جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «تارماییه‌کانی لۆزان له یاده‌وه‌ریی کورددا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٨: | ||
"هەر بۆیە (ئه‌ردۆغان) لە بۆنە جیاوازەکاندا باس لە پێویستی پێداچوونەوە بە پەیمانی لۆزان و زیندووکردنەوەی میساقی میلی دەخاتە بەر باس و پێداگری لەسەر دەکات. ئەم جۆرە پروپاگەندە و هەڵوێستانەی سەرۆک کۆماری تورکیا زۆرجار بووەتە هۆی سەرسووڕمان و ناڕەزایەتی دەوڵەتەکانی تر لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا". | "هەر بۆیە (ئه‌ردۆغان) لە بۆنە جیاوازەکاندا باس لە پێویستی پێداچوونەوە بە پەیمانی لۆزان و زیندووکردنەوەی میساقی میلی دەخاتە بەر باس و پێداگری لەسەر دەکات. ئەم جۆرە پروپاگەندە و هەڵوێستانەی سەرۆک کۆماری تورکیا زۆرجار بووەتە هۆی سەرسووڕمان و ناڕەزایەتی دەوڵەتەکانی تر لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا". | ||
بۆ نموونە، ئەو لە ساڵی 2016دا دەڵێت: هەندێک پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە لۆزان وەک سەرکەوتنێک بۆ ئێمە وێنا بکەن؟ هەر ئێستە لە دەریای ئیجە ئەگەر لە کەنارەکانی تورکیاوە هاوار بکەن لە دوورگەکانی یۆنان گوێیان لێ دەبێت، لۆزان بووە هۆی دابڕانی ئەو دوورگانە. لە بیرتان نایەت؟ ئەمە کەی سەرکەوتنە؟ ئەگەر ئەو لیژنەیه به دروستی و لێهاتوویی دانوستانیان بکرایه، ئێسته ئێمە ئەم کێشانەمان نەدەبوو". | |||
وه‌ک ده‌بینین ئه‌نجامی ئه‌و زه‌وینانه‌ی لۆزانی کاره‌ساتباریان خولقاند و کوردی له مافه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی بێبه‌ش کرد، هێشتایش به دڵی گوتاری سیاسیی تورکخوازه‌کان نییه و ئه‌مه‌یش فیچقه‌کردنی ئه‌و ڕق و قینه‌یه که شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م له دڵی تورکی عوسمانی‌دا دروستی کرد و بێگومان له کوردیش بێ دهسهڵاتتریان بۆ سه‌رکوتکردن و قڕان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و قینه نه‌بینیوه‌ته‌وه، ڕۆژئاوا به چاوی چاو‌دێر و خۆپارێزه‌وه سەیری ئەوم خوێنڕژانهی ڕۆح و جیۆگرافیای کورد ده‌کات. | وه‌ک ده‌بینین ئه‌نجامی ئه‌و زه‌وینانه‌ی لۆزانی کاره‌ساتباریان خولقاند و کوردی له مافه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی بێبه‌ش کرد، هێشتایش به دڵی گوتاری سیاسیی تورکخوازه‌کان نییه و ئه‌مه‌یش فیچقه‌کردنی ئه‌و ڕق و قینه‌یه که شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م له دڵی تورکی عوسمانی‌دا دروستی کرد و بێگومان له کوردیش بێ دهسهڵاتتریان بۆ سه‌رکوتکردن و قڕان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و قینه نه‌بینیوه‌ته‌وه، ڕۆژئاوا به چاوی چاو‌دێر و خۆپارێزه‌وه سەیری ئەوم خوێنڕژانهی ڕۆح و جیۆگرافیای کورد ده‌کات. |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٢٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٣
نووسینی: عادل قادری
ڕێکه‌وتنی لۆزان ئه‌گه‌رچی کۆنترین برینی کورد نییه، به‌ڵام کاریگه‌رترین و قووڵترینیانه، چونكە سه‌ره‌ڕای تازهییەكەی به نیسبه‌تی ئه‌و وێنا و خه‌ونانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی باوباپیرانی که‌ونینه‌ی هه‌یه‌تی، له نه‌زمێکی نوێ و به‌هێزدا دۆخێکی جێگیری کاره‌ساتباری له ماوه‌ی نێزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌کدا به‌سه‌ر کورددا سه‌پاندووه، که تا ئێسته‌یش لێكەوتەكانی جیهانی خه‌ونه‌کانیان ئاڵۆز و په‌شێو کردووه.
له ڕاستیدا دروستکردنی وه‌ها برینێکی کاریگه‌ر و ناسۆر، ته‌نیا له چرکه‌ساتی به‌ستنی په‌یمانی لۆزاندا نه‌بوو، به‌ڵکوو زه‌وینه‌یه‌کی مێژوویی و سیاسیی و بگره شارستانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی له‌سه‌ر بوو. واته کاتێک له (24ی ژووییه‌ی 1923)دا ڕێکه‌وتنی لۆزان واژۆ کرا، ئه‌و چرکه‌ساته ته‌نیا پنتی زه‌مه‌نی ده‌سپێکه‌ر نه‌بوو بۆ دروستبوونی ئازاره‌کانی کورد، به‌ڵکوو لۆزان به‌رهه‌می کۆمه‌ڵێک به‌ریه‌ککه‌وتنی ئایدۆلۆجی و سیاسی و شارستانیی له نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات (به تایبه‌تی ئیمپراتۆریی عوسمانی و خه‌ونی په‌ره‌پێدانی ئیسلامی و ئیمپریالیزمی کلاسیکی ئیسلامی)دا بوو.
