جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عوسمان شارباژێڕی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «عوسمان کوڕی حاجی عەلی حاجی (مارف) ە. لە ساڵی 1940 لە شاری '''سلێمانی''' لە گەڕەکی چوارباغ لە دایک بووە. قوتابخانەی سەرەتای لە شارۆچکەی چوارتا تەواوکردووە. لە شاری '''سلێمانی''' قوتابخانەی ناوەندی و مامۆستایانی تەواوکردووە. لە ساڵی 1963 بووە بە مامۆستا...»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣

عوسمان کوڕی حاجی عەلی حاجی (مارف) ە.

لە ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی چوارباغ لە دایک بووە.

قوتابخانەی سەرەتای لە شارۆچکەی چوارتا تەواوکردووە.

لە شاری سلێمانی قوتابخانەی ناوەندی و مامۆستایانی تەواوکردووە.

لە ساڵی 1963 بووە بە مامۆستا و چۆتە شاری خۆشەویستی ڕواندز جێ ی مێرنشینی پاشای (کۆڕە-گەورە) و جێ ی مەزارگەی گۆڤاری زاری کرمانجی. لە شەقڵاوەو پیرزین مامۆستا بووە.

لە ساڵی 1969-1970 لە هەولێر لە مەڵبەندی چالاکی قوتابخانەکان مامۆستای وانەی سروودو مۆسیقا بووە.

لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی (خەبات، سەڵاحەدین، ڕاپەڕین، مەولاناخالید، گۆیژە) مامۆستای وانەی سروودو مۆسیقا بووە.

لە ساڵانی 1956 لە گۆڤاری هە تاو و ڕۆژنامەی ژین هۆنراوەی بڵاو کردۆتەوە.

لە ئێستگەی کوردی لە 16-08-1960 یەکەم گۆرانی تۆمار کردووە، نزیکەی 30 گۆرانی بۆ ئەو ئێستگەیە تۆمار کردووە.

لە تەلەفزێۆنی کەرکووک 21 گۆرانی ڕەش و سپی و 7 گۆرانی ڕەنگاو ڕەنگی هە یە.

ساڵی 1973 مۆسیقاری جیهانی دانیمارکی (یۆرکان پلێتنەر) هاتە ئێراق بۆ کۆکردنەوەی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات جێ ی شانازی بووە کە ئەو ڕەوایەی داوە بە مامۆستا عوسمان شارباژێڕی چەند گۆرانیەکی بۆ تۆماربکات، لەگەڵ خۆی گۆرانیەکان بەرێتەوە بۆ وڵاتی دانیمارک.

چاپکراوەکانی مامۆستا عوسمان شارباژێڕی:

  • 1-دیاری و یادگاری-هۆنراوە-1962
  • 2-ئەستێرەی بەیان-هۆنراوە- 1969
  • 3-کاروان-هۆنراوە-1969
  • 4-هە زار و یەک پەند-پەندی گەلان-1969
  • 5-لێدوانێکی کوورت لە مۆسیقا و مەقامی کوردی-تۆژینەوە-1972
  • 6-بەستە و مەقام-1979
  • 7-گەوهەرێ -گۆرانی یەکانی حەسەن زیرەک-1982
  • 8-گەنجینەی گۆرانی کوردی-1985
  • 9-کوردنامە-هۆنراوە-2006
  • 10-دڵ و دەوڵەت-هۆنراوە-2011
  • 11-پەڕتووکی (نووسینەوەی مێژووی کۆن و نوێی گۆرانی و میوزیکی کوردی) ئامادەیە بۆ چاپ.