ناهیدە ڕەفیق حیلمی
Jump to navigation
Jump to search
لە ساڵی 1928 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە.
ناهیدە رەفیق حیلمی جگەلەوەی نووسەر و لێکۆڵەرێکی بەتوانابوو، کچی سەرۆکی حیزبی هیوا مامۆستا رەفیق حیلمی بوو.
ناهیدە یەکێک بووە لەو ژنە دەگمەنانەی کورد کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی دنیا دەکات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە نێدوەڵەتییەکان، کە لە ئەمریکا بەدەستیهێنابوو، بێجگە لە کوردیی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبیی بە باشیی زانیوە و چەندنین کتێبی لە بوارەکانی سیاسەت، مێژوو و گژوگیادا نووسیوە.
نووسەر و لێکۆڵەر ناهیدە رەفیق حیلمی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، لە (19-06-2019)لەتەمەنی 91 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.