جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «میر ڕەحیم خان خاندەڕەش ناسراو بە (ئەمیر ئەرسەلان)»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:
میر ڕەحیم خان لە ڕزگاریخوازانی نەتەوەی کورد دژ بە پاشایەتی ڕووس و عوسمانیەکان لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم ، ئەندامی کۆمەڵەی_ژکاف بە ناسناوی خاندەڕەش و لە هاوڕێیانی پێشوا [[قازی محەمەد]] و [[مستەفا بارزانی]] لە کۆماری کوردستاندا بووه.

ناوی تەواوی ڕەحیم خان کوڕی میر خەلیل بەگ (خەلیل پاشا) باریک موکری (خانی دێی ڕەش) کوڕی دکتۆر میر مەحمود بەگ اشجع السلطنه (مەحموود پاشای سەرچنار) حاکمی مەهاباد کوڕی میر تەهابەگی گەورە کوڕی میر شێرسوڵتان بەگی ئیلخانی موکری (حاکمی مەهاباد) کوڕی میربەهرام بەگ موکری بابامیری حاکمی مەهاباد .

خوالێخۆشبوو میر ڕەحیم خان لە دایک بووی ساڵی 1271ی هەتاوی لە شاری '''[[مەهاباد]]''' و لە هۆزی باریک موکریە که هۆزەکەی ڕۆڵەکی بەرچاویان لە زۆربەی ڕاپەڕینەکانی کورد دا بووه .
میر ڕەحیم خان لە سەرەتای تاڤی لاویەوه لەگەڵ باوکی چەندین سەفەری بۆ شووڕەوی و ڕووسیە هەبووە. سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی نێو نەتەوەیی یەکەم و ڕاپەڕینی دژی دەسەڵاتی عوسمانی کان و ڕووسەکان ، کەچی تازەلاو بوو بەڵام هەستی کوردایەتی وای لێکرد کە دەستی بە تێکۆشان و چالاکی سیاسی بۆ ڕزگاری خەڵکی کوردی ناوچە دژی داگیرکارانی ڕووس کرد ، هەر بۆیەش لە شەڕەک کە وێڕای بابی دژی ڕووسان لە دیلمان و ورمێ کردی و شکەستیان بە ڕووسان هێنا لەلایەن پاشای عوسمانیەوە ناسناوی " ئەمیر ئەرسەلان" ـی پێدراوە. 
هاوکات هەمزە ئاغای جەڵدیانیش ناسناوی "ئەرسەلان" وەردەگرێ".
لە ساڵی ۱۳۰۰ی هەتاوی پاش ئەوەیکە بابی مڵکەکی زۆری لە کاک عەوڵای قادری گەپڵەسەن کڕیەوه گوندەکی بە نێو "گردە گەوران" ساز دەکات و دەیکاتە جێی کۆبوونەوەی گەورەکانی بەگزادەی باریک .
ناوبراو پاش کۆچی دوایی میر خەلیل بەگی باوکی ، تا کۆتایی ژیانی بەناسناوی "میر" سەرۆکایەتی هۆزی باریکی لەستۆ بووه و یەکێک لە گەورە پیاوەکانی دەستڕۆیشتووی باریکی ناوچە بوو کە سفرە و دیوەخانی هەمیشە جێگەی باس و پێداچوونی گەورەپیاوان بووە .
هەروەها میر ڕەحیم خان یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کوردستان) بە ناسناوی #خاندەڕەش بووه و لە کۆماری کوردستانیش دا ڕۆڵەکی بەرچاوی هەبووە و فەرماندەی ۱۰۰ پێشمەرگەی باریک بووه .
لە سەردەمی شەڕی نێو نەتەوەیی دووهەم دا یەکێتی سۆڤیەتی ڕووسیە زیاتر لە ۳۴ کەسایەتی ناوداری کورد وەک سەروک هۆز و عەشیرەتەکانی کورد بانگێشت دەکات بۆ باکۆ کە بریتین بوون لە پێشەوا قازی محەمەد ، محەمەد حوسێن خان سەیفی قازی ، سەید محەمەد سدیق (شێخ پوشۆ) ، زێڕۆبەگ هەرکی ، حاجی بابەشێخ سیادەت ، حاجی قەرەنی ئاغای ئەمیرعەشایەری مامەش و کاکە هەمزەی نەڵۆس ، عەلی ئاغا عەلییار و کوڕەکەی عومەر ئاغا ، رەشیدبەگ هەرکی ، تەهابەگ هەرکی، مەحەمەد ئەمین شکاک ، کاک عەبدوڵڵای قادری جەڵدیان ، میر ڕەحیم خان خاندەڕەش و برایەکەی ئاغا مەجیدخانی ساوجبڵاغچی نەغەدە و برازاکەی میرزا عەبدولخالق کەرباسی ،  موحەمەد ئاغای وسووقودیوان قاسملوو ، حەسەن ئاغا هنارە شکاک ، حەسەن تێلۆ شکاک ، مەجیدخان میرموکری میاندواو ، نوری بەگ بەگزادە ، هورکۆ بەگزادە ، ئەحمەد بەگی فەیزووڵڵا بەگی ، بایز ئاغای گەورک و چەندین کەسی تر ، لەوێ رووسەکان زۆریان تەکلیف و داوا لێدەکەن کەوا کوردەکان یەکگرتوو بن و کەسێک لە نێو خۆیان هەڵبژێرن بۆ سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی خۆیان .
ئێمەش پشتگریان دەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان ، کوردەکانیش کە هاتنەوە لە چەندین شوێن دانیشتن و کۆبوونەوەیان گرت ، سێهەمین کۆبوونەوەیان بە بەشداری ۴۰ کەس لە گەورەپیاوان و سەرۆک هۆزەکان لە دیوەخانی میر ڕەحیم خان لە گردە گەوران بەڕێوەچوو .
ناوبراو تا دوایین ساتی ژیانی کورتی کۆمار و بەر لە دوای ئەویش بۆ نەتەوەی کورد و نیشتمانی کوردستان تێیکۆشی و خۆی یەکێک لە دامەزێنەرانی حیزبی دێمۆکڕات بوو.
ناوبراو باوکی ئەفسەری کۆمار ، شەهید عەبدوڕەحمانی خەندەڕەش ـه کە یەکێک لە ئەفسەرە قوتابیەکانی نێردراو لەلایەی پێشوا قازی بۆ زانکۆی نیزامی باکۆ بووە .
میر ڕەحیم خان پاش ڕووخانی کۆمار لەبەر دەستبەسەرکردن لەلایەن ڕژیمی پەهلەویە بە ماڵ و منداڵەوە ئاوارەی باشوور دەبێ .
پاش چەند ساڵ دەگەڕێتەوه ڕوژهەڵات و ئەوجار ڕووی لە دوونیا وەڕگێڕا و ڕووی لە تەکییە و دەروێشیگری کرد هەر بۆیەش لە کۆتا ساڵی ژیانی دا بە دەروێش ڕەحیم خاندەڕەش ناسرا و بەداخەوە پاش ماوەیەک لە مانگی دووهەمی پاییزی ساڵی 1331 ی هەتاوی لە دێهاتی سۆفیانی سەر بە ناوچەی شاری شنۆ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
پاش وەفاتی سەرۆکایەتی هۆزی باریک نادرێتە کەس و هاوکات چەندین کوێخا باریک لە ناوچەکانی موکریان کارووباری هۆزی باریک بەڕێوە دەبەن.

