کارزان کۆیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کارزان مستەفا سابیر، ناسراو بە (کارزان کۆیی)، لە ساڵی 1970 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

74610039 .jpg

لە ساڵی 1999 دەستی بە نووسین و بڵاوکردنەوەی شیعر و گوتاری سیاسی کردووە و، بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن کاری رۆژنامەوانی کردووە.

توێژینەوەی لەسەر پرسە هەستیارییەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی ئەنجام داوە و ژمارەیەک کتێبی چاپکردووە و بڵاوکردووەتەوە، لەوانەش (مەی لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە) و (دکتۆر تەها ڕەسوڵ پێکهاتەیەک لە خاک و مرۆڤایەتی).

نووسەر و رۆژنامەنووس کارزان کۆیی بەهۆی نەخۆشییەوە لە رێکەوتی 25-10-2023 لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆچی دواییکرد.