جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هەڤاڵ رەوف یەحیا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) ب (Manu پەڕەی ههڤاڵ رهوف یهحیای گواستەوە بۆ هەڤاڵ رەوف یەحیا) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١٩: | ھێڵی ١٩: | ||
پێش نسکۆی 1975 به خێزانهوه ئاوارهی کوردوستانی ئێران بوون و دوای گهڕانهوهیان رژێمی فاشی بەعس باوکی بۆ شاری حله و پاشان بۆ شاری سهماوه لە باشوری عیراق دوور خستۆتەوە. | پێش نسکۆی 1975 به خێزانهوه ئاوارهی کوردوستانی ئێران بوون و دوای گهڕانهوهیان رژێمی فاشی بەعس باوکی بۆ شاری حله و پاشان بۆ شاری سهماوه لە باشوری عیراق دوور خستۆتەوە. | ||
هەڤاڵ رەوف یەحیا لە ساڵی 1991 دا لە زیندانی ئاسایش لە شاری '''[[ | هەڤاڵ رەوف یەحیا لە ساڵی 1991 دا لە زیندانی ئاسایش لە شاری '''[[کەرکووک]]''' ڕزگارکراوە و لەسەرەتای شەڕی براکوژیدا لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکەی و هاوسەری خوشکەکەی ڕوویان لە هەندەران کردووە، لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری کۆڵن نیشتەجێ بووە. | ||
لە ساڵی 2003 دا پێناسی باری شارستانی ئەڵمانی وەرگرتووە، لە ساڵانی 2007 و 2008 دا لە شاری کیل درێژەی بە خوێندن داوە، بڕوانامەی کارکردن لە بواری پەروەردەی بە دەستهێناوە و چەند ساڵێک لەوبوارەدا لە شاری کۆلن لە قوتابخانەیەکی سەرەتاییدا کاری کردووە، بڕوانامەی کارکردن لە سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیای بە دەستهێناوە و ئەندام و کارمەندی سەندیکاکەیە وخاوەنی دوکانێکی خواردەمەنییە. | لە ساڵی 2003 دا پێناسی باری شارستانی ئەڵمانی وەرگرتووە، لە ساڵانی 2007 و 2008 دا لە شاری کیل درێژەی بە خوێندن داوە، بڕوانامەی کارکردن لە بواری پەروەردەی بە دەستهێناوە و چەند ساڵێک لەوبوارەدا لە شاری کۆلن لە قوتابخانەیەکی سەرەتاییدا کاری کردووە، بڕوانامەی کارکردن لە سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیای بە دەستهێناوە و ئەندام و کارمەندی سەندیکاکەیە وخاوەنی دوکانێکی خواردەمەنییە. | ||
ھێڵی ٣٥: | ھێڵی ٣٥: | ||
هەروەک چۆن فەیلەسووفی ئەڵمانی هیگڵ، مەرجی چوونە ناو مێژووی بە بوونی دەوڵەت بەستۆتەوە ، ئەویش پێیوایە نەتەوەی بێ دەوڵەت لە دەرەوەی مێژووە. | هەروەک چۆن فەیلەسووفی ئەڵمانی هیگڵ، مەرجی چوونە ناو مێژووی بە بوونی دەوڵەت بەستۆتەوە ، ئەویش پێیوایە نەتەوەی بێ دەوڵەت لە دەرەوەی مێژووە. | ||
'''بابەتە پەیوەستکراوەکان''' | |||
* '''[[له یادی رهئوف یهحیای هونهرمهند و شانۆکاردا]]''' | |||
* '''[[کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ]]''' | |||
* '''[[گەڕانەوەیەک بۆ مێژووی سلێمانی بە نێو خوێندنگەی فەیسەڵییەدا]]''' | |||
دوایین پێداچوونەوەی ٢٢:٢٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
هەڤاڵ رەئوف یەحیا نوسەر و لێکۆڵەر.
ناوی تەواوی هەڤاڵ ڕەئوف یەحیا ئەحمەد زەنگەنە یە، له گهڕهکی ڕزگاری لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کوردپەروەر و هونەردۆست لەدایکبووە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بە سەرکەوتوویی لەشاری سلێمانی تەواو كردووە و بڕوانامەی ئەندازیاری ڕوو پێوانی لە شاری بەغداد بەدەستھێناوە.
