جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دیدارێکی تایبەت لەگەڵ هونەرمەند دارا حەمە سەعید»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «'''دارا حەمە سەعید''' '''زانکۆى سلێمانى وا مامەڵەیان لەگەڵ کردم کە بمەوێ خۆم بتەقێنمەوە...''' ڕۆژنامەى هاوڵات:- ژمارە 146 چوارشەمە 2003/10/22 زانکۆى سلێمانى وەک دامەزراوەیەکى گرنگى کۆمەڵى مەدەنى کارێکى باش بوو لە دواى ڕاگواستنى چەندان ساڵە گەڕایەوە '''سلێ...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[دارا حەمە سەعید]]'''
'''[[دارا حەمە سەعید]]'''
[[پەڕگە:دارا حەمە سەعید.2.jpg|وێنۆک]]


'''زانکۆى سلێمانى وا مامەڵەیان لەگەڵ کردم کە بمەوێ خۆم بتەقێنمەوە...'''
'''زانکۆى سلێمانى وا مامەڵەیان لەگەڵ کردم کە بمەوێ خۆم بتەقێنمەوە...'''

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٠١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣

دارا حەمە سەعید

دارا حەمە سەعید.2.jpg

زانکۆى سلێمانى وا مامەڵەیان لەگەڵ کردم کە بمەوێ خۆم بتەقێنمەوە...

ڕۆژنامەى هاوڵات:- ژمارە 146 چوارشەمە 2003/10/22

زانکۆى سلێمانى وەک دامەزراوەیەکى گرنگى کۆمەڵى مەدەنى کارێکى باش بوو لە دواى ڕاگواستنى چەندان ساڵە گەڕایەوە سلێمانى, بۆ ئەوەى کە خاوەن بڕوانامەو بیرمەندان و تەکنۆکراتەکان لەخۆ بگرێت و نەویەکى نوێ پەروەردە بکات و پێی بگەیەنێت بەڵام ئەم زانکۆیە بێ کێشە نەبووە, هەر لە کێشەى خوێندکار و مامۆستاوە تاکو ( قبوڵ خاص ) و کێشەى نێوان مامۆستاو یاخود کێشەى بەرێوەبردن و ئیدارەى زانکۆ بێگومان چەندەها کێشەى نمونەى لەبەرچاو هەبووە لەم زانکۆیەدا بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کێشەى مامۆستا دارا حەمە سەعید ئەم چاوپێکەوتنەمان لەگەڵ سازدا.

هاوڵاتى:- دارا حەمە سەعید بۆ گەڕایەوە کوردستان و چۆن کۆلێژى هونەریان کردەوە؟

ئایا زانکۆى سلێمانى بۆ پێشوازى لە خاوەن بڕوانامەکانى ناو شارى سلێمانى چۆن بوو؟ دارا حەمە سەعید:- باوەڕ بکە لە ئیتاڵیا بە منیان دەوت مەڕۆرەوە وەختى ڕۆیشتنەوە نییە, وتم من خوێندنم تەواو کردوە بۆ ئەوەى خزمەتى وڵاتەکەم بکەم, ئەوسا فکرە وابوو هەشتاکان وەک ئێستا دنیا کاول نەبوبوو هەرچەندە دەسکێ سەوزە بە 10 فلس بوو هەرچى عەرزە و شتى خۆمان هەبوو فرۆشتمان لە پێناو بەدەستهێنانى ماستەر نامەکدا.

هاتمەوە, ساڵى ( 1998 ) بە کۆششى بەرێز ( د. جەلال شەفیق ) کە لێرە وەزیر بوو کۆمەڵێ مامۆستاى کۆلێژەکەمان دامەزراند. من بووم مامۆستا بەختیار و مامۆستا جەزا بوو هەروەها مامۆستا هاوڕی و لەگەڵ مامۆستا عەلى جۆلا. ئەم پێنج کەسە بووین, هەرچەندە ڕاى ( د. جەلال شەفیق ) وابوو کە لەبەر ئەوەى شوێنمان نییە و دەرفەتیشمان نییە ئەگەر دواى نیوەڕوان لە پەیمانگا دەوام بکەین پێ باشتر بوو, بەهەر حاڵ بە لە ( 100% ) موئەهەلات نەبوو, کولێژەکە وەکو شتێک هەرچۆنێک بوایە دیانویست بکرێتەوە , زۆر کۆلێژى تریش دەکرێتەوە.

