستی بە کاری ھونەری کردوە، خاوەنی چەندین بەرھەمی تایبەت بە خۆیەتی، لە 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

لە 1961 لە سلێمانی لە دایکبووە و ماڵیان لە گەڕەکی بەرخانەقا بووە.

0014 (4040).jpg
001777.jpg

چەندین گۆرانیی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە. یەکەم گۆرانیی کە پێی ناسرا، گۆرانیی (هۆ غەریب مەڕۆ) بووە.

0011 (1014).jpg

دواتر چەند گۆرانییەکی تری لە ڕادیۆی کەرکووک تۆمارکردووە.

0020 99873).jpg