٢١٬٨٢٧
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: '''ئارام سەعید''' وێنۆک پەیامێک بۆ حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری و پارلەمان ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پێشخستنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەک...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٦: | ھێڵی ٦: | ||
ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پێشخستنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگا. بەداخەوە لە کوردستاندا حکومەتی هەرێم لەرێگەی پەیرەوکردنی سیاسەتێکی خراپەوە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەخنکێنن، کە سەربەخۆییەکەیان تێکدەدەن و چالاکیەکانیان بەرتەسک دەکەنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکەن. ئامانجی ئەم نووسینە ئەوەیە ڕۆشنایی بخاتە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەبنەوە لە کوردستان و داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کە هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پشتیوانی لە کارەکانیان. | ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پێشخستنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگا. بەداخەوە لە کوردستاندا حکومەتی هەرێم لەرێگەی پەیرەوکردنی سیاسەتێکی خراپەوە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەخنکێنن، کە سەربەخۆییەکەیان تێکدەدەن و چالاکیەکانیان بەرتەسک دەکەنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکەن. ئامانجی ئەم نووسینە ئەوەیە ڕۆشنایی بخاتە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەبنەوە لە کوردستان و داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کە هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پشتیوانی لە کارەکانیان. | ||
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی کە لە چوارچێوەی یاساییدا بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەدەست هاتوون، زۆرێک لە ڕێکخراوەکان ڕووبەڕووی چەندین بەربەست دەبنەوە لەڕێنماییەکانی حکومەت کە پشتی بەیاساکە نەبەستوە و ڕێگری لە کارەکانیان دەکەن و کاریگەرییەکانیان سنووردار دەکەن. | |||
یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکان بریتییە لە زیادەڕەوی لە بیرۆکراسی و ڕێنمایی ناپێویست کە لەلایەن فەرمانگە حکومییەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە سەپێنراون. لەتازەترین پێشهاتدا لە شاری هەولێر ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێویستە لیستی بەشداربووان بۆ هەر وۆرک شۆپ و ڕاهێنانێک کە ڕێکیان دەخەن بنێرن بۆ دەسەڵاتداران ، و پێش ئەنجامدانی هەر چالاکیەک ڕەزامەندی وەربگرن. | |||
ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە نەک هەر بارگرانی و دواکەوتنی زیاتر دروست دەکەن بەڵکو مافی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیش پێشێل دەکەن بۆ ئەوەی بە ئازادی و سەربەخۆ کاربکەن. | |||
جگە لەوەش بەشێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەلایەن حزب و دەسەڵاتە سیاسییەکانەوە دروستکراون و ئەمەش دەریدەخات لەسەر سەربەخۆ نین . ئەم پرسە نیگەرانییەکان لەبارەی شەفافیەت و لێپرسینەوەی ئەو ڕێکخراوانە و توانای نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی پێکهێنەرەکانیان دەشێوێنێت. | |||
بە کۆنتڕۆڵکردنی میدیاکان ڕازی نەبوون، وا دیارە دەسەڵات ئێستا هەوڵی خنکاندنی دەنگی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش دەدات. جێبەجێنەکردنی یاساکانی پاراستنی کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەلایەن حکومەتەوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر توانای کارکردن و بەشداریکردنیان هەیە بۆ کۆمەڵگا، خنکاندنی ڕێکخراوەکان نەک تەنها زیان بە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەگەیەنێت، بەڵکو زیان بە ماف و ئازادییەکانی ئەو کەسانەش دەگەیەنێت کە خزمەتیان دەکەن. | |||
حکومەت یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان جێبەجێ ناکات، کار بەکۆمەڵێک رینمایی دەکات کە بەدەرن لەیاساکە ئەمەش بووەتە هۆی سنووردارکردنی کارو هەراسانکردن و تۆقاندنی زۆر. جگە لەوەش سیاسەتەکانی حکومەت لەجێبەجێ نەکردنی یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە توانای ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان و پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵکدا بەشیوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە. | |||
بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، ڕێکخراوە ناحکومییەکان ناتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدەن یان لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت بکەن. ئەمە بە تایبەتی لە سەردەمی زانیاری هەڵە و زانیاری ناڕاستدا گرنگە، چونکە کاتێک کە زانیاری ڕوون و دروست لەبەردەست نەبێت ریگە خۆش دەبێت لەبەردەم زانیاری چەواشە. | |||
ڕۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت. لەمبارەیەوە دامەزراوە میدیاییە سەربەخۆکان ڕووبەڕووی تەحەدای هاوشێوەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەبنەوە، کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و ترس و هەرەشەودەستێوەردانی سیاسی ڕێگری لە کارەکانیان دەکات.ئەوەش جێگەی نیگەرانییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە میدیا دەیگێڕێت لە داڕشتنی ڕای گشتی و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان. | ڕۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت. لەمبارەیەوە دامەزراوە میدیاییە سەربەخۆکان ڕووبەڕووی تەحەدای هاوشێوەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەبنەوە، کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و ترس و هەرەشەودەستێوەردانی سیاسی ڕێگری لە کارەکانیان دەکات.ئەوەش جێگەی نیگەرانییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە میدیا دەیگێڕێت لە داڕشتنی ڕای گشتی و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان. | ||