سەرچاوە: تەلەگرام (کۆنەواری کوردەواری)
سەرچاوە: تەلەگرام (کۆنەواری کوردەواری)

[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

میر ڕەحیم خان خاندەڕەش باریک (گردە گەوران) ناسراو بە "ئەمیر ئەرسەلان" میر و سەرۆک ئێلی بەگزادانی باریک موکری.

میر ڕەحیم خان .jpg

میر ڕەحیم خان لە ڕزگاریخوازانی نەتەوەی کورد دژ بە پاشایەتی ڕووس و عوسمانیەکان لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم ، ئەندامی کۆمەڵەی_ژکاف بە ناسناوی خاندەڕەش و لە هاوڕێیانی پێشوا قازی محەمەد و مستەفا بارزانی لە کۆماری کوردستاندا بووه.

ناوی تەواوی ڕەحیم خان کوڕی میر خەلیل بەگ (خەلیل پاشا) باریک موکری (خانی دێی ڕەش) کوڕی دکتۆر میر مەحمود بەگ اشجع السلطنه (مەحموود پاشای سەرچنار) حاکمی مەهاباد کوڕی میر تەهابەگی گەورە کوڕی میر شێرسوڵتان بەگی ئیلخانی موکری (حاکمی مەهاباد) کوڕی میربەهرام بەگ موکری بابامیری حاکمی مەهاباد .

خوالێخۆشبوو میر ڕەحیم خان لە دایک بووی ساڵی 1271ی هەتاوی لە شاری مەهاباد و لە هۆزی باریک موکریە که هۆزەکەی ڕۆڵەکی بەرچاویان لە زۆربەی ڕاپەڕینەکانی کورد دا بووه .