جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ع. ع. شەونم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە '''ھەڵەبجە''' لەدایکبووە. پێش چوونە قوتاب...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. | عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. | ||
عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە '''[[ | عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە '''[[هەڵەبجە]]''' لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە. | ||
لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. | لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. | ||
دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە. | دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە '''[[سلێمانی]]''' خانەنشین بووە. | ||
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم شیعری لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە. | یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم شیعری لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە. | ||
ھێڵی ١٢: | ھێڵی ١٢: | ||
چەند کتێب و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. | چەند کتێب و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. | ||
[[پەڕگە:Gulan1929a2020.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:Gulan1929a2020.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | ||
ع. ع. شەونم شیعری «جەژنی نەورۆز»ی نووسیوە و ئاوازی بۆ داناوە. ئەم شیعرە دواتر کراوەتە گۆرانی لەلایەن ڕەفیق چالاک و ئیبراھیم خەیات. | ع. ع. شەونم شیعری «جەژنی نەورۆز»ی نووسیوە و ئاوازی بۆ داناوە. ئەم شیعرە دواتر کراوەتە گۆرانی لەلایەن ڕەفیق چالاک و ئیبراھیم خەیات. | ||
* جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە | * جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٣١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.
عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە.
لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە.
دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم شیعری لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە.
چەند کتێب و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ع. ع. شەونم شیعری «جەژنی نەورۆز»ی نووسیوە و ئاوازی بۆ داناوە. ئەم شیعرە دواتر کراوەتە گۆرانی لەلایەن ڕەفیق چالاک و ئیبراھیم خەیات.
- جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە
- بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
- چاوگی ئاگر ھێز و گیانمە
- باوەڕی بەرزی کوردستانمە
- سەیری کەن، سەیری کەن، سەیری کەن
- شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
- گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ ھەڵکەندووە
- پڕ بە دەم بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
- کوردستانم جێی شێرانە ئەبێ سەرکەوێ
- مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
- بە ڕووناکی لەشم پەردەی شەو ئەدڕێنم
- ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
- ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە
- بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
- یا پلیشاوەی ژێر ھەرەس نەبم
- شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم
- تاکوو بە خوێن مافی کوردستانم ئەسێنم
- جەرگ ئەسووتێ، بۆنکڕووزی گەییە ئاسمان
- تا لە ئێوە ئاشکرابێ، ئەی ھەموو جیھان
- مێژوومان چەند زوحاک و ماری خستە چاڵ
- چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بەھاری ساڵ
- کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
- مۆمی ھەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان