میدیا حسێن
میدیا حسێن لەدایکبووی ساڵی ....... شاری سلێمانییە.
لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی دەیان گۆرانی و ئاواز و هۆنراوەیە جگە لە چەندین ڤیدیۆکلیپ، تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان گۆرانییەکانی دەڵێنەوە.
میدیا حسێن، بە گۆرانییە میللیەکانی ناسراوە، ئەم جۆرە هونەرەی گۆرانی دەکرێت بگوترێت پێشەنگە، لەو ڕوانگەیەوەی لەناو هەموو نەتەوەیەک و گەلێکدا گۆرانی میللی ئامادەیی هەیە و لە هەر یەکێکیشیاندا تانوپۆ و تایبەتمەندییەکانی جیاوازن، بۆیە وەک زۆرێک لە موزیسانەکانی ئێمە دەڵێن "زیادە ڕۆیی نییە گەر بڵێین هونەری میللی ئەگەر ناسنامەی گەل نەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی هەر گەل و نەتەوەیەک.
میدیا حسێن لە ساڵی 1985 ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنێت و خاوەنی چوار منداڵن بەناوەکانی (جێگر، چەلەنگ، چیم دی و چیاڤان)