ساڵى 1998 کۆلێژەکە کرایەوە تا ئیستا دوو دەورە دەرچووانمان هەیە, لە خوێندکاران کە کۆلێژى هونەریان تەواو کردووە هەروەها سەبارەت بە رۆڵى خۆشم ئەو بوو کە تاکە بڕۆانامە بووم لە سەو دیبلۆم و بەکالۆریۆسەوە بە تابەتى لە بوارى پەیکەر سازیدا.

ئەوانەى تر مامۆستایان هەموویان خاوەن بڕوانامەى بەکالۆرسۆس بوون. بەڕاستى بە خۆ بەخشییەکى باشەوە هاتینە پێشەوە بە ڕۆحیەتێکى زانستى و هونەریەوە ئەم کۆلێژەمان کردەوە. بەڵام تۆ بۆ ئەوەى گەڕەکێک دروست بکەی ئەبێ بیر لە ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا بکەیتەوە, کۆلێژکردنەوەش هەر هەمان شتە, هەر ئەوە نییە کۆلێژ بکەیتەوە و کۆمەڵێک بیانەوێت خۆیان بسەپێنن, ئەو کاتە نەمان دەویست ئەم حەقیقەتە بە خەڵک بڵێین ئیتر ئەوەتانێ ڕۆژانە شتەکان ئاشکرا دەبێ و کاتى ئەوەشە هاتووە کە باسى بکرێت سەبارەت بە وەرگرتنى مامۆستاى شارەکە لە زانکۆ ئەگەر لەم ساڵانەى ئەخیردا دیقەت بدەى لە زانکۆدا ئەوانەى کە بروانامەشیان هەیە خەڵکى شارەکە نین زیاتر لە شارەکانى ترەوە دێن هۆکارەکەشى ئەوە نییە کە لەناو شارى سلێمانیدا خەڵک خاوەن بڕوانامەمان نییە بە پێچەوانەوە جارێکیان لاى بەڕێز وەزیرى خوێندنى بالا بوو کۆمەڵێ بڕوانامەى ماجستێرى لابوو وتى:- ئەمانە هیجیان لە زانکۆى سلێمانى وەرناگیرێت. باشە ئەمە مەعقولە تۆ لە شارەکانى ترەوە مامۆستا وەربگریت بەڵام خاوەن بڕوانامەکانى شارەکەى خۆت وەرنەگیریت بۆ چى؟ کە شارەکەى خۆت خاوەن بڕوانامەى هەیە بۆ سوودى لێ نابینى ئەگەر نەبوو ئەوسا دەست ببە بۆ شارەکانى تر و مامۆستا وەربگرە, ئەمە بەسووک تەماشاکردنى خاوەن بڕوانامەکانە هەروەکو ئەو سوکایەتیەى بە من کرا کە بە سەر زۆر مامۆستاى پێش منیش هاتووە و هەموو زانکۆش دەزانێ.

هاوڵاتى:- کێشەى دارا حەمە سەعید چى بوو لە زانکۆ بۆ بەبێ ئاکادارى خۆى بڕیارى لابردنى درا, چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کرد؟

دارا حەمە سەعید:- بێگومان من هەر لە یەکەم ساڵى زانکۆوە هەستم دەکردلەناو ئەو چوار پێنج مامۆستایەدا جیا دەکرێمەوە بە جیاواز تەماشاى منیان دەکرد, تا واى لێهات کێشەکە زۆر بۆ من و بەشەکەم دروست بکەن, نموونەى ئەو کێشانە باس بکەین, جارێک وەزیر رەخنەى گرتبوو کە کۆلێژى ئێمە نمرە زۆر بۆ خوێندکار داناوە, کاتێکم زانى من بانگ کرام بۆ لاى ( د. نزار ) پێی وتم مامۆستا تۆ نمرەى زۆرت بۆ خوێندکار داناوە, منیش وەڵامم دیەوە کە من نمرەم دانەناوە, ئەوە لیژنە نمرەى داناوە و پێشانیشم دا کە بەتەنها نمرەم بۆ هیچ خوێندکارێک دانەناوەو ئەمە لەلایەک , لەلایەکى دى بەشەکەى من کە ىپەیکەرسازییە ئاخرى دەرەجەى هەیە, هەروەها دەرەجەى یەکەم بەش بەشى رەسم بوو کە دەرەجەى زۆرى داناوە, وتیان کە سەر بە بەشەکەى من نەبوو, ( د. نزار ) دەستى کرد بە پێکەنین, وتى باشە تۆیان بۆ بانگ کردوە, منیش وتم ئاخر ئەوە کێشەکەیە بۆچى من جیا دەکەنەوە کێشە بۆ من دروست دەکەن, تی ناگەم واتا ئەیانویست بڵێن تەماشاکەن ئەوە بڕوانامەشى هەیە کەچى هەڵەى ئیدارى و هەڵەى دەرەجەى هەیە نەیانویست ئەمە بسەلمێنن و خۆیان فەرز بکەن و وردە وردە من بێزار ببم و لەو شوێنە جێگەم نەبێتەوە, کێشەکەش ئەمەیە کەسێک دادەنێن لە شوێنێکدا موئەهەلاتى نییە.

بەڵاک جۆرە پشتگیرییەکى هەیە و واى لێکردوە لە خۆى بایى بێ ئەم جۆرە لە خۆبایى بوونە لە کۆلێژى ئێمەدا هیچ حسابێکیش بۆ کەفائەى مامۆستاکان ناکرێ ئەگینا مەعقولە خاوەن بڕوانامەى ماستەرێک هیچ بەدەست نەبێت, خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسێک سێ بەرپرسیارى هەبێوەک مامۆستا ( عەلى جۆڵا ) هەم عەمیدە و هەم جێگرە, هەم سەرۆک بەشە. هەمووان ئەم حەقیقەتەش باش دەزاننة تا سەرۆکى زانکۆش ئەم ڕاستیە دەزانێ, ئێستا ئەگەر بەڕێزت بچى بۆ لاى سەرۆکى زانکۆ ئەم حەقیقەتەت پێ دەڵێ, بەڵام هیچ ئیجرائاتێک ناتوانێ بکات کە لە ڕاستیدا سەرۆکى بەش نابێ خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێة بە ڕاستى لەوە دەچێت نەیانەوێت شتەکانیان لێ بشێوێ کە بەرژەوەندى تاکە کەسە.

سەبارەت بە بڕیارى لابردنم بەبێ ئاکادارى خۆم لە زانکۆ لێرەوە دەستى پێکرد, ڕۆژێک کارێک لە ئیدارەى بەشى کۆلێژەکەى خۆمان هەبوو , واتە ئیدارەى کۆلێژى هونەر ة پێیان وتم, مامۆستا تۆ نەقڵ بویت لێرە نەماوى, وتم نەقڵى چى, نازانم ئاگام لە هیچ شتێک نییە, بەڵام ڕۆژێک پێش ئەوە, ئەوەندەم وتووە من سەرۆک بەێکم بۆچى لەو لیژنەەیەدا نیم, کە ساڵانە خوێندکاران هەڵدەسەنگێنی بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژەکەمان ئایا بۆ دەبێ دوو سەرۆک بەش ئامادەبێ کەچى من ئامادە نەبم و وەکو سەرۆک حسابم بۆ ناکرێة ئایا مافى خۆم نییە ئیدى بۆ بەرەواى نابینن لە هەر سێ سەرۆک بەشەکەىى کۆلێژى هونەرتەنها بە من نەوتراوە کە پەیکەرسازى و رەسم و سیرامیکە, من چوومە لاى کاک عەلى و ئەمەم پێ وت, وتم کاک عەلى بۆ من لە لیژنەکەدا نیم, وەکو سەرۆک بەشەکانى ترة کەچى هەستایە سەرپێ بۆم و بە من دەڵێ, بۆ لێمان نایەیی, وتم کاک عەلى هەیبە ئەو قسانە تۆ دەڵێی چى,من بەس پرسیارى ئەوەت لێ دەکەم کە بۆ چى لەو لیژنەیەى هەڵسانگاندنى خوێندکاراندا نیم, بەس ئەوەندە بڵێ تیانیت و تەواو, نەک هەستێتە سەرپێ و بڵێی لێمان نادەىة ئیتر بەڕاستى هەر ئەوەندە ئاگادارم لە دەرکردنم.

بەڵام چۆن بە دوو ڕۆژ کرا نازانم, دیارە ( عەمید و سەرۆکى زانکۆ ) بە بەرپرسیار دەبینم لەم کێشەیە کە نەیانتوانى چارەسەرى بکەن, لە 8/22 وە بۆ 2003/8/26 هەرچى شتە تەواو بوو, ماڵت نەشێوێ راژە بگوێزرێتەوە لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکى تر لە زانکۆوە بۆ پەروەردە, ئەو هەموو پلە و پەیژە رۆیشتووە بىبێ ئەوەى خۆم ئاگاداربم,بە هیچ شێوەیەک نازانم چۆن کراوە چۆن نەکراوە؟ ئیتر نازانم چ جۆرە لیژنەیەکیان داناوە و بڕیاریان لەسەر من داوە, بەبێ لێکۆڵینەوە و ئامادەبوونى خۆشم.

