جه‌وهه‌ر نامیق سالم
جه‌وهه‌ر نامیق سالم
یه‌كه‌مین سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
1946-2011
ئامادەکردنی: سه‌باح عه‌لى جاف
جه‌وهه‌ر نامیق سالم له ساڵى 1946 له گوندى به‌رلوت سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار (ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان ) له بنه‌ماڵه‌یه‌كى نیشتیمان په‌روه‌ر له دایك بووه ، بنه‌ماڵه‌كه‌یان تێكه‌لى خه‌باتى سیاسى و كوردپه‌روه‌رى بووه و باوكى ( نامیق سالم ) یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه‌كانى حزبى هیوا له سنورى گه‌رمیان ، جه‌وهه‌ر نامیق له هه‌ڕه‌تى لاوێتیدا ده‌چێته ریزى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و له‌وێوه ده‌ست به كارى رێكخراوه‌یى و سیاسى ده‌كات و له‌و ده‌مانه‌ى له ریزى ئه‌و رێكخراوه‌دا به كه‌سێكى چوست و چالاك ده‌ناسریت لاى هه‌موان .
جه‌وهه‌ر نامیق له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو قۆناغێكى تر له كارى سیاسى خۆى ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌چیته ریزى شۆڕشى ئه‌یلوله‌وه و سه‌ره‌تا له‌ناو ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، پاشتر ده‌بێته كارگێڕى لقى سێى پارتى و لێره به دواوه زیاتر ده‌بێته جیگه‌ى متمانه‌ى هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانى به تایبه‌ت خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فاى بارزانى ، له پاش نسكۆى شۆڕشى ئه‌یلول له ساڵى 1975 به دواوه جه‌وهه‌ر نامیق ده‌بێته یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه به نسكۆى شۆڕش نیگه‌ران و دڵته‌نگ ده‌بێت و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ده‌ست به ئاماده‌كارى بكات سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى ئه‌و نسكۆیه و دووباره ده‌ست كردنه‌وه به شۆڕش و هه‌ستانه‌وه ، له سه‌ر راسپارده‌ى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكى یه‌كێك ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ست به هه‌ستانه‌وه ده‌كه‌ن به گوڕوتینێكى تر و له‌ژێر ناوى قیاده موقه‌ته ( سه‌ركردایه‌تى كاتى ) جارێكى تر شۆڕش جۆش ده‌ده‌نه‌وه هه‌ر بۆیه له 26/5/1976 له ناوه‌ى كوردستان جاڕى شۆڕشى گوڵان ده‌درێته‌وه كه ئه‌و كات جه‌وهه‌ر نامیق به ( سه‌لیم سۆرانى )له نێو هه‌ڤاڵه‌كانى ناسراو بوو ، یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ى شۆڕشى گوڵان له لایه‌ن جه‌وهه‌ر نامیقهوه ئاماده كرا به ناوى ( كوردستان گۆڕه‌پانى راسته‌قینه‌ى خه‌باته ) له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود بارزانى ده‌نوسێت " رۆڵى كاك جه‌وهه‌ر له سه‌ركردایه‌تى كاتى قه‌د له بیر ناكرێت ... " .
لێره به دواوه جه‌وهه‌ر نامیق چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارێتى له نێو ریزه‌كانى پارتیدا وه‌ر ده‌گرێت له‌وانه ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ، له سه‌روبه‌ندى راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌رپرسى میحوه‌رى كه‌ركوك – گه‌رمیانى به‌ره‌ى كوردستانى بووه .
جه‌وهه‌ر نامیق له پاش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له 19/5/1992 و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا له 4 ى حوزه‌یراندا ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆكى په‌له‌مانى كوردستان و تا ساڵى 1999 وه‌ك سه‌رۆك مایه‌وه ، له ژیانى په‌رله‌مانتاریدا جگه له ده‌ر كردنى چه‌ندین یاسا و بڕیار له سه‌رده‌مى ئه‌ودا خاوه‌نى گه‌لێك شكۆمه‌ندیه كه دیار ترینیان بریتین له ده‌ركردنى یاساى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان له 4/10/1992 ، یاساى ئاڵاى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له 11/11/1999 ، په‌ناگیرى نێو په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى ( 103 ) رۆژ له‌گه‌ڵ په‌نجاو هه‌شت هاوڕێى په‌رله‌مانتاریدا له دژى شه‌ڕى ناوخۆ و به‌رقه‌رار بوونى ئاشتى و دژى ده‌ست وهردانى داگیركه‌ران بوو بۆ خۆشكردنى ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه .
جه‌وهه‌ر نامیق له پاش پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له نیسانى 2003 وازى له كارى سیاسى به تایبه‌ت له ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێنا ، سه‌ربارى واز هێنانى له كارى حزبى به‌ڵام بوو به ره‌خنه‌گرێكى جدى و به‌رده‌وام هه‌وڵى چاكسازى ده‌دا له نێو حزب و حوكمه‌تدا ، به‌شێكى ته‌مه‌نى بۆ نوسین و خوێنده‌وه‌ى وورد ته‌رخان كرد ، له پاش دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له زۆر جاراندا پشتیوان و پشتگیرى كارى ئۆپۆزسیۆن بوو له كوردستان و به مۆدێلێكى نوێى له كارى سیاسى ده‌زانى ، هه‌ر چه‌نده بۆ خۆى ده‌رچووى كۆلێژى ئابورى بووه له به‌غدا به‌ڵام خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مه له‌وانه : ئایا فیدراڵیه‌ت وه‌ك خیارێكى سیاسى له عێراق پیاده ده‌كرێت ، ئه‌زمونى كوردى له بزاڤه پهندۆڵییهكهیدا ، كورد له گه‌مه‌ى ده‌قه یاساییه‌كاندا .
جه‌وهه‌ر نامیق پاش به رێ كردنى ته‌مه‌نێك له ژیانى چه‌كدارى و سیاسى و په‌رله‌مانتارى و خۆ ته‌رخان كردن بۆ ره‌خنه گرتن و نوسین له 22/3/2011 له وو‌ڵاتى سوید به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر كۆچى دواى كرد و پاشتر له به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گومان له‌سه‌ر مردنه‌كه‌ى دروست بووه ، دوو كوڕ و كچێكى له پاش به جێ ده‌مینێ ، پاشتر له رێ و ره‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌ى هێنرایه‌وه بۆ زیدى خۆى له به‌رلوت له گه‌رمیان و له رێ و ره‌سمێكى شایسته‌دا به خاك سپێردرا . له 17/4/2012 له گۆڕستانى به‌رلوت له ساڵیادى كۆچى یه‌كه‌مین سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا رێ‌و ره‌سمێك به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حزبى و حوكمى به‌ڕیوه چوو .