جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١١: ھێڵی ١١:

لەو نووسراوەیەدا زۆر بەکورتی باسی ئاسەوارەکانی دەروونی بەهۆی پەیمانی لۆزان لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا دەخرێتە بەر باس. لە ڕوانگەی منەوە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی داڕمانی هەمەلایەنەی کۆمەلگای کورد کە بە شێواز و پلەکانی جۆراوجۆر بەشێوەی ڕاستەوخۆ و  ناڕاستەوخۆ شوێندانەریان لەسەر کەسایەتی کوردەوە هەبوو. پێویستە ئەمەش لەبەرچاو بگیرێت کە خۆڕاگری و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەکان لە شوێندانەری وەرگرتن و هەڵسوکەوتی لە گەڵ ڕووداوەکان جیاوازە.

جارێكی تر دووباره‌ گه‌ڕامه‌وەتەوە كوردستان، ئه‌مجاره‌  بەئەزموون و هه‌لی باشتری بۆ ڕه‌خسا كه‌ وه‌ك مامۆستای وانه‌ی هونه‌ری له‌ یه‌كیك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری '''[[سلێمانی]]''' وانه‌ی هونه‌ری به‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی  بڵێتەوە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٥٣، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣

شوێندانەری دەروونی پەیمانی لۆزان لەسەر نەتەوەی کورد

نووسینی: دکتۆر ئا‌وی‌سا ڕەزایی

279110322 .jpg

سەد ساڵ لە پەیمانی لۆزان تێپەر دەبێت. پەیمانێک کە بووبە هۆی دابەشبوونی جوگرافییای کوردستان لە نێوان چوار دەوڵەتی تەواوییەتخواز، تۆتالیتەر، دیکتاتۆر و ئایینی دا. بە پەیمانی لۆزان ڕەوتی ژینۆساید و پاکتاوکردنی نەتەوەی کورد خێراییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی و وڵاتانی دیکەش چاویان بەسەر ئەو تاوانانەدا بەست.

پەیمانی لۆزان بوو بەهۆی لەناوچوونی زۆر لە پێوەندی و شکۆی مرۆڤیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرترین زیانەکانی وەبەر خەڵکی کورد کەوت، بەهۆی ئەوەی کە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی حاشا لێکران لە نەتەوەی کورد و لەو ڕاستایەدا کۆمەڵکوژییەکی زۆر دژی گەلی کورد جێبەجێ کرا. ئەو شەڕانەی کە بوون بە هۆی زیانی قەرەبوو نەکراو لە کۆمەڵگای کورد وەک لە دەستدانی ئازیزانی بنەماڵەکان، لەدەست دانی ئەندامی لاش و کەمئەندامێتی، شوێندانەری هێرشەکانی کیمیایی لەسەر تەندوروستی تاکەکەس و نەوەکانی داهاتوو و وێرانی خاپوور بوونی ماڵ و ژیانی و دارایی خەڵک.

کردارە دژی مرۆڤییەکان، ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، یەخسیرکردن و وێرانکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کۆچی بەکۆمەڵی مێشکەکانی کۆمەلگە، کۆچبەری بەزۆری نموونەی ئاسەوارەکانی وێرانکارانەی ئەو پەیمانەن. یەکێک لە بەشەکانی هەرە گرینگ و پڕبایەخی ژیان مرۆڤ تەندورستی ئەوانە کە بەهۆیەکانی وەک شەڕ، ئاوارەیی، هەڵاواردی زمانی، ئایینی و هتد دەبنە هۆی زیانی زۆر و بەربەرستی پێشکەوتنی مرۆڤ.

درێژەی بابەت