بەڵام هەست دەکەم بێ هۆ نەبوو, تەنها ئەوە نەبێ لە خۆیەتى ( زاتیە )ى کۆلێژ پێیان وتم:- تۆ نەقڵیت و ناتوانیت کتابەکەشت بدەینێ و دەبێ بەزووترین کات ئینفیکاکەکەشت بنوسى, وتم چون ئینفکاک ئەنووسم من رازى نیم, وتیان نا ( عەلى جۆڵا ) پێی وتووین ئەبێ بینووسی و کتابەکەشت نادەینێ, بەڵام قەیناکە مامۆستا ژمارە و مێژووى کتابەکەت دەدەینێ,وا ماموڵەیان لەگەڵ دەکردم هەموو زانکۆیان ئاگادار کردبۆوە کەچى من ئاگام لێ نەبوو, تەنانەت بە تەلەفۆن وەڵامى کتابەکەشیان نەدامەوە,هەر وەکو ئەوەى هەموو گیانم کردبێ بە) ( TNTو بمەوێ لە زانکۆ خۆم بتەقێنمەوە.

بەم شێوەیىە ( نەرمین خان ) کە وەزیرى خوێندنى باڵا بوو ئاگادار بوو, وتى سکاڵایەک بنووسە کە وا لیژنەیەک پێک بێ بۆ لێکۆڵینەوە لەم کێشەیەدا, ئێ باشە بە قسەى وەزیر سکاڵایەکم نووسى و لەگەڵ چالاکییەکانى خۆم بە پشتگیرى خوێنکارەکانەوە بۆ سەرۆکى زانکۆ بەرزم کردەوە, ئەوەش دەرئەنجامەکەیەتى کە دەریان کردم بەبێ ئەوەى لیژنەیەک هەبێت و بانگم بکات, ئەوە ئازادى زانکۆیە, لەلایەنى خاوەن کێشەکە بپرسیتەوە, ئاخر ئەوە ئەنفال کردنە بێ ئەوەى ئاگاداربم و هیچ بزانم, گوایە لیژنە دانراوە و مامۆستایان بوون بە دوو بەشەوە, بوون بە دوو بەشەوە یاخود بە سێ بەشەوە, تۆ چ پەیوەندییەکت بەو بابەتەوە هەیە ناکۆکى لە هەر جێیەک بلێیی هەیە جارى وا هەیە تۆ لە خێزانێکدا قسە لەگەڵ براکەى خۆتدا نییە, یاخود ناکۆکیت لەگەڵ هەیە, بەڵام یاسا حەقى چییە بەو شتانەوە, خۆ ئەمە هەڵبژاردن نییە, مامۆستا بووە بە چەند بەشەوە ئەوە ( 5 ) ساڵە من پشووم نەدیوە لە زانکۆ, ئەم دوو ڕۆژە لە پشوودام کە لە زانکۆوە دوورم.

با نموونەیەکت بۆ بهێنمەوە, جارێکیان کابرایەک دەچێ بۆ لاى سوڵتان, دەڵێ چاوێکیان کوێر کردووم, ئەویش خۆى ناڵێ ئەوى چاوى کوێر کردووە بڕۆن بیکوژن, کاتێ ئەوى تر بانگ دەکات تەماشا دەکات هەردوو چاوى کوێر بووە, کاکە تۆش ئەوى تریش بانگ بکە بزانە چى لێ بەسەرهاتووە لەدواى ئەوە دایانبنێ بەرامبەر یەک و گۆێیان لێ بگرە ئاوا کێشە چارەسەر دەبێ, خۆ ئەوە ئازایەتى نییە مامۆستایەک خاوەن ئەزموون ئیهانە بکەیت و دەست خۆشیت لی بکەن و چەپڵەت بۆ لێ بدەن, ئەمە گەورەیی نییە, بەناوى ئازادییەوە بەناوى زانکۆى ئازادەوە ئەم جۆرە رەفتارانە دەکرێت, ئەم ئازادییە بۆ هەندێک عەمید و ئیداریی ئازادە, ئازادى بۆ مامۆستا نییە بۆ خوێندکار نییە من لەگەڵ ئەوەدا نیم ئازادییەکى وا بدەى بە خوێنکار مەحکەمەت بۆ دابنێ, بەڵام خوێندکاریش مافى خۆیەتى سوود لە ئازادى وەربگرێت.