ناوبراو کوری هونەرمەند و شانۆکاری گەورەی کورد (رەئوف یەحیا)یە.
ڕەئوف یەحیا لهسهر ههڵوێسته نیشتمان پەروەرییەکانی چەند جارێک بۆ باشوری ئێراق دوور خراوەتەوە و چەندجارێکیش بەند کراوە و سزادراوە.
جاری یەکەمیان لهسهردهمی پاشایهتیدا سێ ساڵ ( 1949 – 1951 ) زیندانی کراوە.
جاری دوەمیان لهسهردهمی کۆماریدا دوو ساڵ ( 1964-1963) زیندانی تاکە کەسی دژوار کراوە.
جاری سێیەمیش لە ساڵی 1966 دا زیندانی دەکرێت و لە دوای ئازاد کردنی ڕژێمی فاشی لە ساڵی 1967 تا 1969 بە ماڵ و منداڵەوە دوری دەخاتەوە بۆ شاری دوزخورماتوو، پاشان بۆ شاری حلە لەباشوری عیراق و کوڕە گەورەکەشی (کەژەوان) بووەتە قوربانی ههڵوێسته نیشتمان پەروەرییەکانی.
پێش نسکۆی 1975 به خێزانهوه ئاوارهی کوردوستانی ئێران بوون و دوای گهڕانهوهیان رژێمی فاشی بەعس باوکی بۆ شاری حله و پاشان بۆ شاری سهماوه لە باشوری عیراق دوور خستۆتەوە.
هەڤاڵ رەوف یەحیا لە ساڵی 1991 دا لە زیندانی ئاسایش لە شاری کەرکووک ڕزگارکراوە و لەسەرەتای شەڕی براکوژیدا لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکەی و هاوسەری خوشکەکەی ڕوویان لە هەندەران کردووە، لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری کۆڵن نیشتەجێ بووە.
لە ساڵی 2003 دا پێناسی باری شارستانی ئەڵمانی وەرگرتووە، لە ساڵانی 2007 و 2008 دا لە شاری کیل درێژەی بە خوێندن داوە، بڕوانامەی کارکردن لە بواری پەروەردەی بە دەستهێناوە و چەند ساڵێک لەوبوارەدا لە شاری کۆلن لە قوتابخانەیەکی سەرەتاییدا کاری کردووە، بڕوانامەی کارکردن لە سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیای بە دەستهێناوە و ئەندام و کارمەندی سەندیکاکەیە وخاوەنی دوکانێکی خواردەمەنییە.
خۆشترین کاریش لەلای کاری گەشتیاری بووە، کە لە كۆمپانیایەکی گەشت و گوزاریدا چەندساڵێک کاری کردووەو بەوهۆیەشەوە توانیوێتی زوربەی ھەر زۆری شارە مێژووییەکان و پایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا ببینێت.
لە چەند بەرهەمێکی باوکیدا بەشداری کردووە، وەک مرۆڤ و زەوی و گۆرانی بەرات بە دەنگە زوڵاڵەکەی مامۆستا عوسمان عەلی و چەندانی تر.
جگە لە زمانی دایک زمانەکانی عەرەبی و ئەڵمانی و ئینگلیزی و کەمێک زمانی روسی و ئێرانی دەزاننێت.
ئەرشیفێکی گەورەی وێنەی کۆنی هەیە. خۆی بە شاعیر دانانێت، بەڵام بۆ دەربڕینی ھەستەکانی خۆی شیعرو پەخشان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسێت، لە هیچ گۆڤار و ڕۆژنامەیەکدا بڵاوی نە کردوونەتەوە، بەڵام هەندێک جار لە فەیسبووکە تایبەتییەکەی خۆیدا بڵاویان دەکاتەوە.
هەڵگری بیروباوەڕی نەتەوەییە و باوەڕی بە چەمکەکانی ئاشتی، دیموکراتی، ئازادی، مافی مرۆڤ، یەکسانی، سەروەری ، سەربەخۆیی ...هتد هەیە.
هەروەک چۆن فەیلەسووفی ئەڵمانی هیگڵ، مەرجی چوونە ناو مێژووی بە بوونی دەوڵەت بەستۆتەوە ، ئەویش پێیوایە نەتەوەی بێ دەوڵەت لە دەرەوەی مێژووە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان