مەم بورهان قانع
Jump to navigation
Jump to search
لە ڕێکەوتی 20-02-1974 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ئەندامی پەرلەمەنی کوردستان، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.
فەرمانبەر لە وەزارەتى رۆشنبیرى حكومەتى هەرێمى كوردستان.
رۆژنامەنووس، بەكالۆریۆس لە زانكۆى پۆلەتەكنیكى سلێمانی
خاوەنی 10 پەرتووکە لەبواری ڕاگەیاندن و سیاسەتدا، ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵ لەبواری ڕاگەیاندنی چاپکراودا هەیە.
یەکەمین سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەهلیی بووە لەکوردستاندا، کە بەهۆی ئازادیی نووسینەوە، 34 ڕۆژ زیندانیکراوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانیی ڕێکخراوی نووسەرانی بێسنوورە، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ناحکومیی خۆبەخشە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان