جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٦: | ھێڵی ٦: | ||
ساڵی1978 کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جووتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و ببێتە پێشمەرگە. سەرەتا لەبەر بێ متمانەیی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە و سزادراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گوند بە گوند گەڕاوە و پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووە و ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت و پەیوەندی کردووە بە هەرێمی پێنجی قەرەداغەوە. | ساڵی1978 کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جووتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و ببێتە پێشمەرگە. سەرەتا لەبەر بێ متمانەیی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە و سزادراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گوند بە گوند گەڕاوە و پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووە و ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت و پەیوەندی کردووە بە هەرێمی پێنجی قەرەداغەوە. | ||
[[مامە ڕیشە|درێژەی بابەت]] | [[مامە ڕیشە|درێژەی بابەت]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٦:١٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣
ساڵی 1953 هەندێکیش دەڵێن 1955 لە گوندی تاڵەبانـی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر ھاتوەتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆ تەواو نەکراوە.
لە سەردەمی لاوێتیدا ئەودا شۆڕشی کوردی باشوور لە لوتکەدا بوو و بەیاننامەی ١١ـی ئازاریش دەرچووبوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادیخوازی فەڵەستینیەکان بوو، لە ١٩٧٢ دەبێتە سەربازی سوپای عێراق و جارێک لەگەڵ سوپا دەڕۆنە سووریا و لەوێوە بە خۆبەخشی دەڕواتە لوبنان و خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا دەجوڵێت و دەبێتە پاڵنەری بۆ ئەوەی پەیوەندی بکات بە ڕێکخراوی ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم یان ئۆکتۆبەر بکات و بریندار ببێت، ماوەی پێنج ساڵ لەوێ ماوەتەوە و ساڵی ١٩٧٧ دەگەڕێتەوە کوردستان.
ساڵی1978 کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جووتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و ببێتە پێشمەرگە. سەرەتا لەبەر بێ متمانەیی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە و سزادراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گوند بە گوند گەڕاوە و پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووە و ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت و پەیوەندی کردووە بە هەرێمی پێنجی قەرەداغەوە.