د. فه‌ره‌یدوون نووری شاره‌زای مێژووی هاوچه‌رخی ئێران و کوردستان، له وتارێکدا له ژێر ناوی "هەراوهۆریای زیندووکردنەوەی میساقی میلی تورکیا، خەونی پڕ کێشە و شێواوی نیۆ عوسمانییەکان بۆ ناوچەکە"دا ده‌ڵێت:
"ڕێککەوتنی لۆزان لە ساڵی 1923، دوای هەشت مانگ لە دانوستان لە نێوان نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا لەلایەک و ئینگلیز، فرەنسا، ئیتاڵیا، یابان، یۆنان، ڕۆمانیا، بولگاریا، پورتوگال، بەلجیکا و یوگسلاڤیا، لە شاری لۆزان واژۆ کرا و خەونی ناسیۆنالیستە کوردەکانی بۆ دامەرزاندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردی، لەبار برد. ئەتاتورک بە شانازییەوە سەبارەت بەم ڕێککەوتنە وتی: وەک بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی مەترسیدار دژی نەتەوەی تورکە، کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر ئامادەکرابوو بۆ لەناوبردنی ئەم نەتەوەیە و پەیمانی سیڤەر دواین قۆناغی بوو، ئه‌مه بەرز دەنرخێنین)."
ئه‌م فاکتهێنانه‌وه له تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌تاتوورک بۆ لۆزان، سه‌ره‌داوی گرینگ ده‌خاته به‌رده‌ستی ئێمه تا به‌دوای هۆکاره‌کانی بیچمگرتنی لۆزان بکه‌وین.
لۆزان ئه‌گه‌رچی وه‌ک ئه‌تاتوورک ده‌ڵێت: په‌رچه‌کردارێک بوو له هه‌مبه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ر و ئه‌و پیلانانه‌ی وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت دژی تورکیا له‌ئارادا بوون. به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌نجامی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک بوو که به پله‌ی یه‌که‌م وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ستیان تێیدا هه‌بوو، شه‌ڕێک که ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نییه‌وه و بوو به‌هۆی کوشتن و قڕکردن و دروستبوونی ئایدۆلۆجیای توندئاژۆی جۆراوجۆر، شه‌ڕێک که ڕۆژئاوا له‌سۆنگه‌ی فۆبیا و سامی پێشتری ئیمپراتۆریی عوسمانیی که کاتی خۆی سنووره‌کانی ڕۆژئاوای به‌زاندبوو و له ده‌رگای ده‌دا بچێته ژووره‌وه، وه‌ک یه‌کێک له لێکه‌وته‌کان دواجار کردی به هه‌وێنی له‌توپه‌تکردن و دابه‌شکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وه به‌رینه‌که‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی یاخۆ وه‌ک مێژوونووسان ده‌ڵێن، پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی ئه‌ورووپا.
یانی له میانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی و پاش کۆتایی شه‌ڕه‌که، ئمپراتۆریای عوسمانی له‌لایه‌ن ڕۆژئاوا و به‌ره به‌هێزه‌که‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی ملهوڕانه و سووکایه‌تی ئامێز لاواز و دابه‌ش کرا و ڕه‌نگه وه‌ک په‌یامێکی شارستانیی-سیاسیی ڕۆژئاوا له هه‌مبه‌ر گه‌شه‌پێدانی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی عوسمانییه ئیسلامییه‌کانیش بخوێنرێته‌وه، برینی له کیسدانی ئه‌م قه‌ڵه‌مڕه‌و و پانتاییه تا ئێسته‌یش له ده‌ماری نه‌ته‌وه‌په‌رستیی گوتاری فاشیستیی تورک‌دا ده‌گه‌ڕێت و له قه‌واره و فۆرمی جیاجیادا ده‌رکه‌وته‌ی ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌م وتاره‌دا ده‌خوێنینه‌وه که ئه‌ردۆغان چۆن ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له دژی لۆزان ده‌رده‌بڕێت و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ میساقی میلی تورکیا که پێش سیڤه‌ر هاتووه‌ته ئاراوه و به‌رگریی له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و ئه‌مپریالیزمێکی تورکی ده‌کات:
"هەر بۆیە (ئه‌ردۆغان) لە بۆنە جیاوازەکاندا باس لە پێویستی پێداچوونەوە بە پەیمانی لۆزان و زیندووکردنەوەی میساقی میلی دەخاتە بەر باس و پێداگری لەسەر دەکات. ئەم جۆرە پروپاگەندە و هەڵوێستانەی سەرۆک کۆماری تورکیا زۆرجار بووەتە هۆی سەرسووڕمان و ناڕەزایەتی دەوڵەتەکانی تر لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا".
