مەسعود محەمەد و پیاهەڵدانی ناڕەوا بە بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە:
مەسعود محەمەد جەلیزادە (01.04.2002-01.07.1919)، بیرمەند، مافپەروەر و نووسەری کورد، بە بۆنەی مردنی ئەنوەر بەگی بێتواتەیی سەرۆکجاش و خۆفرۆشی پشتاوپشت ئەو لاپەڕەیەی خوارەوەی بەشێوەیەکی زۆر بێویژدانانە و ناڕەوایانە لە دەفتەری مردنەکەی پڕکردۆتەوە! مێژووی ئەنوەر بەگی بێتواتە و منداڵەکانی بۆ هەموو نەتەوەپەروەرێک ئاشکراو ڕوونە، ئەوان مرۆڤیان بە زیندووێتی سووتاندوەو دەیان پێشمەرگەیان شەهید کردووە، ئاخر کارەسات و ماڵوێرانییە بیرمەند، مافپەروەر و ڕووناکبیرێکی وەکو مەسعود محەمەد جەلیزادەی کۆیە بێ و بەشێوەیەکی وا نالۆژیکانە، ناڕەوا و بێویژدانانە بەسەر ئەو سەرۆک خێڵە دژ بە کورد، پشتاوپشت جاشی سەدامی بەعس و حکومەتەکانی ئێراق هەڵبدات و بەرگێکی کوردپەروەری و نیشتمانپەروەرییان لەبەربکات! گەر بیرمەندێکی وەکو مەسعود محەمەد وا باسی ئەنوەر بەگی بێتواتە بکات، بۆ دەبێ گلەیی لە کەسێکی فولعەشایەری و نەخوێندەوار بکرێت کە پەیوەندی خێڵەکی یان ناوچەگەری لەگەڵ ئەنوەر بەگ پێکەوەیان دەبەستێتەوە؟ ئەنوەر ڕەشید ئەحمەد بەگی بێتواتە، لەگەڵ خوێندنەوەی بەیاننامەی ڕێککەوتنی پارتی و حکومەتی بەعس لە ڕۆژی (11.03.1970)دا کوردستانی جێهێشت و ڕووی کردە بەغدا، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان حکومەتی بەعس و بەناو شۆڕشی کوردستان لە مانگی مارتی ساڵی (1974)دا، ئەم جارە لەگەڵ باقی جاشعەشایەر و حزبە جاشسیفەتەکان لە بەرگی جاشی مەفرەزە خاسەی بەعس و عروبەی ئێراق گەڕایەوە بێتواتە، دواتریش وەکو سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (4)ی جاشە سووکەکان تا ڕاپەڕینی مانگی مارتی ساڵی (1991) لە خزمەتکردنی بەعس و سەدام بەردەوام بوو.
چەند نووسەرێکی پاشەڵپیسی دەرباری سەدام، کە پێشتر هەردەم لەسەر ئاخوڕی ئەنوەر بەگی بێتواتە دەلەوەڕان و لەدوای مردنی ئەنوەر بەگ، پیاهەڵدان و ستایشی زۆرتری ئەنوەر بەگیان کردووە، بەڵام هیچیان وەکو ئەوەی مەسعود محەمەد دڵ و مێشکی ئازار نەدام، چونکە ئەوان هەردەم چڵکاوخۆری ڕژێمی بەعس و ئەنوەر بەگ بوون، وەلێ مەسعود محەمەد مێژوویەکی پڕ لە شانازی و ڕابردوویەکی پڕشنگداری هەبووە!
هەینی (03.06.2022)
دانمارک
تێبینی/ لەم لینکەی خوارەوە سەردانی کۆمەڵێک هونەرمەند و نووسەر زۆر بێشەرمانە سەردانی بێتواتەیان کردووەو لە ماڵی سەرۆکجاشی سووکی فەوجی ()ی ئەنوەر بەگی بێتواتە و نەوزادی کوردی نان دەخۆن، کە بە دەیان پێشمەرگەیان شەهید کردووە، یان بەدیل گرتووەو ڕادەستی ئیمنی ڕژێمی سەدامیان کردووەو دواتر لە زیندانەکانی موسڵ و ئەبوغرێب لە سێدارە دراون:
https://www.facebook.com/miranyanwar.beg/videos/2895829650643961