پەرلەمانی کوردستان- مێژووی هەڵبژاردنی خولی یەكەم ساڵی 1992
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نوێیه‌ی كه‌به‌هۆی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌پاش02-08-1991 له ئێراق و ناوچه‌كه هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كردستان له‌عێراقدا، به‌ره‌ی كوردستانی به‌پشتیوانی و به‌شداری جه‌ماوه‌ری كوردستان توانیان به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی عیراق به‌شاری كه‌ركوكیشه‌وه رزگاربكه‌ن.
به‌ڵام دواتر رژێمی سه‌دام به‌شێكی زۆری شاره گه‌وره‌كانی کەرکووک و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆکی داگیركرده‌وه، بۆده‌ربازبوون له‌شاڵاوی كوشتنی دڕندانه‌ی رژێمی سه‌دام گه‌لی كوردستان به‌كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌وه لهكۆڕهوێكی ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه سنووریه‌كانی ئێران و توركیا كۆچیان كرد، هاوكاتیش هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه شاخاویه‌كان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی كۆڕێ له هه‌ولێرو چیای ئه‌زمڕ له‌سلێمانی سه‌نگه‌ری به‌رگریان قایم كرد‌و ئازایانه هێزی په‌لامارده‌ری سوپای عیراقیان تێك شكاند.
دواتریش له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌ره‌نسا و به‌پشتیوانی ئهمریكاو به‌ریتانیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی بڕیاری 688ی ده‌ركرد كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ی (په‌ناگه‌ی ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی ناوچه سنووریه‌كان له‌دژی فڕینی فڕۆكه‌كانی سوپای عێراقی له سه‌رووی هێلی پانی 36 پله بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دیاریكرا.
دوای شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی‌و رژێمی سه‌دام، له 26-10-1991 حكومه‌تی عیراق ده‌ستی كرد بهكێشانهوهی داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانی كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی‌و ئیداریی دروستكرد، به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆی ناوچه‌كه له‌ئاستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسی‌و ئیداری‌و یاساییهدابوو كه‌رژێم له‌كوردستان دروستی كرد، ئه‌وه‌بوو له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا، به‌ره‌ی كوردستانی بیری له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌رله‌مانی كرده‌وه له‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد‌و دیموكراتیه‌وه. بۆئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له (15) كه‌س له حاكم‌و پارێزهرو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- ١- ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
- ٢- مه‌عروف ره‌ئووف یه‌كه‌م وه‌زیری داد له وه‌زاره‌تی هه‌رێم.
- ٣- نازم حه‌وێزی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر.
- ٤- حاكم ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ودواتر بووه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان.
- ٥- شه‌مسه‌دین موفتی.
- ٦- مه‌حمود بابان.
- ٧- د. سه‌عدی به‌رزنجی راگری كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
- ٨- د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزی مامۆستای كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
- ٩- پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری.
- ١٠- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1992ه‌وه تا ئه‌مرۆ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانه.
- ١١- د. قه‌یس دیوالی دواتر بووه ئه‌ندامی خوولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان.
- ١٢- حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی دواتر بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
- ١٣ – به‌ختیار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشمانی كوردستان.
- ١٤- قادر جه‌باری دواتر بووه وه‌زیری داد له كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
- ١٥ – فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان، ساڵی 2000 تیرۆركرا .
ئه‌م لیژنه تایبه‌تیه‌ی پێكهات دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێكی له‌ماوه‌ی نێوان23-12-1991 تاوه‌كو 28-01-1992 ئه‌نجامدا، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كرد‌و له‌رۆژی 28-04-1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراو به‌ناوی یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌لبژاردنه‌كانی پهرلهمانو رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌رێگای ده‌نگدانی گشتی ونهێنی و راسته‌وخۆ له 19-05-1992 به‌به‌شداری نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه‌نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌سێ ملیۆنونیو هاوڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدرا. كه به‌هاوكاری وپشتیوانی چاودێرانی بیانی ودۆستانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی یاسای هه‌لبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه 7% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.[١]
- ↑ سەرچاوە:payinstitute