بۆ نموونە، ئەو لە ساڵی 2016دا دەڵێت: هەندێک پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە لۆزان وەک سەرکەوتنێک بۆ ئێمە وێنا بکەن؟ هەر ئێستە لە دەریای ئیجە ئەگەر لە کەنارەکانی تورکیاوە هاوار بکەن لە دوورگەکانی یۆنان گوێیان لێ دەبێت، لۆزان بووە هۆی دابڕانی ئەو دوورگانە. لە بیرتان نایەت؟ ئەمە کەی سەرکەوتنە؟ ئەگەر ئەو لیژنەیه به دروستی و لێهاتوویی دانوستانیان بکرایه، ئێسته ئێمە ئەم کێشانەمان نەدەبوو".
وه‌ک ده‌بینین ئه‌نجامی ئه‌و زه‌وینانه‌ی لۆزانی کاره‌ساتباریان خولقاند و کوردی له مافه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی بێبه‌ش کرد، هێشتایش به دڵی گوتاری سیاسیی تورکخوازه‌کان نییه و ئه‌مه‌یش فیچقه‌کردنی ئه‌و ڕق و قینه‌یه که شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م له دڵی تورکی عوسمانی‌دا دروستی کرد و بێگومان له کوردیش بێ دهسهڵاتتریان بۆ سه‌رکوتکردن و قڕان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و قینه نه‌بینیوه‌ته‌وه، ڕۆژئاوا به چاوی چاو‌دێر و خۆپارێزه‌وه سەیری ئەوم خوێنڕژانهی ڕۆح و جیۆگرافیای کورد ده‌کات.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئه‌ردۆغان هێشتا چاوی له دوورگه یۆنانییه‌کانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێک له ئێران و هه‌موو کوردستانی گه‌وره و قوبرس و ئه‌رمه‌نیا و... به قه‌ڵه‌مڕه‌وی ڕه‌وای تورک ده‌بینێت و ده‌بێت وه‌ربگیرێته‌وه!
لۆزان له دڵی بورکانی ئه‌و شه‌ڕه‌وه هاته ده‌ره‌وه که نازیزمی هێنایه ئاراوه و خه‌ونی توندئاژۆ و سه‌رپه‌ڕانه‌ی بۆ ڕزگاریی جیهان هه‌بوو. ئه‌مه ڕه‌نگه ته‌لیسم و گاڵته‌ی دنیا بێت که له هه‌رکوێ و له هه‌ر قۆناغێکی مێژوویی‌دا خه‌ونه ئایدیالیستی و نه‌کرده‌کان بووبن به ڕێنوێن و چاوساغی به‌ڕێوبردن و سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگەکان، جگه له خوێن و ماڵوێرانی و کاولکاریی، هیچیتری به‌دواوه نه‌بووه. واته وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ویستوویانه به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی دروست بکه‌ن، به‌رده‌وام دۆزه‌خیان به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا باراندووه.
بۆیه ئێسته که نێزیکه‌ی 100 ساڵ به‌سه‌ر لۆزانی نهگریسدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ ڕه‌گوڕیشه‌کانی ته‌نیا نه‌به‌ستینه‌وه به توندئاژۆیی و فاشیزمی ناسیونالیسته‌کانی تورکه‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێت له زنجیره‌یه‌ک پێوه‌ندی و تۆڕێک له هۆکار و گۆڕمهنیدا بیخوێنینه‌وه که هه‌م ئهرووپیایهکان پشکیان تێدا هه‌بووه و هه‌م تورک و وڵاتانی ناوچه‌که.
ئه‌ورووپاییه‌کان دواتر مه‌کینه‌ی کوشتوبڕهکهیان داوه‌ته ده‌ست گوتاری هیستری و هێزی ده‌مارگرژی سیاسیی تورکیای نوێ و ئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌و برینه بووه که کورد لێی که‌وتووه و ڕۆژانه له باشوور و ڕۆژئاوا و باکور، خوێنی ده‌تكێت و کورد هێشتایش نه‌یتوانیوه ته‌لیسمه دێزه‌که‌ی بشکێنێت.
یادکردنه‌وه‌ی لۆزان وه‌ک برین، لایه‌نی نه‌رێنی نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵکۆڵینی هوشیاریی و بهئاگابوونهوهیهکه له‌ناو یاده‌وه‌ری و یادگه‌ی ئێمه‌دا، هوشیارییه‌ک که ده‌بێت بیر لەوە بکاته‌وه که 100 ساڵ پێش ئێستە ڕێکه‌وتنێک له نێوان ڕۆژئاوا و به‌شێک له ڕۆژهه‌ڵات کرا، تا ئێسته‌یش پێوه‌ری چێژ و ئازاری ئه‌و جگهرهیهمان بۆ دیاری ده‌کات که دووکه‌ڵه‌که‌ی وه‌ک کوردێک هه‌ڵده‌مژین.[١]
- ↑ سەرچاوە:https://www.wishe.net/