جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەست لەم پیرە پەپولە بەئەزموونە هەڵگرن خوا پێویستی بە داکۆکی ئێوە نیە!»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ٤٢: ھێڵی ٤٢:
ئەی تۆ لە چ سمیناریکی پەروەردە بەشداریت کردووە.؟؟؟! وا بەئازادی رێگە لە ئازادی [[شێرزاد حەسەن]] دەگریت.
ئەی تۆ لە چ سمیناریکی پەروەردە بەشداریت کردووە.؟؟؟! وا بەئازادی رێگە لە ئازادی [[شێرزاد حەسەن]] دەگریت.


17-12-2021
17-12-2021 ئەمستردام


[[پۆل:کورتەباس]]
[[پۆل:کورتەباس]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٧:٣٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

مانو بەرزنجی

269618617.jpg

دەست لەم پیرە پەپولە بەئەزموونە هەڵگرن خوا پێویستی بە داکۆکی ئێوە نیە.

شێرزاد حەسەن ئیکسپێرە (Expert) نەک دژەکانی

ئەوانەی داکۆکی لە پەروەردگار دەکەن پەروەردگار ناناسن

ماوەی چەند رۆژێکە هێرشەکان بۆ سەر شێرزاد حەسەن چڕبۆتەوە هەرچی هەڵدەسێ و دەنووسێ و دەڵێت شێرزاد حەسەن نووسەرەو پسپۆڕی پەروەردە نیە، با لەبوارەکەی خۆیدا قسە بکات نەک لەسەر کەرتی پەروەردە، ئەمە جگە لە سانسۆر و تەسکردنەوە ئازادی تاک جۆریکیشە لە ناحاڵی بوون و نەزانین و نەناسینی شێرزاد حەسەن.

ناکرێت داکۆکی لە خوا بکەیت و خوا تەنیا بە دەقەێک داوایی لە تۆ نەکردبێت! ئەو کارەی بۆ بکەیت،، ناکرێت دادگایی کەسێک بکەیت بەوەی پسپۆر نیە و خۆشت لە هیچ بوارێکدا پسپۆریت نەبێت.

ناکرێت کەسێک تاوانبار بکەیت خۆشت تاوانبار بێت.

ئەگەر تۆ پێغەمبەری خودای فەرموو ئەم ئافرەتە تاوانی بەهەقی خودا کردووەو بەرد بارانی بکە!! عیسای مەسیح فەرمووی کێها لەئێوە تاوانی نەکردووە با ئەو یەکەم بەردی پیابکێشیت..!

تۆ کە بە شێرزاد حەسەن دەڵلێت پسپۆری پەروەردە نیت، ئەی تۆ لە چ بوارێکی پەروەردەدا پسپۆریت، کە تۆ رێگە لە دیدی بەرامبەرەکەت دەگریت بەچ هەقێک خۆت قسە دەکەیت!!!

حەز دەکەم بۆ ناحالێکان بەم چەند دێرە عەرزیحاڵی وشەیەک بکەم کە لە زمانە ئەوروپێکاندا وشەیەک هەیە هێندەو نیوی پسپۆڕییە کە پێ دەڵێن (Expert).

شێرزاد حەسەن جگە لەوەی نووسەر و چیرۆکنووس هۆزانەوانە هاوکات ئیکسپێرە لە بوارەکانی پەروەردەدا... بۆ ئەوانەی نە خودا دەناسن نە شێرزاد حەسەن ڕوون بێت.

شێرزاد حەسەن یەکەم لە ساڵی 1994 ە وە تا حوزەیرانی 1997 لە رێکخراوی MGA سەر بە بەریتانیا کاری کرد لە بەشی پەروەردە و راگەیاندن، بۆ ماوەی 2 ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات وهێڤی بوو کە رێکخراوەکە دەریدەکرد بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانج لێی ئاگادار کردنەوە بوو لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەکانی (مین- لوغم). تۆ ؟؟ لەکامە رێکخراو لەبواری پەروەردە کارت کردووە.

دووەم لە حوزەیرانی ساڵی 1998 ە وە لە رێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئەمریکا لە ساڵی 2003.

کاری سەرەکی پەیوەندی بە هاوکاری نێوان رێکخراوەکە لە گەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە هەبوو، ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بووە.

تۆ ئەندامی کارای کامە پرۆگرامی پەروەردە بوویت ؟؟؟!

سێهەم لە هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی پەروەردە کاری کردوە.

تۆ سەرپەرشتیاری چ کەرتێک بوویت؟؟!

چوارەم لە مانگی ئەیلوولی 2007 تا هەنووکە تەکلیف کراوە بە راپەڕاندنی کاروباری راگەیاندن و بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی..

تۆ کێ داوایی راپەڕاندی گرفتەکانی پەروەردەی لێکردویت؟؟!

پێنجەم سەرباری ئەوەی کەلە بیست ساڵی رابردوودا لە بواری بەرگری کردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە کۆڕو کۆبوونەوەی زۆر بەشدار بووە لە تەک نووسین لەو بوارانەدا،سەرباری بەشداریکردن لە کۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە عەممان، بەریتانیا و چین.

ئەی تۆ لە چ سمیناریکی پەروەردە بەشداریت کردووە.؟؟؟! وا بەئازادی رێگە لە ئازادی شێرزاد حەسەن دەگریت.

17-12-2021 ئەمستردام