بەڕاستى ئێمە مامۆستایانى کۆلێژ واما لێ هاتبوو دەست راگ و دەسڕێ بکرێ بەدەستەوە تاکو جەنابى ئیدارە بزانێ نینۆکمان هاتووە یان نا, بەم شێوە توندوتیژییە ئیدارە ناچێ بەڕێوە, ئەبێ ئەم شتانە دابەش بکرێ و عەدالەتى تیابێ, کە موئەهەلات نەبوو سەیتەرە نەبوو لە زانکۆ ئەوە دیکتاتۆرێک دادەنیشێ وەکو سیستەمە کۆنەکە, بۆچى؟ هەر کەس بەرپرسیارە بۆ خۆى بەرپرسیارە, سەرۆکى زانکۆ تۆ بۆ خۆت ئەرکى خۆت جێبەجێ دەکەیت و خوێندکار و مامۆستاش بە هەمان شێوە هبچیان لەبەر خاترى ئەوەى تر دەوام ناکات هەر کەسە و واجبى خۆی دەبینێ, ئیتر خۆ زەمانى عوسمانى نییە زانکۆ بە شێوازێکى کلاسیکى کۆن ببرێت بەڕێگاوە.

هاوڵاتى:- ئەوانى پشتگیرییان هەیە خەڵکى حیزبین یاخود بێ لایەنن, ئایا هەڵوێستى خوێنکاران و مامۆستایان و هونەرمەندانبۆ کێشەکەى تۆ چى بووە؟

دارا حەمە سەعید:- لەم حاڵەتەدا ئەگەر حیزب بەو شتانە بزانێ رەنگە چارەسەرى بنەڕەتى نەبێت, بەڵام چارەسەرى کاتى هەیە, خۆ کەسێک پشتگیرى هەیە ئەمە هیچ موشکیلەیەک نییە, بەڵام با متمانەى حیزبەکەى نەدۆڕێنێ لەو باوەڕەدام حیزب بکەوێتە پاکسازر نیوەى زانکۆ لادەبرێت, چونکە متمانەى حیزبەکەیان بەرز نەکردۆتەوە, بە پێچەوانەوە وایان بەزاندووە و دۆڕاندوویانە لە مەیداندا حیزبیش زەرەرمەند بووە, زانکۆ لە جیاتى دایەلۆگى زانستى تیا بکرێت هەر دادەنیشێ باسى شاخ دەکات, خۆ ئێمە چوار برامان لە شاخ بوو ئیتر ئەبێ هەموو ڕۆژێ بڵێم چوار برامان لە شاخ بووە, ئەى شاخ بۆ ژیان نەبووە, ئیتر بۆ ئەمە بکرێ بە بیانوویەک خۆمان فەرز بکەین بە سەر کەسانى دى دا, ئەوە دیاردەیەکى لە بەرچاو زەقە, لە کۆبوونەوەکاندا و بە باشى هەستى پێ دەکرێت, ئەم جۆرە قسانە بۆ ئەوە دەکرێ واتە بەرانبەر تۆ بێ دەنگ بە ئەمەش جۆرە هەڕەشەیەکە بەڵام خۆ خەبات کردن بۆ خزمەتکردنە نەک بۆ دەمکوتکردنى خەڵک و بازرگانى کردن بەسەر خەڵکەوە بەتایبەت لە دامەزراوەیەکى وەکو زانکۆدا. سەبارەت بە هەڵوێستى خوێندکاران و هونەرمەندان بۆ وەزیرى پەروەردە ناڕەزاییان بەرزکردۆتەوە هەروەها بۆ سەرۆکى زانکۆش بەرزکراوەتەوە, خوێندکارانى کۆلێژى هونەر بەتابەتى پاڵپشتیان بۆ ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى بەرزکردۆتەوە کە دەستەو دەستەگەرى مامۆستایان لە دژى من رەتدەکەنەوە دژى داسەپاندنى ئەو بڕیارانەن کە لە زانکۆدا دەرحەق بە من کرابوو.

هاوڵاتى:- لەکۆتایدا شتێک ماوە؟

دارا حەمە سەعید:- زۆر سوپاس, ئەمە تەنها لەبەر من نییە بەڵکو کێشەیەکى گرنگى ناو کومەڵە کە زانکۆیە.

ئامادەکردنى:- پۆڵا ئەحمەد